Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران جاشێکی تر کە هاوڕێ لەگەڵ جاش ئەنوەر ئەمینی بریندار ببوو کوژرا

جاشێکی تر کە هاوڕێ لەگەڵ جاش ئەنوەر ئەمینی بریندار ببوو کوژرا

0
1670

ڕۆژی کورد: وێبلاگی هەڵۆکانی زاگرۆس ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە هەواڵێکدا بڵاویان کردەوە که “ئەمیر عەلیپوور” لە ئەنجامی پەلاماری سێشەممەی ڕابردوودا بە هۆی قووڵیی برینەکەی کوژراوە.

بەپێی ئەو هەواڵە ئەو مۆرەی  سپای پاسدرانی ڕێژیم شەریکی تاوانەکانی “”ئەنوەر ئەمینی”بووە و یەکێک لەو مۆرانەی ڕێژیمی ئێران بووە که لەهەموو پیلانەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم له شاری بۆکان‌دا دژی تێکۆشەران و خەڵکی ئاسایی بەشداریی کردووە.

ئەو بەکرێگیراوە خەڵکی گوندی”حوسێن مامە”ـی ناوچەی “ئەحمەدی کۆر”ـی بۆکان بووه.

هەڵۆکانی زاگرۆش پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە ڕۆژی سێ‌شەممە کاتژمێر ١٧:١٥خولەکی دوانیوەڕۆ، ڕێکەوتی ١٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، هەڵۆکانی زاگرۆس لە پەلامارێکدا بۆسەر کۆمەڵێک لە چەکدارانی ڕێژیم لە گەڕەکی “کەلوڕاوای” شاری بۆکان (افشار١) دووجاشیان بە ناوەکانی “ئەنوەر ئەمینی” ناسراو بە “ئەنوەری عەلی دارفرۆش” و “ئەمیر عەلی پوور” ناسراو بە “ئەمیری عومەرمەحمەڵ” به سزای تاوانەکانیان گەیاند.

لەو هێرشەدا، ئەنوەر ئەمینی دەم‌ودەست تێدا دەچێت و ئەمیر عەلیپوور بریندار دەبێت کە ناوبراویش دوای دوور ڕۆژ لە نەخۆشخانە دنیا لە نەبوونی خۆی ئاسوودە دەکات.

هەڵۆکانی زاگرۆس بڵاویان کردووەتەوە کە؛ هیزی چەکداری چالاکی خۆیان بە پاڵپشتی بزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەزانن و پشتیوانی لە خەڵکی هەژار و زەحمەتکێش و کاسبکاران دەکەن و ناهێڵین تاوانی سەرکوت و تاڵان و ڕاوەڕوت لە کوردستان لە لایەن هێزە داگیرکەرەکانی کوردستان، بێ وەڵام بمێنێتەوە.

پێشتر، تێکۆشەرانی ئاڵای سوور لە بۆکانیش ئەنجام دانی ئەو چالاکییەیان وەئەستۆ گرتبوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوومحەمەدسدیق کەبوودوەند بۆ خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل بەربژێر کرا+وتووێژ لەگەڵ کەریم ئەڵاوەیسی بەرپرسی کۆمیتەی کار بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل– کەبودوەند
بابەتی دواترکوردستانیان، هەڵمەتێکی تویتێری بۆ خرانە ناو لیستەی تیرۆریستی سپای پاسداران بەڕێوە دەبەن
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان