Google search engine
ماڵەوە کوردستان باكوور سێ ژنە سیاسەتمەداری کورد لە باکووری کوردستان کووژران

سێ ژنە سیاسەتمەداری کورد لە باکووری کوردستان کووژران

0
993

سێ ژنە سیاسەتمەداری کورد و ئەندامی پارتی دێموکراتیکی گەلان لە شاری سلۆپی باکووری کورستان کووژران.

بەپێی هەواڵی فیرات نیوز، شەوی رابردوو چوار کەس لە شاری سلۆپی باکووری کوردستان کووژران کە سێیانیان ژن بوون. بە پێی هەواڵی ئەو ئاژانسە، یەکێک لەو ژنانەی کە کووژراوە پاکیزە نیەر، هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی شاری سلۆپی بووە. ئەو دوو ژنە سیاسەتمەدارەی دیکە کوورژراون ناویان سەڤە دەمیر و فاتمە ئوویار بوون. لە گەڵ ئەو سێ ژنە کووژراوە تەرمی کەسێکی دیکەش بووە کە بە هۆی شێواوی تەرمەکەیەوە تا ئێستا نەناسراوەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە ناوەندی نووچەی رۆژ، لە هەواڵێک دا سەبارەت بە کووژرانی ئەو ژنە سیاسەتمەدارانە، ئاماژەی بە نووسراوەیەکی لاپەڕەی تایبەتی پەروین بوڵدان لە “توویتێر” کردووە کە تێیدا “کوژرانی ئەم سێ ژنە سیاسەتمەدارە لەگەڵ تیرۆری سێ ژنە سیاسەتمەداری کورد لە پاریس لە مانگی ژانوویەی ساڵی ٢٠١٣دا بەراورد کردووە و نووسیویەتی “ئەمە هیچ جیاوازیی لەگەڵ کوشتارەکەی پاریسدا نییە … بە نەفرەت بن”.

کووژرانی ئەو سێ ژنە سیاسەتمەدارە کوردە لە کاتێک دایە کە شاری سلۆپی ٢٤ەمین رۆژی خۆی لە باری نائاسایی دا تێپەڕ کردووە. هۆکاری ئەو بارە نائاساییە بۆ شەڕی نێوان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و ئەرتەشی تورکیە دەگەڕیتەوە.

شەڕی نێوان ئەو دوولایەنە لە ماوەی رابردوو دا زیاتر لە نێو شارەکان دا بەردەوام بووە و بەو هۆیەوە تا ئێستا سەدان هاوڵاتی سڤیلی باکووردستان بوونەتە قوربانی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهەلێکی زێڕینە بۆ نەتەوە چەوساوەکانی ئێران
بابەتی دواترئامریکا: مشت و مڕ بۆ دانانی گەمارۆ لەسەر ئێران بەردەوامە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان