کۆی گشتیی کوژراو و بریندارەکانی ڕژیم تا ئێستازیاتر لە  ١٥٤ جاش و پاسدارە

0
982

ڕۆژی کورد: لە ماوەی سەرهەڵدانەوەی خەباتی چەکداری تا ئێستا و بەپێی ئەو ئامارانەی لە ناوەندی ڕۆژی کورد تۆمار کراون، ڕێژەی کوژراو و بریندارەکانی ڕژیم زیاتر لە ١٥٤ کەسە.

لە ڕێکەوتی ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر هەتا ئەمڕۆ ٦ی پووشپەڕ و لە کۆی ٥ شەڕ کە لە نێوان هێزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هێزەکانی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕژیم هاتۆتە ئاراوە، تا ئێستا ٥٦ کەس لە جاش و پاسدارەکانی ئەو هێزەی ڕژیم کوژراون و ٩ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران شەهید بوون.

ئاماری کوژراوانی ڕژیم بەو شێوەی خوارەوەیە:

شەڕی پاوە لە نزیک ئاوایی شمشیر: لەو شەڕەدا  ٥ جاش و پاسدار کوژراون. لەو شەرەدا پێشمەرگەکان هێرشیان کردۆتە سەر دوو ماشێنی گرووهی زەربەت.

شەڕی قەرەسەقەل ـی شنۆ: لەو شەڕەدا زیاتر لە ٢٥ کوژراو و زیاتر لە ٤٠ بریندار.

شەڕی نێوان دووکانی و جەڵدیان لە پیرانشار: لەو شەڕەدا ٦ کوژراو و زیاتر لە ١٣ بریندار

شەڕی مەریوان: لەو شەرەدا ١٣ کوژراو و زیاتر لە ٣٨ بریندار. هەندێک سەرچاوەی نافەرمی ڕێژەی بریندارەکانی ئەو شەڕە بە زیاتر لە ٧٠ کەس بەراورد دەکەن کە بە هۆی نەبوونی زانیاریی ورد و زۆریی بریندارەکان، ڕۆژی کورد ئەو ئامارە بڵاو ناکاتەوە.

شەڕی سەقز: لەو شەڕەدا تیمێکی ٧ کەسیی ڕژیم کە یەکیان سەرگوردێک بوو بەناوی “سەرگورد ئەکبەری” سەرجەمیان کوژرا. ناوی یەکێک لە کوژراوەکانی شەڕی سەقز “سەرگورد ئەکبەری” ڕاگەیێندراوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەڕی سەقز لە لایەن “هەڵۆکانی زاگرۆس” ـەوە ئەنجام دراوە.

شایانی ئاماژەیە کە لە شەڕی ناوچەی مەنگوڕایەتیی مهابادیش، جاشێک بە ناوی سڵەمان نەوزەری بریندار بووە کە دەگوترێ بە پێی لێدوانی پزیشکەکانی نەخۆشخانەی مهاباد، دەبێ لاقی ببڕدرێتەوە.

هەروەها لە ناوچەی بانەش، لەوە پێشتر  شەرێک هاتبۆ ئاراوە کە بە هۆی نەبوونی ئاماری ڕێک و درووست، ڕۆژی کورد ئەو ئامارە بڵاو ناکاتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت