Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ سێمینارێک تایبەت بە رۆژهەلاتی کوردستان لە ئاڵمان بەرێوە دەچێت

سێمینارێک تایبەت بە رۆژهەلاتی کوردستان لە ئاڵمان بەرێوە دەچێت

0
925

 

لیژنەی بەرێوەبەری “سێمیناری رۆژهەلاتی کوردستان،پرس،راڤە،رێگا

لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە سێمیناره‌که‌ له‌ رۆژی 13.12.2015 له زانکۆی گوته‌ی شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان به‌ڕێوه ده‌چێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ لە هەلوو مەرجێکدا کە سەرجەم رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێی ناوەتە قۆناغێکی زۆر هەستیار و چارەنووس‌سازوه‌ و دەڕوات تا سیمایەکی نوێ بە خۆیه‌وه‌ بگرێت و لەم نێوەندەدا زیاترین کاریگەری و شەڕ و توندووتیژی بەرۆکی گەلی کوردی گرتووە، بەشێکی بەرچاو لە گەلی کورد و ئەحزابی کوردستانی راستەوخۆ تێکەڵاوی ئەم قۆناغەن و لە هەوڵی ئەوەدان ببنە فاکتەرێکی سەرەکی لە گۆڕانکارییه‌کان، یەکێک لە فاکتەرەکان کە دەستی باڵای لەم ئاڵۆزیانەدا هه‌یه‌ و هەوڵی جیددی دەدات بۆ بەدەست‌خستنی بەرژەوەندی و زیاترکردنی پاوان، دەوڵەتی ئیسلامی ئێرانە، ئەوەی لێرە پێویستە هەمبەر بە ئەم فاکتەرە دەوری خۆی بگێرێت و وەک بکەرێکی کارا بێتە مەیدان ئەکتەریی رۆژهەڵاتی کوردستانە، دیارە گەلی کورد لە رۆژهەڵات و ئەحزابی رۆژهەڵاتی کوردستان هەر کامە و بە پێی توانا و ئیمکان و باوەڕی خۆی لە مەیدان‌دا هەن و تێکۆشان دەکەن، بەڵام هەستیاری قۆناغەکە وادەکات رۆژهەلاتی کوردستان جاریکی تر هەموو پرسیارەکان بورووژێنێت و بەرپرسیاریەتییەکان تاوتوێ بکات و زیاتر ئەرکدار ببێت، لەم رێڕەوەدا لێژنەی بەرێوەبەری سێمیناری “رۆژهەلاتی کوردستان، پرس، راڤە، رێگا” داوه‌تی سەرجەم پارتە رۆژهەلاتییەکان و رۆشنبیران و بیرمەندانی چالاک دەکات هەتا لە دەوری یەک کۆببنەوە و بە دەنگێکی بڵەند بیر بکەنەوە و یەکتر لە بەرانبەر پرسیار و بیروڕا و نەخشه‌ڕێی خۆیان ئاگادار بکەنەوە، سێمینارەکە هەوڵ دەدات لە سێ پانێل‌دا کارەکانی خۆی بەرێوە ببات:
پانێلی یەکەم تەرخان کراوە بۆ نوێنەری رێوەبەری ئەحزاب، پانێلی دووهەم و سێهەمیش تەرخان دەکرێت بۆ رۆشنبیران و چالاکانی سیاسی سەربەخۆ کە رەخنە و پلان و گوتاری خۆیان پێشکەش دەکەن، لێژنەی بەڕێوەبەر چاوه‌ڕوانە هەتا بەشداری سەرجەم لایەنەکان و رووناکبیران و چالاکانی سیاسی لەم سێمینارەدا هەوێنی گۆتارێکی کارا لە ئەم قۆناغی هەستیار و پڕ ئاڵۆزیەدا خۆش بکات و رەوتی دیالۆگ و رەخنە لە ئاستێکی کاریگەردا پەرە پێ بدات.

…………………………………..
ئیمه‌یل:
seminiarrojhellat@gmail.com
ژماره‌ ته‌له‌فوون:
004917622957533

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووچالاكێكی كوردی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ ناچاری كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌ جێهێشت
بابەتی دواتربۆ ناوی د. قاسملوو له‌ یادی دانیال میتران دا نه‌هات
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان