بەپێی ئەو هەواڵەی کە لە ناوه‌ندی هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشیتێدپرێس بڵاو بۆتەوە، چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی هەیە كه ده‌ری ده‌خه‌ن ده‌وڵه‌تی ئەمریكا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی سووریه و هه‌روه‌ها ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته‌دا، ڕازییه كه لانی كه‌م به‌شار ئه‌سه‌د تا مانگی مارسی ساڵی ٢٠١٧ له ده‌سه‌ڵاتی سووریه‌دا بمێنێته‌وه.
ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه كه له ڕاستیدا وه‌كوو خشته‌یه‌كی زەمانبەندی تایبه‌ت به كاربه‌ده‌ستانی ئەمریكایی درووست كراون، ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنن كه كه باراك ئۆبامای سه‌ركۆماری ئەمریكا، دوای نزیک بە ٥ ساڵ لە قەیرانی سووریە، بۆ یه‌كه‌مین جاره ، باس له له‌سه‌ركار لادانی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و ڕێکكه‌وتنه‌ی كه له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا ئاماژه‌یان پێ كراوه، ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د چه‌ند مانگێك دوای كۆتایی هاتنی سه‌ركۆماریی باراك ئۆباما، كۆتایی پێدێت.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمریكا ڕایگه‌یاند: ئه‌و خشته زه‌مانبه‌ندییه كه درووست كراوه، ته‌نیا لێكدانه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییه كه بۆ جان كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەمریكا و هه‌ندێك له گه‌وره كاربه‌ده‌ستی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته، به نیسبه‌ت قه‌یرانی سووریه ئاماده كراوه و هه‌ڵوێستی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ده‌وڵه‌تی ئەمریكا نیه.
ئاسۆشیتێدپرێس پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه زۆربه‌ی ئه‌و ڕێكه‌وت و زه‌مانبه‌ندییانه كه له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا دیاری كراون، له‌گه‌ڵ گه‌ڵاڵه‌ی په‌سندكراوی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به شێوه‌ی گوازتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له سووریه، یه‌ك ده‌گرنه‌وه و ته‌نانه‌ت به‌شێك له كاربه‌ده‌ستانی ئەمریكایی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه، ئه‌وانه پێشبینی و سیاسه‌تی فه‌رمیی ده‌وڵه‌تی ئەمریكان.