Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئەندامێکی گرووپی تیرۆریستی داعش لە پێش چاوی خەڵک دایکی خۆی کوشت

ئەندامێکی گرووپی تیرۆریستی داعش لە پێش چاوی خەڵک دایکی خۆی کوشت

0
1190

بە پێی وتەی چالاکوانانی سووریەیی، یەکێک لە شەڕڤانانی گرووپی تیرۆریستی داعش، دایکی خۆی تەنیا بە هۆی ئەوە کە داوای لێدەکرد لەناو داعشدا نەمێنێتەوە، لە پێش چاوی خەڵک کوشت.

گرووپی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە کە ناوەندەکەی لە لەندەنی بریتانیایە و هەروەها گرووپی “ڕەققە لە بێدەنگیدا قوربانی دەبێ”، بە پشت بەستن بە وتەی شایەتحاڵان لە شاری ڕەققەی سووریە، ڕایانگەیاند کە ئەو ئەندامەی داعش بە گولە دایکی خۆی لە پێش چاوی خەڵک، کوشتووە.

سەرچاوە ناوخۆییەکان لە شاری ڕەقەی پێتەختی “خەلافەتی” گروپی تیرۆریستی داعش گوتوویانە: ئەو بکوژەی ئەندامی داعش بە ئەندامانی تری گرووپی داعشی گوتووە کە دایکی ئاگاداری کردۆتەوە کە هیزەکانی هاوپەیمانان بە ڕێبەری ئامریکا هێڕش دەکەنە ئەو شارە و ئەو گرووپە لە ناو دەبەن و هەر بۆیەش پیویستە ئەو شارە جێ بهێڵن.

بە پێی زانیارییەکان، دوای ئەوەی کە ئەو ئەندامەی تاقمی تیرۆریستی داعش ئەو قسانەی دایکی بۆ هاوڕێبازەکانی دەگێڕێتەوە، ئەمری پێ دەکرێ دایکی خۆی بکوژێ و ئەویش بە پێی فەرمان لە ناو ئاپۆرای خەڵکدا تەقە لە سەری دایکی دەکات و دەیکوژێت.

ئەو کردەوەیەی ئەو ئەندامەی داعش لە حاڵێکدایە کە بە پێی ئایاتی کتێبی پیرۆزی مسوڵمانان (قورئان)، پێویستە ریزی دایک و باب بگیردرێت  بە چەشنێک کە تەنانەت لە دەست منداڵەکانیان “ئاخ”یشیان لێوە نەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووشەڕی ڕەوانی نەیاران و خەباتی خۆرهەڵاتی کوردستان
بابەتی دواتردادگایی کردنی چوار ئێرانی بە تاوانی ئەنجام دانی کردەوەی تیرۆریستی و سیخوڕی لە سعوودیە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان