دانیال میتران به هۆی كێ كوردی ناسی ؟
رۆژی ٢٢ی مانگی نوامبری ٢٠١٥ له شاری هه‌ولێر یادی چواره‌مین ساڵی كۆچی دوایی خاتوو دانیال میتران له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی باشوور به‌ڕێوه چوو ،به‌ڕێوه چوونی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه له ڕاستیدا ئه‌ركێك بوو كه شیاو و پێویست و له جێگه‌ی خۆیدا بوو به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره دا جێگه‌ی هه‌ڵوێسته له سه‌ر كردنه شێواندنی مێژوو بوو له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی باشوور به‌ڕێز كاك مه‌سعوود بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی باشوور به‌ڕێز مەسعوود بارزانی لە قسه‌كانیدا لە بارەی خاتوو دانیال میتران گوتی: “سوپاس بۆ ڕێکخستنی ئەم دەرفەتە بۆ یادکردنەوەی خانمێکی زۆر بەنرخ کە بەڕاستی وەکو دایکی کورد ڕەفتاری کرد. من ساڵی ١٩٨٩ بۆ یەکەمجار لە رێی دکتۆر کەنداڵ نەزانەوە بە خزمەتی خاتوو دانیال میتران لە پاریس گەیشتم. بۆ من جێی سەرسووڕمان بوو کاتێک کە من بەتەما بووم باسی نەهامەتییەکانی گەلی کوردستانی بۆ بکەم ئەو چەند رۆژێک بوو سەردانی کەمپی ئاوارەکانی کوردی لە تورکیا کردبوو کە باسی دیتنەکانی خۆی دەکرد فڕمێسکی دەڕژاند. ئەو هەمیشە یادی زیندووە. ئەو کەسێکی بەوەفا و بەئەمەگ بوو. هەروەها کاتێک کە سەرۆک میترانم دیت و دەگەڕامەوە بۆ کوردستان ئەو پێی وتم کە بە کوردەکان بڵێ فڕانسوا میتران دۆستێکی دڵسۆزی ئێوەیە”.
خوێنه‌رانی كورد و ئه‌وانه‌ی له مه‌سه‌له‌ی كورد دا چ وه‌ك مێژوو و چ وه‌ك سیاسه‌ت ئاگاداریان هه‌یه ده‌زانن كه دۆستایه‌تیی كورد و فه‌ڕانسه به گشتی و دۆستایه‌تیی دانیال میتران و كورد له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و كێ بۆته هۆكاری ئه‌و دۆستایه‌تییه كه تا ئێستاش به‌رده‌وامه .
بێشك ڕۆلی به‌رچاو و گرینگی شه‌هید د.عه‌بدوڕڕه‌حمانی قاسملوو له ناساندنی كورد به فه‌ڕانسه‌ویه‌كان نابێ نادیده بگیردرێ و ئه‌و ڕێبه‌ره‌ی حیزبی دێموكرات بوو كه مه‌سه‌له‌ی كورد و كوردستانی به فه‌ڕانسه‌ویه‌كان و یه‌ك له‌وان دانیال میتران ناساند و ته‌نانه‌ت خاتوو دانیال میتران بۆ خۆ ی و زۆریه‌ك له به‌رپرسانی باڵای فه‌ڕانسه كه كورد ده‌ناسن دان به‌وه داده‌نێن كه له ڕێگه‌ی د.قاسملۆوه كورد و كوردستانیان ناسیوه ، له هێنانی پیزشكانی بێ‌سنوور و پزیشكه فه‌ڕانسه‌ویه‌كان بۆ شاخ و ده‌رمانكردنی پێشمه‌رگه را بگره تا ده‌گاته د. بێرنارد كۆشنێر ، د،فرێدریك تیسۆ ، فرانسوا میتران و خاتوو دانیال میتران و سه‌دانی دیكه‌ی وه‌ك (( فرانسوا بری ،فلۆرانس وێبه‌ر،ئێوه‌لێن گیووم ، كاترین موورا ، بێرنارد گرانژۆن ، كریس كۆچێرا ، و ڕۆژنامه‌نووسانێكی وه‌ك جاناتان رندل ، مارک کراویتس ،كارۆل برۆنهێر و مامۆستای زانكۆ جۆیز بلاو و سه‌دانی تر …))
به‌ڕێز بارزانی باس له‌وه ده‌كا كه ساڵی ١٩٨٩ بۆ یه‌كه‌م جار خاتوو میترانی بینیوه و بۆی باسی كورد كردووه ، به‌ڵام خۆ له‌وه ده‌بوێرێ كه د.قاسملوو له ساڵانی ١٩٨١ و به‌و لاوه‌تریش دۆستایه‌تیی له گه‌ڵ فه‌ڕانسه‌ویه‌كان و خاتوو میتران هه‌بووه ، و پێشمه‌رگه‌برینداره‌كانی حیزبی دێموكرات به ده‌ستی ،به ده‌ستی پزیشكانی فه‌ڕانسوی تیمار ده‌كران و قاسملوو بوو كه ڕۆڵی هه‌بوو له ناساندنی كورد به ئورووپا به گشتی و فه‌ڕانسه به تایبه‌تی و خاتوو دانیال میتران به‌تایبه‌تیتر
پرسیار له به‌ڕێز كاك مه‌سعوود بارزانی :
ئایا نازانی بۆ كاتێ باسی كوردت بۆ خاتوو میتران كرد بۆ فرمێسكی هه‌ڵوه‌راند؟
ئایا جه‌نابتان له‌وه ئاگادار نه‌بوون كه خاتوو دانیال میتران له رێگه‌ی د.قاسملۆوه پێش ئه‌وه‌ی جه‌نابت بیبینی كوردی ناسیوه؟
به‌ڕێز كاك مه‌سعوود بارزانی هۆكاری خۆبواردن له ناو هێنانی د.قاسملوو چییه ؟
و …
پێویسته بگوترێ به‌ڕێزان كاك مسته‌فای هیجری و كاك خالیدی عه‌زیزی ، دوو سكرتێره‌كه‌ی حیزبی دێموكرات هه‌ر دووكیان وه‌ك دوو میوان له‌و ڕێوڕه‌سمه دا به‌شدار بوون
پرسیار بۆ حیزبه‌كه‌ی د.قاسملوو :
چۆنه حیزبی دێموكرات قورسایی خۆی له ده‌ستداوه و به ئاسانی ناوی خۆی و سكرتێره شه‌هیده‌كه‌ی حه‌زف و سانسۆڕ ده‌كرێ ؟
به‌ڕێزان هیجری و عه‌زیزی ، له‌و كۆبوونه‌وه‌دا و دواتریش چۆنه بێده‌نگیتان هه‌ڵبژاردووه و هیچ ناڵێن؟
و …