محه‌مه‌د را‌شد گورجی به‌رێوه‌به‌ری رێگاوبانی پارێزگای سنه به ئاژانسی ئیرنا-ی ئێرانی راگه‌یاندووه، به‌هۆی به‌فربارینه‌وه رێگه‌ی 700 گوندی داخراوە ئه‌و پارێزگایه په‌یوه‌ندییان به‌شاره‌كانه‌وه نه‌ماوه.
رۆژی شه‌ممه رێگه‌كانی سنه ، دیواندره،دێگولان، قوروه، بانه، سه‌قز، حسێن ئاوا، به‌هۆی به‌فربارینه‌وه داخرابوون، به‌ڵام به‌هۆی هه‌وڵی تیمه‌كانی رێگاوبان ئه‌و رێگه‌یانه كراونه‌ته‌وه و ته‌نها رێگه‌ی 700 گوندی ئه‌و پارێزگایه ئێستاش به‌هۆی به‌فربارینه‌وه داخراون.
هەروەها بەڕێوبەری پارێزگای سنە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه له‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه یه‌كشه‌ممه 3-1-2016 تیمه‌كانی پاككره‌وه سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی رێگه‌ی گونده‌كان ئەو پرۆسه‌یە به‌رده‌وامه.
بەرێز گورجی راشیگه‌یاند: تیمه‌كانی فریاكه‌وتن توانیویانه زیاتر له 400 هاووڵاتی كه له‌به‌فردا گیریان خواردبوو رزگار بكه‌ن