تەنیا ٢٤ ڕۆژ ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەو خولەی سەرۆک کۆماری لە ئێران‌دا، جیاوازیی ئەو خولە لەگەڵ خولەکانی پێشوو، گؤڕانکاریی بەرین و شڵەژانی دۆخی جیهان و خۆرهەڵاتی ناڤینە، گۆڕانکاریگەلێک کە زۆرێک لە کارناسانی سیاسی لایان وایە، ئێران دەگرێتەوە و یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی، پێکانی سیستەمی کۆماری ئیسلامییە، حیزبە کوردییەکانیش بڕیارە بەشێکی زۆریان یەکدەنگ ئەو هەڵبژاردنە بایکۆت بکەن، بۆ تاووتێ کردنی ئەو باسە، وتووێژێکی تایبەتیمان لەگەڵ “سمایل شەرەفی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی كوردستان” ئەنجام داوە.
شەرەفی: هه‌ڵبژاردن خۆی دیارده‌یه‌کی مودێرنهو راست به مانای گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌نگ و ئیراده‌ی خه‌ڵکه. به‌ڵام له پرۆسه‌ی جێبه‌جێ کردنی ئه‌م دیارده‌یه‌دایه که خودی ماهییهتهکه ده‌چێته ژێر پرسیار‌و قسه له دێموکراتیک بوون, یان نادێموکراتبوونی ده‌کرێ.
که‌س ناتوانێ حاشا له‌وه بکات که له ماوه‌ی ئه‌م نزیک به 40 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی رێژیمی کۆماری ئیسلامی‌دا له چاو زۆرێک له وڵاتانی ناوچه‌که که به جۆرێک ناوی نیمچه دێموکراسی‌یان له‌سه‌ره، زۆرترین هه‌ڵبژاردن له‌م وڵاته‌دا به‌ڕێوه چووه!. به‌ڵام له هه‌مانکاتدا ناکرێ حاشا له‌وه‌ش بکرێ که له ماوه‌ی نزیک به‌م 40 ساڵه‌دا جیا له یه‌ک دوو مه‌وردی تایبه‌تی سه‌ره‌تای شۆڕش، هیچکام له‌م هه‌ڵبژاردنانه، نه به پرۆسه‌یه‌کی سالم و دێموکراتیک‌دا تێپه‌ڕیون، نه ئیزن به به‌ئاکام گه‌یشتنی دێموکراتیکیان پێ بدراوه.
که‌وابوو ده‌کرێ بڵێین به گشتی له ئێرانێ‌دا هه‌ڵبژاردنه‌کان نه به پرۆسه‌یه‌کی دێموکراتیک‌دا تێپه‌ڕ ده‌بن و نه ئاکامی دێموکراتیکیان لێ ده‌که‌وێته‌وه.
ڕۆژی کورد: بە بەراوردێک لە نێوان سێ سەرۆک کۆماری دوایی واتا خاتەمی، ئەحمەدی نەژاد و ڕوحانی، بۆمان دەردەکەوێ کە هیچ گۆڕانکارییەکی ئەرێنی نە لە ڕووی خزمەتگوزاری و پێشەسازی نە لە ڕووی مافی مرۆڤ و نە لە ڕووی خەسارە کۆمەڵایەتییەکان نەک نەهاتۆتە ڕوو، بەڵکوو دۆخەکە خراپتریش بووە، بەو پێیە بەشداری کردنەوەی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان دەتوانێ چ دەستکەوتێکی بۆ خەڵک هەبێ؟
شەرەفی: سه‌ره‌تا نابێ ئه‌وه‌مان له بیر بچێت که “ده‌وڵه‌ت” له سیسته‌می ئیدراری، قه‌زایی و یاسایی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئیران‌دا ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین زۆر “همهکاره” نیه، ده‌کرێ بلێین به ته‌واوه‌تی سێبه‌ری حکوومه‌تێکی به‌سه‌ره‌وه‌یه که نوێنه‌ری خودا (رێبه‌ری نیزام)، “همهکاره”یه‌تی. که‌وابوو سه‌رۆکۆماری، ده‌سه‌ڵاته‌کانی زۆر به‌رته‌سک و دیاریکراوه‌و ئه‌وه‌ی قسه‌ی ئاخر ده‌کات “حوکمی حکوومه‌تی”یه.
سه‌باره‌ت به به‌شی دووهه‌می پرسیاره‌که‌تان، به بۆچوونی من به‌راوه‌ردکردنی ئه‌م سێ که‌سه له گه‌ڵ یه‌کتری و دانی یه‌ک نومره‌ی دیاریکراو به هه‌رکام له‌م سێ ده‌وڵه‌ته، نه درووسته نه سیاسییه. نه له رووی به‌شداری و نه له رووی به ده‌ستهێنانی ده‌نگ و نه له رووی بارودۆخی ناوخۆیی و نه له رووی روویکه‌ردی ئه‌م سێ ده‌وڵه‌ته بۆ دنیای ده‌ره‌وه‌و زۆر پرسی ناوخۆی کۆمه‌ڵگای ئێران و….. ناکرێ وه‌ک یه‌کیان به‌راوه‌رد بکه‌ین.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به ده‌سکه‌وت و مانای به‌شداری خه‌ڵک له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا، ده‌بێ پێش هه‌موو شتێک قسه له سه‌ر ره‌فتاری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکی ئێران به گشتی بکه‌ین که ئێمه وه‌ک هێزه سیاسییه‌کان تا راده‌یه‌ک یان خۆمان له باسه‌که دزیوتهوه، یان ئه‌وه‌یکه توانایی خوێندنه‌وه‌ی ره‌فتاری خه‌ڵکمان نیه.
ره‌فتاری خه‌ڵک سه‌باره‌ت به پرسی هه‌ڵبژاردنه‌کان له ئێران‌دا پرسێکی ئالۆز و فره ره‌هه‌نده که، ناکرێ پێمان وابێ یهکدهستبوونێک له ره‌فتاری خه‌ڵکدا هه‌یه‌و ته‌واو. بۆ نموونه به‌شداری یان بایکۆتی خه‌ڵکی کوردستان به نیسبه‌ت هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه، له گه‌ڵ جۆری هه‌ڵوێستی خه‌ڵکی شوێنه‌کانی دیکه‌ی ئێران هه‌ر به نیسبه‌ت ئه‌م پرسه‌وه، جیاوازییه‌کی ریشه‌یی و شوناسی هه‌یه. بۆ وینه ده‌نگدانی خه‌ڵکی کوردستان به حه‌سه‌نی رووحانی له ده‌وری پێشووی سه‌رکۆماریدا، به پیچه‌وانه‌ی ره‌فتاری ناوه‌ند که روویکهرێکی رێفۆرمخوازانهی هه‌یه، ره‌فتارێکی شوناسخوازانه بوو که توانی له‌م ده‌رفه‌ته به قازانجی هێنانه به‌ر باسی پرسه نه‌ته‌وه‌یی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی خۆی که‌ڵک وه‌ربگرێت و به‌دواداچوونیان بۆ بکات. بۆیه ناکرێ به یه‌ک چاو و، یه‌کده‌ست له هه‌ڵوێستی پێکهاته‌کانی ئێران به نیسبه‌ت پرسی هه‌ڵبژاردنه‌کان بڕواندرێ.
ڕۆژی کورد: بەشێک لە ڕیفۆرمخواز و هەروەها چالاکانی سیاسیی کورد کە ڕێژەشیان زۆر نیە دەڵێن دەبێ کورد پرۆسەی هەڵبژاردن بە قازانجی خۆی بەکار بهێنێت، دژبەرانیش دەڵێن ئەو گریمانەیە لەلایەن حیشمەتوڵا تەبەرزەدیشەوە هاتە ئاراوە و ئەنجامی نەبوو و لە ئەنجامدا تەنیا تەندووری هەڵبژاردن بۆ ڕژیم گەرم دەکات، ئێوە بە گشتی لاتان وایە، تەحریم دەتوانێ دەردێک دەرمان بکات؟
شەرەفی:: هه‌ردوو بۆچوون قسه له “قازانج” و “به‌رژه‌وه‌ندی”ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن.!! به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ به راشکاوانه هه‌ڵسه‌نگاندن بکه‌ین، ده‌بێ ئێعتراف به‌وه بکه‌ین که له هه‌ر دووی ئه‌م روویکهردانهدا “قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی”ی خه‌ڵک شتێکی زۆر لێڵ و ناروون و ئاڵۆزه. جالب ئه‌وه‌یه که “خه‌ڵک” که ئێمه قسه له قازانج و بهرژهوهدییان ده‌که‌ین، به‌ده‌ر له هه‌موو ئه‌م ئیدیعا و تهحلیلانه! له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا دیاره که چ ره‌فتارێک له خۆ نیشان ده‌ده‌ن. که‌وابوو قسه له‌وه‌نیه که ئاخۆ به‌شداری باشه یان بایکۆت! یان وه‌ک جه‌نابت ده‌فه‌رمووی کامیان ده‌توانێ ده‌ردێک ده‌رمان بکات. به‌ڵکوو قسه‌که ئه‌وه‌یه که چۆن ده‌توانین “ره‌فتاری خه‌ڵک” به “قازانج”ی پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌که، “مودیرییه‌ت بکه‌ین.
ئه‌گه‌ر هه‌موو پێکه‌وه توانیبامان ره‌فتاری خه‌ڵک له سه‌ر “ته‌حریم” به باشی مودیرییه‌ت بکه‌ین، “ته‌حریم” باشترین هه‌ڵبژارده‌یه بۆ کورد. گرینگ ئه‌وه‌یه که ئایا ئێمه ده‌توانین له‌م کارته چۆن ئیستفاده بکه‌ین. یان به پێچه‌وانه توانیبامان ره‌فتاری خه‌ڵک له سه‌ر “به‌شداری” مودیرییه‌ت بکه‌ین، دیسانیش ده‌کرا زۆر شت بکه‌ین. قسه‌که ئه‌وه‌یه که ئایا کورد ده‌توانێ له “کارت”ی ده‌نگی خۆی به به‌شداری یان ته‌حریم، مانۆڕی سیاسی بدات؟! به‌داخه‌وه من زۆری به لاواز ده‌بینم.
ڕۆژی کورد: پێدەچێت حیزبە کوردییەکان ئێستا لەسەر تەحریم زۆر هاودەنگ بن، لاتان وایە کاریگەرییەکانی چۆن دەبێت و بە گشتی ئایا تەحریم دەتوانێ دەنگی ناڕەزایەتیی کورد و نەتەوە بندەستەکانی تری ناو ئێران بە گوێی جیهان بگەیێنێ؟
شەرەفی: راسته، ئێستا حیزبه‌کان کۆده‌نگن له سه‌ر ته‌حریمی هه‌ڵبژاردنه‌کان. به‌ڵام ئه‌وه به ته‌نیا به‌س نیه. ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌توانین خه‌ڵک له گه‌ڵ ئه‌م کۆده‌نگییه بخه‌ین، وه‌ک ئه‌وه وایه هیچمان نه‌کردبێ.
ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌موو داوامان له خه‌ڵک کرد که ته‌حریمی بکه‌ن، دیسان ئه‌وان هه‌ر به‌شدارییان کرد، ده‌توانێ چ مانایه‌کی هه‌بێ؟! له گه‌ڵ ئه‌وه‌یکه من پێم وایه ئه‌گه‌ر خه‌ڵک به‌شداری بکات، به مانای [نا] وتن به حیزبه‌کان نیه. به‌ڵام له وه‌ها حاڵه‌تێک دا با جارێک بۆ هه‌میشه ئه‌و پرسیاره له خۆمان بکه‌ین که بۆچی وایه؟!