ڕۆژنامه‌ی فه رێ هه تن “Friheten” له چاپی ژماره ۲/۱۷‌ی خۆیدا له ڕێكه‌وتی ١٩ی ژانویه‌ی ٢٠١٧ له سه‌ر مردنی هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی بابه‌تێكی به قه‌ڵه‌می ڕۆژنامه‌نووسی ناوه‌ندی ڕۆژی كورد سه‌نار ئه‌ره‌سزاده بڵاو كردۆته‌وه ، سه‌نار ئه‌ره‌سزاده له بابه‌ته‌كه‌ی دا به كورتی تیشكی خستۆته سه‌ر جینایه‌ته‌كانی هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ، ده‌قی بابه‌ته‌كه كه له ئه‌سڵدا به زمانی نۆڕوێژی نوسراوه ، له لایه‌ن سه‌نار ئهرهسزادهوه وه‌رگێڕدراوه‌ته‌وه سه‌ر زمانی كوردی كه لێڕه دا سه‌رنجی خوێنه‌ران بۆ ئه‌م بابه‌ته ڕاده‌كێشین :
عەلی ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران به‌بێ حوكم و سزا مرد
به پیی هەواڵدەریی فەرمیی ئێران عەلی ئەکبەرھاشمیی ڕەفسەنجانی یه‌كشه‌ممه ١٩ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران مرد, به پیی هەواڵدەریی فەرمیی ئێران . ھاشمیی ڕەفسەنجانی ڕێکەوتی ٣ی خەرمانانی ١٣١٣ی هەتاوی لە شاری ڕەفسەنجان سەر بە پارێزگای کرمان لەدایک بووە.
عەلی ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی یەک لە بە نفووزترین و بە دەسەڵاتترین کەسایەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆکی یەکەمی مەجلیسی شووڕای ئیسلامی بوو. ناوبراو لە ریگاى هه‌ڵبژاردنی فێڵ و ساخته به پشتیوانی عەلی خامنەی رابەری باڵای شوڕشی ئیسلامی ئێران بۆ ماوەی 8 ساڵ بوو به سەرۆک کۆماری ڕێژیمی ئێران.
عەلی ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی له ماوی سەرۆک کۆماری دا چه ندین پلانی تێرۆیستی دارشت ، قەتڵە زنجیرەییەکان لە نێوخۆ و ده‌روه‌وه‌ی وڵات تێرۆری پیشمرگه کانی کومله ی زحمتکشان و تێرۆری پیشمرگه کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بە تایبەتی تێرۆری دو ڕێبه‌ری کاریزماتیکی گه‌لی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران “حدکا” بەشێکن لە کارنامەی رەفسەنجانی لەم دەورانه دا که خوی سەرۆک کۆماری ئێران بووه
.
دوکتورعه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو که ڕێبه‌ری کاریزماتیکی گه‌لی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران “حدکا” له له‌گه‌ڵ هاوڕێی تێکۆشه‌ر کاک عه‌بدوڵلای قادریئازهر، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حدكا لەسەر میزی وتوویژ به ده ست دیپڵۆمات ـ تێرۆریسته‌كانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی له ڤییه‌ن له ڕێکه‌وتی ٢٢ی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٦٨ شه هید کران
دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی ڕێبه‌ری کاریزماتیکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران “حدکا” له له‌گه‌ڵ هاوڕێی تێکۆشهرکاک فه‌تاح عه‌بدولی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب و کاک هومایۆن ئه‌رده‌ڵان نوێنه‌ری حیزب له وڵاتی ئالمان له هێرشێکی تیرۆریستیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سه‌ر رێستوورانی میکۆنووس له شاری بێرلینی ئاڵمان رێکه‌وتی 26ی خه‌رمانانی 1371ی هه‌تاوی شه‌هید کران
له وهێرشێه تیرۆریستییه دا بۆ سه‌ر رێستوورانی میکۆنووس له شاری بێرلینی ئاڵمان له لایه‌ن دادگای ئاڵمانه‌وه ڕێبه‌ری باڵای شوڕشی ئیسلامی ئێران عەلی خامنەیی, سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران عەلی ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی, عەلی فه لاحیان وەزیری ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران وعەلی ئەکبەر ویلایەتی وه کو قاتلان له و هێرشێه تیرۆریستییه دا مه حکوم کران
ماوه یه‌ک له وه پیش له پیوندیی له گه ل ئه وهێرشێه تیرۆریستییه دا عەلی خامنەیی قسه‌ی کرد که کوتی ئه‌وان مێژووکی دژوار و ناخۆشیان له دادگا ی میکۆنووس هه‌یه
ڕێکه‌وتی 18.7. 1994 له وڵاتی ئارژانتین له سه نته ری یهود کان بۆمب ته‌قێندرایه‌وه . لەو كردەوە تیرۆریسته‌دا كه له بوینس ئایرێس ئه‌نجامدرا ، بووه هۆی كوشتنی 86 كەس و بریندار بونی 300كەس. به‌دوای ئه و هێرشێه تیرۆریستییه دا کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لایەن وڵاتی ئارژانتین ۳ جار مه حکوم کرا و عەلی ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی له لایەن دەزگای دادوەری ئارژانتین و پۆلیسی نێونەتەوەیی حوكمی گرتنی بۆ دەرچوو.