Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ئێران بە پێدانی قەرەبوو بە قوربانیانی ڕووداوە تیرۆریستییەکانی بەیروت و عەرەبستان مەحکووم...

ئێران بە پێدانی قەرەبوو بە قوربانیانی ڕووداوە تیرۆریستییەکانی بەیروت و عەرەبستان مەحکووم کرا

0
1942

بەپێی بڕیاری دادگای باڵای ئامریکا، دەوڵەتی ئەمریکا، بە مەبەستی قەرەبوو کردنەوەی خەسارەکانی قوربانیانی دوو ڕووداوی بۆمب چاندنی بەیروت و سعودیە،  دەتوانێت سامانەکانی باکی ناوەندیی ئێران لە نیۆیۆرک بلۆکە بکا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری بلومبێرگ، بە پێی  بڕیاری دادگای باڵای ئەمریکا، ئێران ناچار کراوە بۆ دوو بۆمب دانان لە مەقەڕی تفەنگدارە ئامریکاییەکان لە بەیرووت لە ساڵی ١٩٨٣ و هەروەها دانانی بۆمب لە بورجەکانی خوبەر لە سعوودیە لە ساڵی ١٩٩٦، بە کۆی گشتی بڕە پارەی ٢ میلیارد دۆلار بدات بە ١٣٠٠ ئەمریکایی خەسار دیتوو لەو دوو ڕووداوە.

شایانی باسە کە ڕێکەوتی ٢٣ی ئۆکتۆبری ساڵی ١٩٨٣ی زایینی لە تەقینەوەیەک لە ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە بەیروت ٢٤١ سەربازی ئەمریکی و ٥٨ سەربازی فەڕانسەوی کوژران. بەشێک لەو سەربازە کوژراوە ئەمریکاییانە، هێزەکانی پارێزەری ئاشتی نێو نەتەوەیی بوون لە لبنان.

هەروەها لە ٢٥ی ژوئەنی ساڵی ١٩٩٦ی زایینی و بە هۆی تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب تێدا داندراو لە پایەگای هێزەکانی ئەمریکا لە شای  خوبەری عەرەبستان، ١٩ سەربازیئەمریکایی کوژران و نزیک بە ٤٠٠ کەسیش بریندار بوون.

ئەو مەحکووم کردنەی ئێران بە دانی ئەو بڕەپارە قەرەبوویە لە لایەن دادگای باڵای ئەمریکا لە حاڵێکدایە کە تا ئیستاش ئێران هیچ کات ئەنجامدانی ئەو دوو ڕووداوەی وە ئەستۆ نەگرتووە و  نکوڵی لێدەکات.

بە پێی هەواڵدەری تەسنیم، حوسێن جابر ئەنساری، جارێکی تر دەست  تێدابوونی ئێران لەو دوو کردەوە تیرۆریستییەی بە “بوختانێکی بێ بنەما” ناو برد ووتی: ئەو دوو ڕووداوە بە هۆی کردەوەگەلی تیرۆریستی هاووڵاتییە ناسراوەکانی وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا بووە.

شایانی ئاماژەیە کە ڕووداوەکانی ئەو دواییانە نیشاندەری گرژی و ئاڵۆزی پەیوەندی دیپلۆماتیک و سیاسی نێوان ئێران و ئامریکایە و پرسی سنووردارکردنی پێدانی ڤیزا بە شارۆمەندانی ئێران و هەروەها تاوانبار کردنی ئێران بە ئەنجام دانی ئەو دوو کردەوە تیرۆریستییە و پێدانی قەرەبوو، نیشاندەری ئەو ئاڵۆزییانەیە، دوو هەڵوێستی تووند کە سیاسییەکانی ئێرانی تووشی شۆک کردووە ، بەتایبەتی دوای (بەرجام)، چونکە ئەوان لایوان وابوو بە واژۆ کرانی (بەرجام) ئێران براوەی سەرەکی ئەو دان و ستانە ناوەکییانەیە.

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبەهمەن قوبادی: هیوادارم کورد بە کەڵک وەرگرن لە قەیرانەکانی ناوچە ببێ بە یەک
بابەتی دواترسەرۆ قادر: بارزانی دەیەوێ کوردستان بەرەو سەربەخۆیی ببات
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان