
ئاماده‌کردنی: جەلال رەوانگەرد
ده‌ستپێک بۆ هەڵسەنگاندن پێویستە ناسینێکی تەواومان لە کاری ڕێکخراوەیی هەبێت.
پێناسه‌ی ڕێکخراو به شێوه‌یه‌کی گشتی :
کۆبوونەوەی کۆمەڵێک کەس لە دەوری یەکتر لەسەر بەرنامە و ئامانجێکی روون و دیاری کراو و ئۆرگانیزاسیۆن و قەوەارەیەکی تەشکیلاتی، کە ویست و داخوازییەکان بە شێوەیەکی ئۆرگانیزەکراو دادەڕێژێت و لە ڕاستای وەدیهێنانی خواست و ئامانجەکان و هەوڵدان بۆ بەرەو پێش بردنی، هەنگاو دەنێت، کە هه‌ر ڕێکخراوه‌یه‌ک بە پێی پێويستی کۆمەڵگا دادەمەزرێت، و ئەندام تێیدا بە ویستی خۆی و به دڵخوازانە، بۆ ئەو ئامانجەی کە مەبەستیانە تێیدا بەشدار دەبێت.
لەپێناسەیەکی گشتی دا پێی دەوترێت ڕێکخراو.
ده‌بێ قەوارەی هەر ڕێکخراوەیەک، وڵامی ئەم چەند پرسیارە بداتەوە:
بۆ چی یە: یانێ ئامانج و بەرنامەی ئەو ڕێکخراوەیە چییە؟
چۆن دەبێ: بەرنامەی کارییان چییە، کارەکانیان چۆن دەچێتە پێش، یاسا و ئایین نامەی کارییەکانیان چین و… هتد؟
کێ دەیکات: بەڕێوەبەریان کێیەو لە سەر چ بنەمایەکە، مودیریەتی ڕێکخراوەییان چۆنە؟
دابەشکارییەکانیان چۆنە: ئۆرگانیزاسیون، بەشەکان، کاره‌کانیان چۆنه، قه‌واره‌ی ڕێکخراوه‌یی و سه‌لاحیه‌ته‌کانیان له‌سه‌ر ج بنه‌مایه‌که و…هتد؟
کار کردن بۆ ئامانجە هاوبەشەکان لە ڕاستای هاتنەدی ویست و داخوازییەکانی تاک، یەکێك لە ئەرکە سەرەکییەکانی ئەندامە لە ڕێکخراودا و لە بەرامبەر ئەوەشدا گرینگرتین مافی هەر ئەندامیک لەو ڕێکخراوەیە بەرەو‌پێش‌چوون و بردنە سەری ئاستی ئاگایی وزانیاری و تواناییه‌کانیه‌تی، کە ڕێکخراویش لە بەرامبەر ماف و ئەرکە تەشکیلاتییەکانی هەر ئەندامێکی بەرپرسیارە و دەبێ بۆ بە ئورگانیزە کردنیان، پلانی گونجاوی بۆ دابڕێژێت.
درووست‌کردنی ڕێکخراو له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی مۆدێڕن:
- پرسی هه‌بێ.
- پڕۆژه پێشکه‌ش بکرێ.
- لایه‌نی دارای و ماڵی شه‌فاف و سه‌ربه‌خۆی هه‌بێ.
- لیژنه‌یه‌ک هه‌بێ بۆ به‌ڕێوه‌بردن و به‌ره‌وپێش بردنی پڕۆژه‌کانی (سه‌رکرده‌ی مه‌یدانی له تیئۆری و پراکتیکدا).
- په‌یکه‌ره‌ی ڕێکخراو و کاری ئیداری و به‌رنامه و پێڕه‌وی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی مۆدێڕن و دێموکراتیک بێ.
- به سیستم کار بکات.
بنەمای پێکهێنانی ڕێکخراوەیەک:
دڵخوازانە، ویست و ئامانجی هاوبەش، یاسامەند بوون، بەرنامەی روون و دیاری کراو، سەر بەخۆبوون لە بڕیاردان و بەرپرسیارەتی، و … هتد.
بەشێک لە تایبەتمەندییەکانی هەر ڕێکخراوەیەکە.
معیارەکانی ڕێکخراو بوون:
– هەر ڕێکخراوەیەک دەبێت خاوەن بەرنامەو‌پێڕەو و پرۆگرامێک کە بۆ ئەو مەبەستە ڕێکخراوەی لەسەر دادەمەزرێنێت.
– کۆنگرەی بۆ ئەندامانی ئەو ڕێکخراوەی گرتبێ و لەوێدا لیژنەی بەڕێوەبەری هەڵبژاردبێت.
– ئورگانیزاسیۆنی ڕێکخراوەیی هەبێت.
– ناوەندی راگەیاندنی هەبێت ( گۆڤار ، سایت، رادیۆ، تی‌ڤی، …)
بنەمای کاری ڕێکخراوەیی:
بوونی ئۆرگانیزاسیون، لیژنەی بەڕێوەبەری، گەڵاڵەی کاری، یاسای بەڕێوەبردن، ئاییننامەی کاری، رێکخستن و کۆکردنەوەی ئەندام لە دەوری ڕێکخراو.
چەند چەمکێکی گشتی لە کاری ڕێکخراوەیی دا هەیە وەک ناسینی ئەرک و ماف کە بنەمایەکی گشتی و ئەساسی هەر ڕێکخراوەیەکە و لە بەرامبەری دا تەشویقی و سزا هەیە کە بە کردەیی نەکردنیان و پێڕەوی لی نەکردنیان لە کاری ڕێکخراوەیی دا، ئەو ڕێکخراوەیە بەرەو ئاڕاستەیەکی دیکە و لە ئامانجەکانی دوور دەخاتەوە.
ماف و ئەرک لە کاری ڕێکخراوەیی دا پێوەندییەکی ڕاستەوخۆیان پێکه‌وه هەیە و تەواوکەری یەکدین، بەو واتاییە هەر ئەندامێک لە پێکهاتەی ریکخراوێکدا که بەشدار دەىێ بە وەرگرتنی ئەرکێک، مافی ئەو ئەندامەشە کە لە چوارچێوەی ڕێکخراوەکەیدا بە ئامانجەکانی بگات.
له هەر ڕێکخراوێکدا پێویستە ئورگانیزاسیون و بەشێکی مودیریەتی هەبێت کە لێرەدا هەوڵ دەدەین بە شێوەیەکی گشتی هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی کەسێکی مودیر و کادرێکی نموونه و شێوە و قەوارەی ئورگانیزاسیۆنی ڕێکخراوەیەک بە شێوەی خاڵبەندی بخەینە بەر باس.
به‌شێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی بەڕێوەبەری ڕێکخراوه‌یه‌ک:
داهێنەر، بەتوانا، رێكخەر، خاوەن ڕا، داڕێژەر، عەمەڵ گەرا، توانای لێكدانەوەی هەبێت، مودیریه‌تی هه‌بێ، و … هتد.
دوو خاڵ کە پێویستە شرۆڤەیەکی کوورتی بۆ بکرێت:
یەکەم: کەسێکی خاوەن ڕا بێ، مەبەست ئەوەیە کە رۆڵی ئیدۆئۆلۆژی ئەو ڕێکخراوەیە دابڕێژێت کە رێگای گەیشتن بە ئامانج دیاری دەکا، مێتۆدی خەبات و تێکۆشان دادەنێت، وێنەیەکی روون و سادە لە باروودۆخی مەوجود پێشانی جەماوەر دەدات و زەمینەی کۆکردنەوەی کۆمەل بۆ ئاڵوگۆڕ و مانایەکی هاوبەش و گشتگیر لە خواستەکان ساز دەکات.
