چالاکی ژینگە پارێزی لە هەورامان/ خەڵکی دێوەزناو گشت گوندەکەیان خاوێن کردەوە

0
630

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، خەڵکی ژینگە دۆستی گوندی دێوەزناو  لە ناوچەی هەورامان لە هەوڵێکی ژینگە دۆستانەدا سەرجەم ئەو گوندیان لە زبڵوو خاشاک پاک کردەوە.
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 7ی رەشەمە لە گوندی دێوەزناو لە ناوچەی هەورامان لە هەڵمەتێکی ژینگە دۆستانە کە پێکهاتەبوو لە هەموو چینوو توێژێکی ئەو گوندە، ئەو گوندیان پاک کردەوە.

ئەمە لەحاڵێک دایە کە ئەمروو لە ئێران دەنگدان بۆ پارلمانی ئەو وەڵاتە دەکرێ و سەرای ئەوەی کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مافەکانی گەلی ژێر دەسەلاتی کۆماری ئیسلامی ڕۆژ لە داوای ڕۆژ بەرەو خراپ بوون دەرواتوو،ڕۆژانە دەیان ڕۆڵەی بێ تاوانی کورد بە زیندان و ئیعدام ئەشکەنجە و…..حکوم دەدرێن.

کۆماری ئیسلامی جگە لە کۆشتن ئیعدام …..رازی نەبووەو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پیلان دژی ژینگەی کوردستان دەگێرو،بە درۆست کردنی بنداو سۆتاندنی لێرەوارەکان،کە نمۆنەی هەرە بەچاوی گۆلی ورمێ و بنداوی داریان و لە ناو بردنی کانی بڵ کە بووە هۆی ژێر ئاو کەوتنی دەیان ئاسەواری مێژووی.

شایانی باسە کە ئەم چالایەی ئەمروو خەڵکی گوندی دێوەزناو وەک نارەزایەتیەک کە لە حەق خەڵکی و ژینگەی کوردستان دەکرێت نەچۆنە سەر سەندووقی دەنکدان و سرووشتی ئەو گۆندیان پاک کردەوە