ئەمریکا لە دۆخی کوردستانی ڕۆژئاوا نیگەرانە

0
630

ڕۆژی کورد: ئەمریکا ڕایگەیاند، شەڕی نێوان تورکیە و چەکدارەکانی لایەنگری تورکیە و هێزە کوردییەکانی باکووری سووریە (کوردستانی ڕۆژئاوا)، جێگای قەبووڵ نیە و دەبێ ڕاگیرێ.
بێرت مەک گورک، نێردراوی ئەمریکا لە هاوپەیمانەتیی دژ بە داعش لە تویتی خۆیدا نیگەرانیی خۆی لەو شەڕانە دەربڕیوە.
بێرت مەک گورک لە توویتەکەیدا دەڵێ: “شەڕ لەو خاڵانەی کە هێزەکانی داعش لەوێن “جێگای دڵەڕاوکێ”یە.
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، گوندی بەئر ئەلکووسا کە دەکەوێتە ١٣ کیلۆمەتری باشوری ڕۆژئاوای شاری کانی دڵ (جەرابلوس)، ئەمرۆ لەلایەن فرۆکە، تانک و ڕۆکێتەکانی دەوڵەتی تورکیاوە، هاوکات بە تووندی بۆمباران کراوە و دراوەتە بەر هێرش و دەوترێت هەموو دانیشتووانی ئەو گوندە گیانیان لەدەست داوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هەروەها دەڵێ: “دوایی ئازاد کردنی هەرێمی مابوک (مەنبیج)، دەوڵەتی تورکیا کە پێشتر بە کەڵک وەرگرتن لە داعش، بەرەی نووسرە و گرووپە تیرۆریستیەکانی تر هەوڵی دژایەتی گەلی کوردستانی دەدا، ئەم جار راستەوخۆ هێزەکانی ڕەوانەی رۆژئاوایی کوردستان کردوە و دەخوازێ پێشوەچوونەکانی گەلی کوردستان ڕاگرێت و پێداگری لە سیاسەتی چەوت و داگیرکاری دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت