دوو کتێبی منداڵان به‌ زمانی هه‌ورامی بڵاو کرایه‌وه‌

0
244

کتێبی “تیتل و بیبل” و “ڕازاوه‌ و مامالێ” ناوی دوو کتێبی نوێ منداڵانه‌ به‌ زمانیهه‌ورامی که‌ له‌لایه‌ن “ئیبراهیم شه‌مس”ه‌وه‌ نووسراوه، کتێبه‌کان به‌ دیزاین و کوالیتی باشه‌وه‌ له‌ چاپ دراون. سه‌رچاوه‌ی هه‌ر دوو کتێبه‌که‌ چیرۆکه‌ فۆلکلۆره‌کانی ناوچه‌ی هه‌ورامانه‌ هه‌ر کام له‌م کتێبانه‌ له‌ ۱۵ لاپه‌ڕه‌دا له‌ چاپ دراوه، چاپی ئه‌م کتێبانه‌ له‌ ئه‌ستۆی بڵاڤگه‌ی “ڕێباز” له‌ شاری مه‌ریوان بووه.

هه‌ر دوو کتێبه‌که‌ له‌ لایه‌ن خاتوو “موژده‌ فه‌یزی”ه‌وه‌ وێنه‌ سازی جوان و منداڵانه‌یان بۆ کراوه.
ئیبراهیم شه‌مس له‌ دایکبووی شاری سه‌وڵاوایه‌ و نووسه‌ر و چالاکی دیاری ناوچه‌ی هه‌ورامانه‌ و به‌ر له‌م دوو کتێبه، چوار کتێبی ئه‌ده‌بی دیکه‌شی له‌ چاپ داوه.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت