سمیناری “ڕەوش، راوێژ، ڕێگا” لە پێوەندی بە چوار پارچەی کوردستان بەڕێوە دەچێ

0
459

ڕۆژی کورد: سمیناری “ڕەوش، راوێژ، ڕێگا” لە لایەن دەزگای توێژینەوە ستراتیژییەکان بڕیارە ڕۆژی شەممە 17ی مانگی ژووئەنی 2017 بەڕێوە بچێ.
لەو سمینارە دا کە لە چوار پانێلی تایبەت بە چوار پارچەی کوردستان بەڕێوە دەچێ ، لە هەر کام لە پانێلەکان بەشدارن لە سەر پرسی پارچەیەکی کوردستان قسە دەکەن و ئاڵوگۆڕی بیر و ڕا دەکرێ .

ڕۆژی کورد داوا لە خاوەن ڕا و کەسانی شارەزای سیاسی دەکا لەو پێوەندییە دا ڕا و بۆچوونەکانیان بۆ فەیسبووک یا ئیمەیلی ڕۆژی کورد بنێرن .
بۆچوونەکان دەکرێ بە نوسراو یا فایلی ڤیدیۆیی بن .

دەقی بەرنامەکانی سمیناری “ڕەوش، راوێژ، ڕێگا” بەم چەشنەیە:

سمیناری “ڕەوش، راوێژ، ڕێگا”
سمیناری تایبەتیی دەزگای توێژینەوە ستراتیژییەکان بۆ تاووتوێی دۆخی چوارپارچەی کوردستان:

ڕێکخەر و ئامادەکاری سمینار:
ڕۆژی کورد

پانێلی یەکەم
باکووری کوردستان:
1- شۆڕشی کورد و دەستکەوتەکانی
2- خەسارناسیی پرسی کورد و دانوستانەکان: ستراتیژیی کورد: شەڕ یا ئاشتی و دانوستان
3-رەوشی بزووتنەوەی سیاسیی کورد لە ئێستادا و ڕێگە بۆ داهاتوو

پانێلی دووهەم
کوردستانی ڕۆژهەڵات:
1-کورد و شۆڕشی گەلانی ئێران : دەرفەتەکان
2- کام شێوە لە خەبات: چەکداری ، مەدەنی و… کاریگەرییەکانی لە سەر ئێران بە گشتی و کورد بە تایبەتی
3-بەرەی کوردستانی و خەباتی هاوبەشی حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن و پێگەی حیزبە کوردییەکان لە ناو جەماوەری ڕۆژهەڵات
4- دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دا
5-رەوشی کورد لە ئێستا دا و چارەسەر بۆ پرسی کورد لە داهاتوو دا

پانێلی سێهەم
کوردستانی باشوور:
1- شۆڕشی کورد ، ڕاپەڕین و دەستکەوتەکان
2- شەڕی داعش،پێگەی کورد لە ئاستی عێڕاق، ناوچە و جیهاندا
3- داعش، حەشدی شەعبی ، ئێران، تورکیە، سووریە و عێراق : پرسی سەربەخۆیی
4- سیستمی داهاتووی عێراق ، کورد و داهاتووی هەرێمی کوردستان

پانێلی چوارەم
کوردستانی ڕۆژئاوا:
1- رەوشی کورد لە ئێستا و ڕابردوودا و داهاتووی بەرەو کوێ
2- مۆدێله‌كانی چاره‌سه‌ریی قه‌یرانی سوریا و كێشه‌ی كورد، شێوەی ئیدارە کردنی ڕۆژئاوا : کێشەکان و چارەسەر
3- قۆناغی دوای داعش ، بەشار ئەسەد و پرسی کورد
4- ناوچه‌ی ئارام و داهاتووی كوردستانی ڕۆژئاوا

هەرکام لە بەشدارانی پانێلەکان لە ١٠ خولەک دا باسەکانیان پێشکەش دەکەن.

سەرجەم ئەو کەسانەی ڕا و بۆچوونی تایبەتییان لە سەر باسەکانی پێوەندیدار بە پانێلەکانەوە هەیە ، دەتوانن بۆ ئیمەیل یا فەیسبووکی رۆژی کوردی بنێرن و لە ماڵپەڕی ئەو ناوەندە دا بڵاو دەکرێتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت