Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ئەمەریکا لە بەرانبەر قەڵغانی مووشەکیی ئێران دژکردەوەی نیشان دا

ئەمەریکا لە بەرانبەر قەڵغانی مووشەکیی ئێران دژکردەوەی نیشان دا

0
1140

ڕاوێژکاری ئەمنیەتیی سەرکۆماریی ئەمەریکا و گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە باسیان لە نیگەرانییەکانی ئەمەریکا لە جێگیرکردنی قەلغانی موشەکیی ئێس 300 لە بنکەی ئەتومیی فەردۆ لە نزیک تاران کردووە.

بێن رۆدێز، ڕاوێژکاری ئەمنیەتیی ئۆباما لە پرێس‌کۆنفڕانسێکدا لە کۆشکی سپی لەو پەیوەندییەدا گوتی “ئێمە چەند جارمان داوا لە مۆسکۆ کردووە ئەو سیستەمە مووشەکییە نەدا بە ئێران، چونکە توانای مووشەکیی ئێرانی پێ بەهێز دەبێت و ئەوەش جێی نیگەرانییە.

بێن ڕۆدێز وێڕای باس لەوەی کە ڕادەستکردنی ئەو سیستەمە مووشەکییە پێشێلکردنی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئەمنیەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووکان نییە، لەبارەی جێگرکردنیان لە بنکەی ئەتومیی فەردۆدا گوتی، ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆم لەو ناوەندەی لەمێژە ڕاگرتووە و ئێمەش بە وردی چاوەدێریی رێککەوتنە ئەتومییەکەی نێوانمان لەگەڵ ئێراندا دەکەین.

تەلەڤیزیۆنی ئێران شەوی رابردوو فیلمێکی لە دامەزرانی قەڵغانی موشەکیی ئێس 300 لە نزیک بنکەی ئەتومیی فەردۆدا بڵاو کردەوە.

لەلایەکی دیکەوە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاش باسی لە نیگەرانییەکانی واشنتۆن سەبارەت بە فرۆشتنی چەکی پێشکەوتوو، یەک لەوان ئێس 300ی ڕووسیا بە ئێران کردووە.

جۆن کێربی لە درێژەدا گوتی: “ئێمە نیگەرانی ئەو بابەتەین، چونکە لە بنەڕەتدا لەگەڵ فڕۆشتنی ئەو چەکە پێشکەوتوانە بە ئێران نین.”

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پێشتر گوتبووی کە “ئەمەریکا ڕەخنەی لە حاڵەتی بەرگریبوونی ئەو سیستمە نییە، بەڵکوو نیگەرانییەکەی بەهۆی پێشکەوتوو بوونی ئەو سیستەمەیە، لەبەر ئەوەی چوونە سەرێی توانایی مووشەکیی ئێران نیگەرانیی ئەمەریکا و وڵاتانی هاوپەیمانیی ئەمەریکا لە ناوچەی بەدوودا دێت.”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکورد و شۆرشی ١٩٧٩ لە ئێران – بەشی ٢٢
بابەتی دواتر١٥ کەس لە سێ رووداوی هاتووچۆ لە رۆژهەڵاتی كوردستان بوونە قوربانی
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان