Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ؟دانانی پۆلیسی منداڵان لە ئێران، خزمەت یان پیلان

؟دانانی پۆلیسی منداڵان لە ئێران، خزمەت یان پیلان

0
2656

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٧ی سەرماوەز، حەسەن ساجدی نیا سەرۆکی پۆلیسی تارانی گەورە، باسی لە وەڕێکەوتن و دەست بە کاربوونی بنکەی پۆلیسی منداڵان کرد بۆ یەکەم جار لە ئێراندا.

ناوبراو کوتی کە باس لە دانانی پۆلیسی منداڵان لە ئێراندا، باسێکی لەمێژینەیە و بەختەوەرانە هاوکات لەگەڵ دەرچوون و راگەیاندنی یاسای نوێی دادرەسی و بە پشت بەستن بە مادەی ٣١ ی ئەو یاسایە، دەرفەتی دەست بەکار بوونی بۆ ڕەخساوە و ئیستاش سەرقاڵی جێ بە جێ کردنی ئەو گەڵاڵەین.

تاهیر حەسەنی چالاک و هەڵسووڕی سیاسی لەو بارەوە لە لێدوانێک لەگەڵ “ڕۆژی کوردی”  و بە سەرنجدان بە مێژوو و پێشینەی کۆماری ئیسلامی لە بە کار هێنانی منداڵان لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە لە شەڕ و ئاژاوەکاندا کوتی: لە شەری ئیران و عیراق دا زیاتر 5500000 قوتابی بە چەندین جار ڕەوانەر بەرەکانی شەڕ کران کە زیاتر لە 36000 کەس بێ سەر و شوێن بوون 2853 کەم ئەندام بوون 2443 کەس دەست بەسەر بوون.
بە چوونی ئەو مێر مندالانە بۆ بەرەکانی شەر، ئیران سەرکەوتنی زۆر باش بەدەست هێنا. ئێستاش دەبینین داعشیش هەمان شێوە بۆ شەڕەکانی بە کار دێنێت وە کەڵک لە مناڵی تەمەن ژێر 18سال وەردەگرێت.

تاهیر حەسەنی لە درێژەی لێدوانەکەی خۆیدا ئاوڕێکی لە دۆخی ئێستای ئێران و هەروەها دەست تێوەردانەکانی ئێستای کۆماری ئیسلامی لە وڵاتانی ناوچە، داوە و کوتی: بە تایبەتی لە ئیستادا کە کۆماری ئیسلامی لە سوریە پیشتوانی نیزامی، ماڵی و هتد لە بەشار ئەسەد دەکات و لە هەمان کاتیشدا نەیتوانیوە ڕێژەیەکی زۆر لە ئەندامانی سپاە یاخود بەسیج کۆ بکاتەوە بۆ ناردنی شەڕ بۆ سوریە، ئەگەر بە وردی سەرنج بدەین، لە ناو کوژراوەکان دا زۆرتر ئەو کەسانە دەبیندرێت کە پۆستی گەوەریان لە ناو سپا و ئۆرگانەکانی دیکەدا هەیە یان لە نیزیکانی بەپرسانی حەکومەتین، لێرەدا بە هێنانە ئارای ئەو گەڵاڵەیە دیسان دیهەوێت وەک ساڵ ١٣٥٨ی هەتاوی کەڵک لە مێرمندالان وەرگرێت بۆ ئاژوەنانەوەی ناوخۆ.

هەر بۆیەش لە ڕوانگەی ناوبراوەوە ئەوە گەڵاڵەیەک نیە بۆ خزمەت بە مندالان و مێرمنداڵان و بەڵکو پیلانێکە بۆ بەکار هێنانیان لە پیلانە شەڕخوازەکانی کۆماری ئسیلامیدا و لەو بارەوە ئاوا ئاخاوت: ڕۆژانە چەندین جار لە ناو ماڵپەڕەکاندا باسی لە منداڵانی کار و منداڵانی بێ سەرپەرست دەکرێت کە لە ناو شەقامەکاندا وێڵن. کۆماری ئیسلامی لە رێگای پولیس دەتوانێت زۆرتری ئەو مندالانە شناسایی بکات ودوای لێکوڵێنەوە دیاری دەکرێن کەو ئەو مندالانە بدرێنە ئۆرگانی پەیوەندیدار و بۆ شوێنی تایبەت بۆ خولی ڕاهێنان لە ژێر چاوەدیری بەسیج دەنێردرێن و لە داهاتوودا دا بۆ کارەکانی خۆیان بە کاریان دێنن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکوژرانی ١١٠ ڕۆژنامەوان لە ساڵی ٢٠١٥دا
بابەتی دواترچڵم و خوێن
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان