Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران بەرێوەچوونی ڕێپێوانی چەکدارانە بە دژی عەڕەبستان لە ئێران

بەرێوەچوونی ڕێپێوانی چەکدارانە بە دژی عەڕەبستان لە ئێران

0
1260

بە گوێرەی زانیارییەکان، ڕێپێوان و هەڕەشەکانی ئێران بە دژی عەرەبستان و لە دوای لەدار درانی شێخ نەمر لە لایەن ئەو وڵاتەوە، بەردەوامن و پێیان ناوەتە قۆناغێکی نوێوە.

هەر لە درێژەی ئەو ڕێپێوانانەدا، ڕۆژی سێ شەممە ١٥ی بەفرانبار لە شاری ورمێ رێپێوانێک بە دژی سعوودیا بەڕێوە چوو کە لەگەڵ ڕێپێوانەکانی تر جیاواز بوو. لەو ڕێپێوانەدا ئەژمارێکی بەرچاو لە بەشدارانی ڕێپێوانەکە، چەکیان هەڵگرتبوو.

بە گوێرەی پلاکاردەکان، زۆربەی بەشدار بووانی ڕێپێوانەکە، ئەندامانی پایەگا بەسیجیەکانی شاری ورمێ بوون.

شایانی ئاماژەیە کە ئەو چەشنە ڕێپێوانە بە پێچەوانەی یاساکانی کۆماری ئیسلامین. بە پێی ڕێسای ٢٧ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، کۆبوونەوە و ڕێپێوان، بێ چەک و بەو مەرجە کە لەگەڵ بنەماکانی ئایینی ئیسلام ناکۆک نەبێ، ئازادە.

شایانی باسە کە ڕۆژی شەممە ١٢ی بەفرانباری ئەو ساڵ، شێخ نەمر باقر ئەلنەمر، مەلای شیعە لە لایەن سعوودییەوە لە دار درا و هەر ئەو شەوە لە لایەن تاقمێک لە ئێرانییەکانەوە، سفارەتی عەرەبستان لە شاری مەشهەد ئاگر درا کە ئەوەش ناڕەزایەتی و دژکردەوەی زۆرێک لە وڵاتانی لێکەوتەوە و چەند وڵاتی عەڕەبی وەک سودان، بەحرەین، ئوردۆن و ئیمارات و جی بووتی، پەیوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ ئێران پچڕاند.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبیر و ڕای هەندێ لە ئەندامانی دوو لایەنی دێموکرات سەبارەت بە ڕوونکردنەەوەی حدکا
بابەتی دواترپێنج کەس لە پارێزگای سنە بە ئانفوڵانزای بەراز مردوون
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان