Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان کوشتاری کۆبانی مەحکووم کرد

رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان کوشتاری کۆبانی مەحکووم کرد

0
1529

رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا کوشتاری بێ‌بەزەییانەی هاووڵاتیانی مەدەنی و هێرشە تیرۆڕیستیەکانی دەوڵەتی ئیسلامیی مەحکووم کرد.
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا داوای لەرێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگای جیهانی کردووە هەوڵێکی جیددی بۆ پێشگرتن لە جینایەت و کردەوە تیرۆڕیستیەکانی گرووپی داعش بدات.

ده‌قی بەیاننامە كه‌ به‌م چه‌شنه‌یه‌

کۆمەڵگای جیهانی بۆ پێشگرتن لەجینایەتەکانی داعش دەبێ هەوڵەکانی وەگەڕ بخات

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان چەکدارانی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق و شام ناسراو بە داعش جارێکی دیکە بە هێرش کردنە سەر کانتونی کۆبانی لەرۆژئاوا و داگیرکردنی بەشێک لەو شارە، دەیان کەسیان لە ژن و منداڵی بێ‌تاوانی ئەو شارە سەر بڕیوە و یان کووشتوویانن و هاوکاتیش بە دروست کردنی ترس و دڵەڕاوکێ هێرشیان کردووەتە سەر گوندنشینەکان و کردەوەی خۆکوژییان بۆ سەر هاووڵاتییان و هێزەکانی بەرگری لە شاری حەسەکە لە باشووری کانتونی جەزیرە ئەنجام داوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان کوژرانی بێرەحمانەی هاووڵاتییانی مەدەنی کانتونەکانی کۆبانی و جەزیرەی لە رۆژئاوای کوردستان، بە دیل گرتنی ئیزدییەکان، فرۆشتنی ژنان، دروست کردنی ترس، ئاوارەکردنی خەڵکی بێ‌تاوان و مەدەنیی لە عێراق و سووریە، کوژرانی دەیان کەس لە کوەیت، کووژرانی گەشتیاران لە تونس لە چەشنی کردەوەکانی داعش کە لە عێراق و سووریە ئەنجامی دەدات مەحکووم دەکات و داوا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و کۆمەڵگای جیهانی دەکەین هەرچی خێراتر ئاوڕ لەدۆخی ناڵەباری خەڵکی ناوچەکە و عێراق و سووریە بە تایبەتی دۆخی هەژێنەری خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بداتەوە و هەوڵێکی جیددی بۆ پێشگرتن لە کردەوە تێرۆڕیستیەکانی گرووپی داعش بدات.

تاران ٨ی پووشپەری ١٣٩٤ی هەتاوی
٢٩ی ژوئن ٢٠١٥
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپاش ٥٣ رۆژ بەربەرەکانێ لەگەڵ مەرگ، ئاکام تەلاج گیانی بەخت کرد
بابەتی دواترساڵح موسلیم: نابینە ئامرازی دەستی ئەوانەی باسی دەوڵەتی کوردی دەکەن
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان