Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان بەیاننامەی ناوەندی زاگرۆس لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ لە...

بەیاننامەی ناوەندی زاگرۆس لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران

0
1042

ڕۆژی کورد: ڕۆژی پێنجشەمە ٢٣ی مارسی ٢٠١٧، لە کۆبوونەوە شۆرای مافەکانی مرۆڤ لە ژنێڤ، لە لایەن نۆينەرایەتی ناوەندی زاگرۆس لە نەتەوە یەکگرتووەکان بیاننامەیەک لە سەر بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و بە تایبەت لە سەر بارودۆخی کورد لەو وڵاتە، خوێندرایەوە کە تێدا داوای سەرنجی شۆرای مافەکانی مرۆڤ بۆ بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و کوردستاندا کرا.

لە بەیاننامەکەدا هەر وەها داوا لە ئەندامانی شۆرا کرا کە پشتگری درێژ کرانەوەی ماوەی ئەرکی ڕاپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بکەن.

نێوەڕۆکی بەیاننامەکە بەو جۆرەیە:

بیاننامە لە سەر بارو دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا!

جەنابی سەرۆک

ناوی من مو‌حەمەد ئازاد سەڵواتیە. من کوردم و لە ئێرانەوە هاتوون. وەکو هاوڵاتیەکی ئێرانی دەمهەوێ سەرنجی ئەو شۆرایە بۆ لای بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتەکەم ڕادەکێشم.

تا بە ئەۆڕۆ، گۆشارەکان دژ بە کەمایەتیە ئێتنیکی و ئایینیەکان لە ئێراندا درێژەی هەیە. چالاکانی ئاشتیخوازی سەر بە کەمایەتیەکان، دەکەونە بەر ئازار و سزای قۆرسیان بە سەردا دەسەپێندرێ.

‌حکوومەتی ئێران، دوودڵی لە بە کار هێنانی ئەشکەنجە یا لە نێۆبردنی فیزیکیی پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ ناکات.

تا بە ئەۆڕۆ، خوێندن لە خوێندنگەکان بە زمانی فارسی و، سەرەڕای مادەکانی ١٥ و ١٩ی یاسای بنچینەیی ئێران، بە کار هێنانی زمانەکانی دیکە لە خوێندگەکاندا قەدەغەیە.

لە ماوەی ٣٨ ساڵ دەسەڵاتدارێتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا، کوردەکان هیشتا وەلا دەنرێن و دەکەونە بەر هەڵاواردن.

لە ٢٠١٦دا، بە سەدان هاوڵاتی کورد، لە سێدارە دران، کوژران و لە بەندکراون. ئەو توند و تیژییانە لە دوایین ڕاپۆرتی ڕاپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕەنگی داوەتەوە. ژمارەی لە سێدارە دراوانی کورد، بە شێوەیەکی بەرچاو بە نیسبەتی سەرانسەری ئێرانەوە زیاترە.

بێدەنگی کۆمەڵگای نێۆنەتەوەیی، ماشینی لەسێدارەدانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی زیاتر هانداوە.

لێرەدا، دەمهەوێ سوپاسی ڕاپۆرتێری تایبەت بکەم بۆ ئەو کارە سەرنجڕاکێشەی، و داوا لە ئەندامانی شۆرا بکەم کە ڕاسپاردەکەی بۆ نۆێ بکەنەوە.

لە گەڵ ڕێزمدا

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووشۆرای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان  بڕیارنامەیەکی دژ بە ئێران دەرکرد
بابەتی دواترموقتەدا سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەکات
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان