YRK ناسنامەی شەهیدانی سەلاسی باوەجانی ڕاگەیاند

0
912

دوای ئەوەی کە هەواڵی شەهید کرانی ١٢ گریلای پژاک لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی بڵاو کراوە، پژاک سەرەتا بێ ئاگایی خۆی لەم ڕووداوە ڕاگەیاند و دواتر لە ڕاگەیێندراوێکی کورتدا هەواڵەکەی پشتڕاس کردەوە و ڕایگەیاند کە ئەو شەهید بوون و تێکهەڵچوونە بە پێی پیلانێک بووە.

ڕۆژی کورد: ی ر ک، نلە ڕاگەیێندراوێکدا ناوی ١٢ شەهیدی ئەو پارتەی کە لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی و بە هۆی هێرشێکی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ئێران، شەهید بوو ڕاگەیاند.

شەهید بوونی ئەو ١٢ گریلایە و چەند گریلای تە لە سەردەشت و ناوچەی سەلاسی باوەجانی لە حاڵێکدایە کە ئەو حیزبە کە بە لقێک لە پارتی کرێکارانی کوردستان ئەژمار دەکرێت لە ساڵی ٢٠٠٥ بەولاوە شەڕی چەکداری لەگەڵ ڕژیمی ئێران ڕاگرتووە و ڕایانگەیاندووە خەباتی چەکداری ناتوانێ کێشەی کورد لەگەڵ ئێران چارەسەر بکات و دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.

ڕاگەیێندراوی ی ڕ ک لەمبارەوە بە شێوەی خوارەوەیە:

لە رۆژی ٤ / ١٠ / ٢٠١٦ لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی هەرێمی دالاهۆی پارێزگای کرماشان، لەنێوان گەریلاکانمان و هێزە داگیرکەرەکانی ئێران شەڕێکی دژوار روویدا کە لەو شەڕەدا جاشە خیانەتکارەکانیش بەشدار بوون، دوژمن بە بەکارهێنانی چڕی تەکنیکی هێزە ئاسمانی و زەمینیەکانی کە گومان دەکرێت ماددەی کیمیایی بەکار هاتبێت هێرشی کردۆتە سەر هەڤاڵانمان، لەهەمان کاتدا و بەپێی ئەو زانیاریانەی بەدەستمان گەیشتووە ئەگەری ئەوە هەیە کە پێش شەڕەکە لەڕێگای بەکرێگیراوانەوە هەڤاڵانمان ژەهرخوارد کرابن بۆیە توانیویانە بە ئاسانی بچنە سەر هەڤاڵانمان و ١٢ هەڤاڵمان شەهید بکەن. دواتر زانیاری فراوان بۆ گەلەکەمان و ڕای گشتی ڕادەگەیەنین، ناسنامەی ئەو هەڤاڵانی گیانیان بەختکردووە بەم شێوەیە.

ناو و پاشناو: موحەمەد ئەمینی

کۆد: فواد شۆڕشگێر

کات و شوێنی لە دایک بوون: مەریوان – 1997

کاتی بەشدار بوون: 2015

کات و شوێنی شەهادەت: سەلاسی باوەجای – 2016

  1. ناو و پاشناو: موستەفا زەیرەک

کۆد: وڵات کوردستان

کات و شوێنی لە دایک بوون: مێرسین – 1997

کاتی بەشدار بوون: 2014

کات و شوێنی شەهادەت: سەلاسی باوەجای – 2016

  1. ناو و پاشناو: نەژدەت ئەر

کۆد: دارا ئیدر

کات و شوێنی لە دایک بوون: ئیدر – 1990

کاتی بەشدار بوون: 2013

کات و شوێنی شەهادەت: سەلاسی باوەجای – 2016

  1. ناو و پاشناو: سەعدی فەرەجی

کۆد: هەلۆ زرێبار

کات و شوێنی لە دایک بوون: مەریوان – 1981

کاتی بەشدار بوون: 2011

کات و شوێنی شەهادەت: سەلاسی باوەجای – 2016

  1. ناو و پاشناو: بەهمەن ئەورامی

کۆد: خەبات نیشتمان

کات و شوێنی لە دایک بوون: مەریوان – 1986

کاتی بەشدار بوون: 2009

کات و شوێنی شەهادەت: سەلاسی باوەجای – 2016

  1. ناو و پاشناو: موستەفا ساڵحی

کۆد: باوەڕ ئارتین

کات و شوێنی لە دایک بوون: پیرانشار – 1988

کاتی بەشدار بوون: 2007

کات و شوێنی شەهادەت: سەلاسی باوەجای – 2016

  1. ناو و پاشناو: حوسەین بەدیرزادە بلخکانلو

کۆد: جەمیل توڵهەڵدان

کات و شوێنی لە دایک بوون: سەڵماس – 1991

کاتی بەشدار بوون: 2013

کات و شوێنی شەهادەت: سەلاسی باوەجای – 2016

  1. ناو و پاشناو: ییڵماز دۆخان

کۆد: عاکیف سیمۆرغ

کات و شوێنی لە دایک بوون: ماردین – 1986

کاتی بەشدار بوون: 2013

کات و شوێنی شەهادەت: سەلاسی باوەجای – 2016

  1. ناو و پاشناو: رەزا پەرویزی

کۆد: کۆچەر میدیا

کات و شوێنی لە دایک بوون: دیواندەرە – 1991

کاتی بەشدار بوون: 2014

کات و شوێنی شەهادەت: سەلاسی باوەجای – 2016

  1. ناو و پاشناو: مۆئمن موحەمەدی

کۆد: چیا لەیلاخ

کات و شوێنی لە دایک بوون: دێگولان – 1989

کاتی بەشدار بوون: 2012

کات و شوێنی شەهادەت: سەلاسی باوەجای – 2016

  1. ناو و پاشناو: خەلیل گەدرۆ

کۆد: دژوار زاگرۆس

کات و شوێنی لە دایک بوون: عەفرین – 1993

کاتی بەشدار بوون: 2012

کات و شوێنی شەهادەت: سەلاسی باوەجای – 2016

  1. ناو و پاشناو: سەعدەت کایا

کۆد: بروسک باز

کات و شوێنی لە دایک بوون: ئیزمیر – 1987

کاتی بەشدار بوون: 2005

کات و شوێنی شەهادەت: سەلاسی باوەجای – 2016

هەر ١٢ هەڤاڵمان بە شێوەیەکی فەدایی بەشداری تەڤگەری ئازادی بوون، لە ژیان و تێکۆشاندا بەڕۆحێکی فیدایی و فیداکاری پێشەنگایەتیان کردو بوونە نمونەی بەرخۆدان بۆ ئێمە. هەتا ئەوکاتەی هەناسە دەکێشین ئێمە دەبینە شوێنکەوتوی هێڵی ئەوان و ئەرکی خۆمان لە بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشاندا پێک دێنین. بەو هۆیەوە سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدانمان دەکەین، با دڵشاد بن بەوەی کە ئەو پاکڕەوان و بەرخۆدێرانە لە ئامێزی ئێوەدا گەورە بوون. ئێمە وەکو هەڤاڵانی ئەوان بەڵێن دەدەین دۆزی ئازادی سەرخەین و کەی بێت تۆڵەی ئەوان دەستێنینەوە.

فەرماندەیی بڕیارگەی یەکینەکای پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان- YRK

11.10.2016

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت