Google search engine
ماڵەوە کوردستان باشوور ئەنیمەیشنێکى کوردى لەفێستیڤاڵێکى سینەمایى کەنەدا خەڵاتی وەرگرت

ئەنیمەیشنێکى کوردى لەفێستیڤاڵێکى سینەمایى کەنەدا خەڵاتی وەرگرت

0
1138

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، فیلمێکى ئەنیمەیشنى کوردى بەناوى (بێدەنگىی ئاسمان) لەدەرهێنانى جوبرائیل ئەبوبەکر لەفێستیڤاڵى سینەمایى وڵاتى کەنەدا خەڵات کرا.

دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەکر لەبارەى خەڵاتەکەوە ڕایگەیاند “فیلمەکەم (بێدەنگىی ئاسمان) لەخولى 2017ى فێستیڤاڵى سینەمایى باشورى جۆرجیا کەلەوڵاتى کەنەدا ئەنجام دەدرێت خەڵاتى برۆنزى لەبەشى فیلمە ئەنیمەیشنەکان پێبەخشرا”.

فیلمەکە نوێترین بەرهەمى سینەمایى دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەکرە و بەسپۆنسەرى عەباس فازڵ عەبدولرەحمان خاوەنى زانکۆى نۆلج بەرهەمهێنراوە و لەئێستادا فیلمەکە لەچەندین فێستیڤاڵى سینەمایى نێونەتەوەیى وەرگیراوە و بەشدارى لەپێشبڕکێ و بردنەوەى خەڵاتدا دەکات و دواهەمین بەشداریشى لەخولى یانزەهەمینى فێستیڤاڵى سینەمایى روبار بو کە لە رۆژانى 16 تا 30ى حوزەیرانى 2017 لەوڵاتى ئیتاڵیا بەڕێوەچو.

(بێدەنگى ئاسمان) کورتە فیلمێکى ئەنیمەیشنەء لەبارەى خەونەکانى مرۆڤە بۆ ئازادىء لەبارەى چیرۆکى فیلمەکەشەوە جبرائیل ئەبوبەکر دەڵێت “فیلمەکە باس لەخەونى مرۆڤ دەکات بۆ ئازادى، بەوپێیەى کە هیچ کەسێک ناتوانێت رێگا لەئازادى بگرێتء بەربەستى بۆ دروست بکات”.

وتیشى “ماوەى فیلمەکە 100 چرکەیە و بەرهەمى ساڵى 2017-یە”.

جوبرائیل ئەبوبەکر رەحمان لەدایکبوى ساڵى 1983ى شارى هەولێرە، لەساڵى 2001ەوە دەستیداوەتە کارى سینەمایى و لەنزیکەى 40 کورتە فیلمدا یاریدەدەرى وێنەگر بوە و لە 13 فیلمى سینەمایى درێژیشدا یاریدەدەرى وێنەگر بوە و لەساڵى 2010ەوە کارى دەرهێنانى سینەمایى دەکات و هەتا ئێستا چوار کورتە فیلمى بەرهەمهێناوە و نزیکەى 20 خەڵاتى نێوخۆیى و جیهانیشى بەدەستهێناوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووتا ٢٥ی سپتەمبەر چاوەروانی چەندین پلانی مەترسیدار لە لایەن دەزگای سیخوری ٤ وڵاتی داگیرکەرەوە دەکرێت
بابەتی دواترسازمانی خەبات تەنیا رێگەی رزگاری خەڵكی ئێران بە روخانی رژیمی ئاخوندی دەزانێ‌
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان