ده‌رهێنه‌ری كورد “ناجی جێرف” له شاری عه‌نتابی كوردستانی باكوور تیرۆر كرا گرووپێک بە ناوی “RBSS” كه پێک هاتووە لە كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌وان و ده‌رهێنه‌ری كو‌ردی ڕۆژئاوای کوردستان و ماوه‌یه‌كه بۆ نیشاندانی جینایه‌ته‌كانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش به جیهان خه‌بات ده‌كه‌ن، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایانگه‌یاند كه ؛”ناجی جێرف” له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری عه‌نتابی كوردستانی باكوور، تیرۆر كراوە. دوا بە دوای ڕووداوه‌كه، ناوه‌نده‌كانی هه‌واڵده‌ریی توركیه، هه‌واڵی كوشتنی ناوبراویان پشتڕاست كرده‌وه و ڕایانگه‌یاند كه “ناجی جێرف” كه خه‌ریكی ده‌رهێنانی دێكۆمێنتارێك له‌سه‌ر جینایه‌ته‌كانی داعش بوو، كوژرا. ماڵپه‌ری “تی ڤی ٢٤”ی توركیه كه تایبه‌ته به بڵاوكردنه‌وی هه‌واڵ، ڕایگه‌یاند كه ناوبراو به ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ و له پشته‌وه‌ڕا، له‌سه‌ر یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی عه‌نتاب ته‌قه‌ی لێ كراوه و دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه، گیانی له‌ده‌ست داوه.