له دوای هێرشه تیرۆریستیه‌كانی ١١ی سێپتامبری ٢٠٠١ له ئه‌مریكا ، وڵاتانی ئورووپاییش زۆر جار كرانه ئامانجی توندوتیژی و هێرشی خوێناویی ئیسلامییه‌كان ، ئه‌و وێنانه گێڕانه‌وه‌یه‌كن له توندوتیژی و تیرۆر له ئورووپا له ساڵی ٢٠٠٣ به‌ولاوه

له نوامبری ٢٠٠٣ دوو كه‌نێسه‌ی گه‌وره‌ی ئیستانبووڵ كرانه ئامانجی هێرشی خۆكوژی و له ئه‌نجامدا ٢٣ كه‌س كوژران ، هاوكات چه‌ند ماشێنی بۆمبڕێژكراو له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره ته‌قینه‌وه ، كه كوژران و برینداربوونی نزیكه‌ی ٣٠٠ كه‌سی لێكه‌وته‌وه

له ئه‌نجامی دانانه‌وه‌ی بۆمب له كۆنسوولخانه‌ی بریتانیا و هه‌روه‌ها بانكێكی بریتانیایی له ئیستانبووڵ ٣٣ كه‌س كوژران و زیاتر له ٤٠٠ كه‌سیش بریندار بوون ، ٧٣ كه‌سی ئیسلامی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیه ناسران كه ٤٠ كه‌سیان دواتر دادگایی و محاكمه كران

ده بۆمبی چێندراو له چه‌ندین قه‌تاری پڕ له موسافیر ته‌قینه‌وه كه بووه هۆی كوژرانی ١٩١ كه‌س و برینداربوونی زیاتر له ١٨٠٠ كه‌س ، تۆڕی تیرۆریستیی ئه‌لقاعیده به‌رپرسیارێتیی خۆی له‌و كرده‌وه راگه‌یاند ، دادگایه‌ك له ئیسپانیا ٢١ كه‌س له‌و ٢٨ تیرۆریسته‌ی ئه‌و كرده‌وه‌یان به‌ڕێوه بردبوو سه‌رجه‌م به ٤٠ هه‌زار سال زیندان مه‌حكووم كرد

تێئۆ وه‌ن گووگ ، فیلمساز م ڕۆژنامه‌نووس و ته‌نز نووسی به ناوبانگی هوله‌ندی پاش بڵاو كردنه‌وه‌ی فیلمی “ته‌سلیم ” كه له‌و دا باسی سه‌ركوتی ژنانی به ده‌ستی ئیسلام كردبوو هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراو و له ئامێستێردام به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه به ده‌ستی ئیسلامیه‌كی مه‌راكیشی كوژرا

چوار هێرشبه‌ر به شێوه‌یه‌كی هاوكات له چه‌ندین مێترۆ و ئوتووبووسی له‌نده‌ن چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌یان ئه‌نجام دا ، تیرۆریسته‌كان بۆمبه‌كانیان له ناو كۆڵه پشتیه‌كانیان جێسازی كردبوو ، له‌و هێرشه خوێناویانه دا ٥٣ كه‌س كوژران و سه‌دان كه‌س بریندار بوون ، سێ كه‌س كه به هاوده‌ستی بكه‌ران تۆمه‌تبار كرابوون سه‌ره‌نجام ته‌بره‌ئه بوون

ڕۆژێك دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی بریتانیا توانی دوو عه‌مه‌لیاتی بۆمب دانانه‌وه پووچه‌ڵ بكاته‌وه ، فڕۆكه خانه‌ی گلاسكۆ كه‌وته به هێرش . دوو هێرشكه‌ر به ماشێنێكی بۆمب رێژكراوی شاسی بڵیند و به خێرایی ته‌واو چوونه ناو ساڵۆنی ته‌حویلدانه‌وه‌ی جانتا له فڕۆكه خانه و ماشێنه‌كه ئاگری گرت و یه‌كێك له هێرشبه‌ره‌كان كوژراو پێنج كه‌سیش بریندار بوون

له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی ناوه‌ندی شاری ستۆكهۆڵم ماشێنێك بۆمبڕێژكراو ته‌قیه‌وه و دواتر خۆكوژێك له نزیك ئه‌و شوێنه خۆی ته‌قانده‌وه ، ئه‌و كرده‌وه ته‌نیا برینداری لێكه‌وته‌وه به‌ڵام پایته‌ختی سۆئێدی برده ناو ترس و دڵه‌ڕاوكێ

ئه‌رید ئووكا لاوێكی ٢١ ساڵه‌ی به ڕه‌گه‌ز كۆزۆڤۆیی هێرشی كرده سه‌ر ئوتووبووسێك له فڕۆكه‌خانه‌ی فرانكفۆرت كه هه‌ڵگری سه‌ربازانی بێ چه‌كی ئه‌مریكایی بوو و دوو سه‌ربازی كوشت و سێ سه‌ربازیشی بریندار كرد ، ئه‌وه به یه‌كه‌م هێرشی خوێناویی ئیسلامیه‌كان له ئاڵمان له قه‌ڵه‌م ده‌درێ