بەشداریی کوردەکان لە شەڕی موسڵ بە دژی داعش دەتوانێ سەربەخۆیی کوردەکانی بەدوا دابێ

0
934
Kurdish Peshmerga troops secure an area in the town of Sulaiman Pek in Salahuddin province June 21, 2014. Sunni fighters have seized a border post on the Iraq-Syria frontier, security sources said, smashing a line drawn by colonial powers a century ago in a campaign to create an Islamic Caliphate from the Mediterranean Sea to Iran. The militants, led by the Islamic State in Iraq and the Levant (ISIL), first moved into the nearby town of al-Qaim on Friday, pushing out security forces, the sources said on Saturday. REUTERS/Yahya Ahmad (IRAQ - Tags: CIVIL UNREST POLITICS MILITARY)

نووسەر: سۆفیا سلاتێر

وەرگێڕانی بۆ کوردی: ڕۆژی کورد

ژنەکە پێی گوتم: “ئەمریکا هەر کات کاری پێمانە بانگمان دەکا بەڵام ئایا ئەوان ئەوەی ئێمە بۆ ئەوانمان ئەنجام داوە لە بیریان دەچتەوە؟”.

خۆتا خدر فەرماندەی تیپێکی ژنانی کوردە و ئەو قسەیەی لە هەموو کوردستانی عێراق، لە کاتی لە ئارادابوونی شەڕ بە دژی گرووپی ئیسلامیی داعش لە ئارا دایە و پرسیاری هەموو خەڵکە.

نزیک بە 25 ملیۆن کوردی بێ وڵات لە بەشی تەژی لە نەوتی عێراق، تورکیە، ئێران و سووریەدا دەژین، ئەوان بە هۆی توانایی و لێهاتوویان لە شەڕدا، ناسراون و ماوەیەکی زۆرە وڵاتگەلی تر و بەتایبەتی ئەمریکا بۆ شەڕی نیابەتی بەکاریان دێنن و هەر کاتێک کە چیتر پێویستیان پێیان نیە، وەلایان دەنێن.

ئێستا کوردەکانی عێراق لە شەڕی موسڵدا بەشدار کراون کە لە ١٧ی ئۆکتۆبرەوە دەستی پێکردووە و تێیدا سپای عێراق بەیارمەتیی ئەمریکا بەشدارن. لەگەڵ هەندێ دڵەڕاوکێی تر کە لەلایەن هەندێک هێزەوە هەیە، کوردەکان هیوادارن، خەڵاتی بەشداری کردنیان لەو شەڕە، سەربەخۆییان بێت یان هەر هیچ نەبێ مافی دەسەڵاتیدارەتییەکی زیاتریان پێ بدرێت. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە هاوینی ڕابردوودا بە دەنگی ئەمریکای گوت: “سەربەخۆیی مافی گەلی ئێمەیە” و گوتیشی: “ئێمە بڕیارمان داوە تا سنوورەکانمان تا ئەو شوێنانەی کە ئازاد کراون، بەرین بکەینەوە”.

لە بەختی ڕەشی کوردەکان، ئەوە کۆتاییەک نیە بۆ ئەوان و هیچ کات وەڕاست نەگەڕا، مێژووی کوردەکان، لێوڕێژە لە خیانەتی ڕۆژئاواییەکان. لە ساڵی ١٩٢٠ دا و دوای شەڕی جیهانیی یەکەم، بریتانیای گەورە، فەڕانسە، ئیتالیا و ئیمپراتووریی عوسمانی لەسەر سەربەخۆیی کوردستان ڕێککەوتن بەڵام تەنیا ٣ ساڵ دواتر لە ڕێککەوتنێکی تردا، موتەفقین بە بەفەرمی ناسینی مستەفا کەماڵ ئاتاتورک، کوردەکانیان بێ وڵات بەجێهێشت و پشتیان تێکردن.

دوای ئەوە، گرووپگەلێکی زۆر و جیاوازی کورد هەوڵیان داوە بۆ سەربەخۆی و شکستیان هێناوە.

کوردستانی عێراق: لە سەرەتای 1970، کاتێک کە وڵاتی عێراق لە لایەن سۆڤیەتەوە پێکهات، شای ئێران، قەناعەتی بە ئەمریکا هێنا تا هێزە کوردییەکان بۆ شەڕ بە دژی سەدام حوسێنی دیکتاتۆر چەکدار بکات. لە کۆتاییدا، ئێران دەستی لە پشتیوانی کردنی کوردەکانی عێراق هەڵگرت هەروەک ئەمریکاش وایکرد و پشتی تێکردن و جارێکی تر کوردەکان هەستیان پێکرد کە خیانەتیان پێکراوە.

دەیەیەک دواتر، دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و لە کاتی شەڕی ئێران و عێراق، ئەمریکا دەستی کرد بە یارمەتیدانی بەغدا کە ئەوە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بە واتای یارمەتیدانی سەدام حوسێن بوو تا بتوانێ شەڕێکی درێژخایەن بە دژی کوردەکان وەگەڕ بخاتەوە. ساڵی 1988، لە دوایین ڕۆژەکانی ئەو شەڕ و ناکۆکییەدا، هێزەکانی سەدام حوسێن چەکی کیمیایی و بۆمبی کیمیاییان لەسەر کوردەکان بەکارهێنا.

کاتی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣، وڵاتی کوردەکان وەک ناوچەیەکی نیمچە خودموختار لە باکووری عێراق، بەڕێوە دەچێ. ئەو ناوچەیە لە بەراود لەگەڵ ناوچەکانی تری عێراق تا ڕادەیەکی بەرچاو ئارام و ئاوەدانە. لە دوای سەرهەڵدانی داعش، پێشمەرگەکانی کورد، لە بەربەرەکانی لەگەڵ گرووپە جیهادیەکان لە عێراق، زۆر سەرکەوتوو بوون.

کوردەکانی سووریە، لە هەمبەر داعش زۆر سەرکەوتوو بوون، بەتایبەتی لە شەڕی کۆبانی کە نزیک لە سنوورەکانی تورکیە هەڵکەوتووە، ئەوان کە ناویان هێزەکانی پاراستنی گەل یان یەپەگەیە بۆ ماوەی ٦ مانگ بە یارمەتیی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لەگەڵ داعش شەڕیان کرد و لە ئەنجامدا لە مانگی مارسی 2015، باژێڕەکەیان لە دەست داعش ئەستاندەوە. لە ڕۆژئاوا، واتا ڕۆژهەڵاتی سووریە، یەپەگە کە سەر بە پ ک کایە، خۆیان ناوچەیەکی خودموختاریان لە دوای دەست پێکردنی شەڕەوە، پێکهێناوە.

ئێستا، دوو ساڵ دوای ئەوەی کە موسڵ کەوتە دەست داعش، کوردەکانی عێراق هیوادارن سەرکەوتن تۆمار بکەن. ئەگەر ئەو یەکگرتنە لە موسڵ سەربکەوێت ئەوا دەتوانێت ئەنجامگەلێکی گرنگی بۆ ئەوان بەدودا بێت. ڕێککەوتنێک لەلایەن ئەمریکاوە واژۆ کراوە کە لە ناویدا بڕیار دراوە یارمەتیی ماڵی بۆ پێشمەرگەکان تەرخان بکرێت. لە هەمان کاتدا، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان زۆر بە چڕی بەرەو سەربەخۆیی پەل دەهاوێ. لەدوا شەڕی یەک ساڵی دوایی، بارزانی حیزبەکەی خۆی ڕاسپاردووە تا لەسەر گەڵاڵەی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کار بکەن. ئەو هەوڵانە دوای ئەوەی کە پارلمانی کوردستان لە مانگی ئاگۆستی 2015ـەوە بە هۆی بەربڵاویی کێشە ئابوورییەکانەوە ڕاوەستاوە، ڕاگیراون، هەربۆیە کوردستان ناتوانێ بە شێوەیەکی یاسایی تا کاتێک کە ئەو گۆڕانکارییانە نەهێنە ئاراوە، گشت پرسییەکە ئەنجام بدات.