دووهەم: کەسێکی مودیر، ده‌بێ لە داڕشتنی بەرنامە یا گەڵاڵەیەک یا لە داڕشتنی هەر پیلانێکی کاری، خاڵە لاواز و بەهێزەکانی ببینێتەوە هاوکات رێگای چارەسەری بۆ دابنێ و مودیریەتی بەرەو‌پێش‌بردنی ئەو گەڵاڵە کارییانە بکات. هه‌روه‌ها له ئه‌گه‌ری به‌ره‌وپیش نه‌چوونی کاره‌کان به پێی سه‌ڵاحیه‌ته کارییه‌کان لێپرسینه‌وه بکات.
چەند خاڵێک لە ئەرکی بەڕێوەبەری ڕێکخراوەیەک:
– هەوڵدان بۆ بەرەوپێش بردن و چالاک کردنەوەی ڕێکخراو و کۆکردنەوەی ئەندام لە دەوری ئەو ڕێکخراوەیە.
– گرتنی کۆبوونەوە و هاوڕایی کردن لە گەڵ یەکتر و دەوروبەر و بەگشتی ئەندامانی ڕێکخراوه‌که‌ی.
– بردنەسەری ئاستی ئاگایی و زانیاری و تواناکانی خۆی و ئەندامانی ڕێکخراوەکەی.
– خۆ بە ئەرکدار زانین لە هەمبەر بەجێهێنانی ئەرک و مافی تاکی ئەندام لەو ڕێکخراوەیە.
– دانانی بەرنامە و گەڵاڵەی کاری، و لێپرسینەوە و بەدواداچوون لە ڕاستای بەرەو پێش بردن .
– ئەرک و بەرپرسایەتی وەرگرتن لە بەشێک لە کاری ئۆرگانی ڕێکخراودا.
– پێشکەش‌کردنی مکانیزمی گونجاو لە ڕاستای بەرەو‌پێش‌بردنی کار لە بەشەکەی و ڕێکخراوەیی بە گشتی.
– بەرپرسیاریەتی به‌رامبه‌ر هەموو خاڵە لاواز و بەهێزەکانی ڕێکخراوەکەی.
– و …هتد.
به‌شێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کادری ڕێکخراوه‌یی:
پێناسه: کادر، که‌سێکی خاوه‌ن ئه‌زموون و لێهاتوویه‌کی تایبه‌ت که توانای راڤه و ئاڕاسته‌کردنی بابه‌ته‌کانی هه‌یه و هه‌نگاو بۆ ئامانجێکی دیاری کراو ده‌نێت.
کادر، پۆست نیه به‌ڵکوو تایبه‌تمه‌ندییه‌که بۆ ئاستێکی جیاواز و به‌رز له تاکه‌کانی دیکه له کاری ڕێکخراوه‌ییدا.
جۆره‌کانی کادر:
نائاماده – نێگه‌تیڤ – شکست خواردوو – هه‌وڵده‌ر – سه‌رکه‌وتوو – کادری نموونه‌یی.
پێناسه‌ی کادری نموونه‌یی :
که‌سێکه له‌سه‌ر ئاسته‌کانی “ڕێکخراو و گه‌مه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵگا”، رۆڵ ده‌گێڕێت و له‌سه‌ر ئاستی “که‌سایه‌تی و فێکری و ده‌ربڕین” خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندییه. هه‌روه‌ها له بیرکردنه‌وه و تێکۆشانی دا تواناکانی “وردبینی و دووربینی و نوێ‌گه‌رایی له بیرکردنه‌وه‌دا و جێبه‌جێ کردنی پرۆژه‌کانی” هه‌بێ و بتوانێ له تێکهه‌ڵکێش کردنی باس و بابه‌ته‌کان به سازگارکردنی له‌گه‌ڵ شه‌رایه‌ت و هه‌لوومه‌رج و ده‌ورووبه‌ریدا زیاتر له یه‌ک لایه‌نی بابه‌ته‌که ببینێت.
هه‌نگاوه‌کانی بوون به کادرێکی نموونه:
- تێگه‌یشتن و باوڕهێنان به پێڕه‌و پڕۆگرامی ڕێکخراو و هه‌نگاونان له‌و ڕاستایه‌دا.
- تێگه‌یشتن له ئه‌رک و ماف له ڕێکخراودا و هه‌نگاونان بۆ به‌جێگه‌یاندنیان.
- بردنه سه‌ری ئاستی ئاگایی و تواناکانی خۆی و ده‌ورووبه‌ری.
- هه‌وڵدان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ڕێکخراو له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی مۆدێڕن.
- به‌رزبوونه‌وه له ئاستی ئه‌ندامه‌تی بۆ کادربوون.
به‌هره‌کانی کادری نموونه‌یی:
خۆناسی – شرۆڤه‌کاری – کارگێڕی – پێوه‌ندیی – کۆمه‌ڵناسی – سه‌رکرده‌یی – به‌رامبه‌ر ناسی – چاره‌سازی .
چه‌ند خاڵێک له رۆڵی کادرێکی نموونه له ڕێکخراوه‌یه‌کدا:
- بوون به نموونه بۆ په‌یامی ڕێکخراوه‌که‌ت.
- پابه‌ندبوون به ئه‌رک و ماف له ڕێکخراودا به پێی پێڕه‌وی نێوخۆ.
- بوون به پردێک له نێوان تاک و ڕێکخراودا.
- ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی ڕێکخراو به پڕۆژه و بیر و ئه‌ندیشه‌ی نوێ و پێشکه‌وتن خوازانه به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام.
- هه‌ڵگرتنی خه‌م و کێشه و گرفت و داواکارییه‌کانی تاکه‌کان و کردنی به پڕۆژه له نێو ڕێکخراودا . (ئالترناتیڤ)
- به‌رپرسیاربوون به‌رامبه‌ر به ڕێکخراو و کۆمه‌ڵگا.
- ده‌ستپێشخه‌ری له پێگه‌ی مێحوه‌ری و هه‌وڵدان بۆ سه‌رکردایه‌تی کردنی پرس و پڕۆژه‌کان له ڕاستای به‌ره‌وپێشبردنی دا.
- بوون به سه‌رکرده‌یه‌کی مه‌یدانی و عه‌مه‌ڵگه‌را.
- ئاماده‌بوونی خۆبه‌خشانه و به‌رده‌وام له رووداو و پێش‌هاته‌کاندا.
- خاوه‌ن هه‌ڵویست و شرۆڤه‌کاری و هه‌نگاونان بۆ به‌ره‌وپێشبردن به ئاڕاسته‌یه‌کی پۆزه‌تیڤ.
- و … هتد.
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کادرێکی نموونه‌یی:
– ره‌وشت به‌رزی – پێشه‌نگ بوون – پابه‌ندبوون – نهێنی‌پارێزی – لێبوورده‌یی – گه‌شبینی – رێکپۆشی – روو‌خۆشی – گوێگربوون – هونه‌رمه‌ند له پێوه‌ندی‌گرتن – گرینگی‌دان به ده‌ورووبه‌ر – توانای جێبه‌جێکاری – دادپه‌روه‌ر – بڕیارده‌ر – به‌رپرسیار .
– په‌یامه‌کانی رۆشن و ده‌قیق و شه‌فاف بێ.
– ده‌زانێ چی ده‌ڵێ و بۆ کێی ده‌ڵێ و چۆن ده‌یڵێ و که‌ی ده‌یڵێ و بۆ کێی ده‌ڵێت.
- دانی پڕۆژه و پیاده‌کردنی.
- ئاست‌به‌رزی له جێبه‌جێکاری‌دا.
چەند بەشێکی بنەڕەتی لە ئۆرگانیزاسیۆنی هەر ڕێکخراوەیەک:
(رێکخستن، پەروەردە، پێوەندی، ماڵی، راگەیاندن)
لێرە دا هەوڵ دەدەین بە گشتی پێناسەیەکی هەرکام لەو بەشانە بدەین بە دەستەوە:
رێكخستن: بناغەی کاری هەر ڕێکخراوەیەکە و پێوەستە زۆر بە جیدی گرینگی بە کاری ئەو بەشە بدرێت و مکانیزمی بەڕێوە بردنی بە پێی هەلومەرج و مەوقعیەتی کاری و بەردەوام پێداچوونەوەی بەسەر دا بکرێت و هەنگاوی جیدی بۆ بەرەو پێش بردن و رێکخستنی بە هێز بدرێت.
پەروەردە: لە هەر ڕێکخراوەیەکدا پێویستە گرینگی زۆر جیدی بە کاری ئەم بەشەش بدرێت و هەوڵ بدرێ کاری ڕێکخراوەیی لە چوارچێوەی بەرنامە و ئامانجەکانیان بۆ بەرەو پێش بردنی ئاستی توانا و تێگەیشتن و زانیاری ڕێکخراوەیی و تاکی ئەندام لەو ڕێکخراوەیەدا، پلان و بەرنامەی گونجاوی بۆ دابڕێژرێت.
دەبێ بەردەوام بەرنامەی پەروەردەیی لە چوارچێوەی بەرنامە و ئامانجەکانی دا بۆ تاکەکانی ئەندام لەو ڕێکخراوەیە و تەنانەت دەرەوەی خۆیشی بە مەبەستی زیاتر کۆکردنەوەی ئەندام لە دەوری ڕێکخراوەکەی رێک بخا و بەڕێوەی ببات.
راگەیاندن: لە دونیای ئەمڕۆ دا راگەیاندن رۆڵێکی گرینگی هەیە و تێکنۆلۆژی وای کردووە کە ئەگەر هەر بونیاد و ڕێکخراوەیەک نەتوانێ بە شێوەی پلان بۆ داڕێژراو کەڵکی لێ وەربگرێت، ناتوانێ لەگەل جیهانی سەردەم بچێتە پێش. بەشی راگەیاندنی هەر ڕێکخراوەیەک، ئەرکدارە هەموو ئەو لایەن و بابەتانەی کە پێوەندیدارە بە کاری ڕێکخراوەیی ئەوانەوە، بەرنامە و گەڵاڵەی کاری بۆی هەبیت و لە بەشە راگەیاندنەکانی دا ئینعکاسی بداتەوە.
بۆ نمونە لە راگەیاندنی ڕێکخراوەیەکی تایبەت بە توێژی لاو، جیا له بڵاوکردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و بیروبۆچوونی ڕێکخراوه‌که، پێویستە زیاتر گرینگی بە ئەو دۆز و باس و بابەتانەی کە پێوەندیدارن بە تایبەتی توێژی لاو و بەگشتی ئەو ناوچەیەی کە تێیدا دەژین و نەتەوەکەیان و ئەو ئاڵوگۆڕ و روداوانەی کە لەو ناوچەیەدا بە نیسبەت توێژی لاو روو دەدەن و هەر وەها ئەو باس و بابەت‌گەلەی کە پێویستە لاوێک لەگەڵی ئاشنا بێ و ئاستی تواناکان و تێگەیشتنی لە ئەو بابەتەی کە پێوەندیدارە بەوەوە و لە هەمانحاڵدا هەوڵدان بۆ پەروەردەکردنی توێژی لاو لە ڕاستای بەرەو‌پێش‌بردن و ئاشنا کردنیان لە گەڵ پێشکەوتنەکانی جیهانی نوێ و سەردەم، کە دەبێ بەشە راگەیاندنەکان کاری بۆ بکەن.
بەشی ماڵی: هەر ڕێکخراوەیەک پێویستی بە بونیادگەلێکی ماڵی بۆ بەرەو پێش بردنی کارەکانی هەیە، سەرچاوەی داهاتی هەر ڕێکخراوەیەک بۆ دیاری کردن و بەڕێوەبردنی لایەنی دارایی ئەو ڕێکخراوەیە، بەشی ماڵی کار لە بەشی داهات و دەرکەوتی ئەو ڕێکخراوەیە دەکات و ئەرکیەتی تێچوونەکانی ڕێکخراوەکەی دابین بکات. پێویستی پشتیوانی مادی بە پاڕاستنی سەربەخۆیی ماڵی بۆ ڕێکخراوەکەی بە دەست بێنێت، دەبێ پلانی کورت خایەن و درێژ خایەنی بۆ بەهێز کردنی لایەنی دارایی ڕێکخراوەکەی دابڕێژیت و ژمارە حیسابی بانکی و فۆرمی داهات و دەرکەوتی ڕێکخراوەیی رێک بخات.
ده‌توانین بڵێن سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردانی هه‌ر ڕێکخراوه‌یه‌ک پێوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆی به سه‌ربه‌خۆیی ئابووری ئه‌و ڕێکخراوه‌وه هه‌یه.
پێوەندی: دانانی بەرنامەو پلانی گونجاو بۆ درووست‌کردنی پێوەندی لەگەڵ دەوروبەر و دەرەوەی خۆی دابنێت و لە گەڵ ڕێکخراوەکانی دیکە لە ڕاستای بەرەو پێشبردنی و بە هێز کردن و بەدەستهێنانی پشتیوانی مادی و مەعنەوی بۆ ڕێکخراوەکەی، هەوڵ بدات و هاوکات ڕێکخراوەکەی بە دەرەوەی خۆی بناسێنێت و بەرنامە کارییەکان و ئامانجەکانی ڕێکخراوەکەی شی بکاتەوە.
پێویسته بنه‌مای رێکخستنی پێوه‌ندییه‌کانیان له‌سه‌ر ئه‌ساسی لێک‌تێگه‌یشتن و رێزدانان بۆ یه‌کتر و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، دابمه‌زرێت.
چەند خاڵێک پێویستە ڕچاو بکرێ لە نووسینی گەڵاڵە یان پێشنیار:
مەبەست لەو گەڵاڵەیە چییە، بۆ چ شوێنێکە، بابەتی گەڵاڵەکە، شی کردنەوەی گەڵاڵە [ شێوازی بەڕێوە چوونی]، لە چ ماوەک و چ کاتێکدا، ئیمکانات و پێداویستیەکانی، بودجەی پێویستی، بۆ چ شوێنیک ئەو گەڵاڵە رێک دەخرێت و بەڕێوە دەچێ.
خاڵی هاوبەشی هەموو گەلالەکان کە دەبێ تێیاندا گونجێندرابێ، ئەمانەن:
بۆ کوێ دەنوسرێ [ شوێنی مەبەست ]، کات و ماوە، رێکەوتی نووسین، واژۆ و ناوی نووسەری گەلالە [ یا شوین ]، شی کردنەوەی هەر پرۆژە و دیار بوونی بابەتەکە.
خاڵێکی گرینگ لە ئەرک و بەرپرسیارەتی کاری ڕێکخراوەیی:
هەر ڕێکخراوەیەک دەبێ بە شێوەیەک ئەندامەکانی بار بێنێت کە خۆیان لە بەرامبەر ڕێکخراوەکەیاندا بە ئەرکدار بزانن و بەوپەڕی هەست بە بەرپرسایەتی بەرامبەر بە کۆمەڵگا و ڕێکخراوەکەی بە تایبەتی، هەنگاو هەڵبگرێت.
په‌یڤی کۆتایی:
پێویستە ئاماژە بەوە بدەین کە ویستی خەڵک و نوێنەرایەتی کردنیان، رۆڵێکی گرینگ لە ڕاستای بەرەو پێش چووندا دەگێڕێت. و ڕێکخراوەکان دەتوانن خاوەن رۆڵیکی بەرچاو لە پێکهێنانی بەڕێوەبەرییەکی چاک و بە توانا لە ناو خەڵک و کۆمەڵگادا بن و وڵامده‌ری ویست و داخوازییەکانی کۆمەڵگا بن.