له لایه‌ن كه‌س یان كه‌سانێكی نه‌ناسراوه پاركی گه‌شتیاریی ئاویه‌ری سنه له لایه‌ن كه‌س یان كه‌سانێكه‌وه ئاگر تێبه‌ردرا و ژینگه و دارستانه‌كانی ئه‌و پاركه له ئاگر دا سووتان و زیانێكی به‌رچاو به ژینگه‌ی ناوچه‌كه گه‌یشت ، به پێیی هه‌واڵه‌كان ئاویه ر له حه سه ن ئاوا به ره و شه هره کی زاگرۆس گڕی گرتووه و خه‌ساری به‌رچاوی پێگه‌یشتووه ، كاربه‌ده‌ستانی رژیمی ئیسلامیی ئێران له هه‌مبه‌ر ئه‌و ڕووداوانه هیچ چه‌شنه به‌رپرسایه‌تییه‌ك له خۆیان نیشان ناده‌ن و به نیسبه‌ت تێكدان و تێكچوونی ژینگه‌ی كوردستان نه‌ك كه‌مته‌رخه‌م به‌ڵكوو راسته‌وخۆ هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ له‌ناو بردنی ژینگه‌ی كوردستان و زۆر جار خه‌ڵكانی خۆڕسك و چالاكانی ژینگه پارێز كه هه‌وڵ بۆ بووژاندنه‌وه‌ی ژینگه‌ی كوردستان و كووژاندنه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كان ده‌ده‌ن ده‌خه‌نه ژێر زه‌خت و گوشار و گرفتی ئه‌منیه‌تییان بۆ درووست ده‌كه‌ن .. دوكتور مه‌نسوور سۆهرابی مامۆستای پێشووی زانكۆ و شاره‌زا له بواری ئه‌گرۆئێكۆلۆژی له‌و پێوه‌ندییه دا بۆ ڕۆژی كورد دواوه