بەڵام تەنانەت ئەگەر ڕێبەرانی کوردی عێراق، بتوانن جیاوازییەکانیان وەلانێن، هەندێک شرۆڤەکاری وەک دۆن فریدمەن –بەڕێوەبەری پێشووی نەوتی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کە کۆمپانیایەکی تورکی-بریتانیاییە لە بواری وزەدا- باس لەوە دەکا کە کوردستانێکی سەربەخۆ لە باکووری عێراق، ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزییەکی زۆرتر دەبات. ناوبراو لە دوایین نووسراوەی خۆیدا لە سیاسەتی دەرەوە (Foreign Policy) ، نووسیویەتی: “چۆن دەکرێ وڵاتێکی گەمارۆدراو لە ناو ویشکانی کە هەموو شتی بەستراوەتەوە بە هەناردەکردنی سەرچاوە سرووشتییەکان و لە ناو ڕێڕەوێکی تەژی لە تەنگژەدا ئابلۆقە دراوە، خۆی ڕاگرێ؟”

کوردەکان ئەوە زۆر باش دەزانن کە لەوانەیە سەردەمی بەختیان کاتێک دێتە دی کە ئاڵۆزییەک لە ناوچەکەدا هەبێ. کوردەکان بڕوایان وایە بۆ سەربەخۆیی ئامادەن. هەندێ شرۆڤەکاریش هاوڕان. پیتێر گالبرایت، سەفیری پێشووی ئەمریکا کەدوای هاتنە سەر کاری یارمەتی هەرێمی دا تا پیشەسازیی نەوت لە کوردستانی عێراق  پێ بگرێت دەڵێ کوردەکان لە عێراق زیاتر لە هەر نەتەوەیەکی تر کە من پێشتر کارم تێدا کردوون بۆ نموونە وەک، تەیمووری ڕۆژهەڵات، کرۆواسی و سوودانی باشوور، ئاماەدی سەربەخبوونن،

هۆکاری یەکەم: سەرەڕای دابەش بوونی سیاسی لە ناو گرووپگەلی کوردەکان، هاوڕاییەکی بەهێز بۆ سەربەخۆیی لە نێوانیدا هەیە. لێکۆڵینەوەیەک کە لە مانگی ئاگۆستدا لەلایەن زانکۆی ئەمریکایی کوردستان، ئەنجام دراوە دەریدەخا کە زیاتر لە 84.3 لە سەدی خەڵک لە کوردستانی عێراق، دەنگ بە سەربەخۆیی دەدەن.

هەروەها هەندێ نیشانە هەیە کە دەریدەخا حەزێکی ناونەتەوەیی بۆ پشتگیری کردن لە کوردەکان لە ئارا دایە و بوونی هەیە. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جان کێری و ئانتۆنی بلینکێن، بە پێی ئەرکی پێ ئەسپێردراوی، لەو دواییانەدا سەفەرێکی بۆ هەرێم کردووە تا لەگەڵ ڕێبەرانی کورد کۆبێتەوە و هەروەها ڕاسپێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، سامانتا پاوێر، بەشێکی بەرچاو لە پەرتووکەکەی خۆی بەناوی “کێشەیەک لە دۆزەخەوە”، کە خەڵاتی ساڵی ٢٠٠٢ی پۆلیتزێری بردۆتەوە، تەرخان کردووە بە کۆمەڵکوژیی کوردەکان و هەروەها یەکێکە لە گەورەترین ڕەخنەگرەکانی هێرشە کیمیاییەکەی سەددام حوسێن بە دژی کوردەکان.

 دەوڵەتی ئەمریکا تا ئێستا بە ڕەسمی پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردەکان لە عێراق نەکردووە، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی ترسێک لە سەرهەڵدانی قەیران و تەنگژەیەکی گەورەتر لە ناوچەکە. بەشێکی تر دەبێ لەگەڵ تورکیە ئەنجام بدرێت، تورکیە ئەندامی ناتۆیە و چەندین دەیەیە لەگەڵ کوردەکان شەڕ دەکا، ئەو ئەندامەی ناتۆ، ماوەیەک بەر لە ئێستا بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ داعش چۆتە سووریە بەڵام مەبەستێکی تری، پێشگرتنە لە دەستکەوتەکانی کوردەکان.  ئانکارا نیگەرانی ئەوەیە کە ئەگەر بێت و کوردەکانی عێراق سەربەخۆ بن ئەوا کوردەکانی سووریە و تورکیەش بیانهەوێ شتێکی هاوشێوە بکەن، هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایش و هەروەها بۆڕیەکانی ڕاگواستنی نەوت و گاز کە لەو وڵاتەوە تێپەڕ دەبن.

لە مانگی ئاگۆست دا، کاتێک ئەمریکا پشتیوانی لە هاتنە ناوی هێزە سەربازییەکانی تورکیە بۆ سووریە کرد و داوایان لە هێزەکانی ی پ گ کرد تا بەورەو ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فرات پاشەکشە بکات، کوردەکانی سووریە هەستیان بە خیانەتێکی ناسراو و ئاشنا دەرحەق بە خۆیان کرد.

گالبرایت دەڵێ، کوردەکانی عێراق لە چاو ڕابردوو، پەیوەندییەکی زۆر باشتریان لەگەڵ تورکیەدا هەیە. لە ماوەی ١٣ ساڵی ڕابردودا، ئەوان نەوتی خاویان لە ڕێگای ئانکاراوە هەناردە کردووە کە گرنگیەکی ستراتژیکی و هەروەها قازانجێکی دوو لایەنەی بۆ هەر دوو لا بەدوادا بووە.

بەڵام نەوت، بۆ کوردەکانی عێراق، نووشداروو (دەرمانی هەموو دەردان) نیە، بەتایبەت کە نرخی نەوت لە ئێستادا دابەزی و داهاتەکەی کەم بووە و کێشەش لەسەر بودجە لەگەڵ عێراق لە ئارا دایە و قووڵ بۆتەوە. لە ئەنجامدا ئەو کەم بوونەوەی داهات هاوکات لەگەڵ تێچووی شەڕ بە دژی داعش، بە تووندی باری ماڵیی کوردەکانی تێکداوە و ڕزاندوویەتی.

هەندێک شیکار لە بارەی ئەو کۆسپانەوە دەڵێن، ئەگەری هەیە کوردەکان بەرەو سەربەخۆیی ببات. سامۆیێل مۆریس، لێکۆڵەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کە بنکەیەکی لێکۆڵینەوەیە لە واشنگتۆن، “هیچ گومانێک لەوەدا نیە کە هەرێمی کوردستان، بە سەرکەوتووییەوە بەرەو سەربەخۆیی دەڕوات”، “سەربەخۆیی کوردەکان لە ماوەیەکی کورت خایەندا دوور لە ڕاستیە”.

بەشێکی زۆر لە کوردەکانی عێراق وەک خدر(Kider)، فەرماندەی تیپی ژنان، وای نابینن. ئەو دەڵێ ئێستا کاتی کردەوەیە (مەبەست سەربەخۆبوونە)، ئەوە ڕاستییەکە مەگەر ئەوەی کە جارێکی تر ئەمریکا پشتیان تێکاتەوە.

دەقی ئینگلیزیی ئەو بابەتە لێرە بخوێنەوە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت