بەڵگەفیلمی “١١ مانگ بەختەوەری”، لە ناوچەی ١٠ـی پاریس نمایش دەکرێ

0
891

ڕۆژی کورد: بڕیارە کاتژمێر ٤ی ئێوارێ سبەی شەممە ٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، بەڵگەفیلمی “١١ مانگ بەختەوەری”، لە ئەنستیتۆی کورد لە پاریسی فەڕانسە نمایش بکرێت.

بەڵگەفیلمی “١١ مانگ بەختەوەری”، لە دەرهێنانی سمایل ماملێ و لەمەڕ کۆماری کوردستان ـە و بە زمانی فەرانسەویە.

ئەم فیلمە له‌ ناوچەی ١٠ی پاریس و له‌ یه‌كێك له‌ هۆڵه‌كانی ئه‌نستیتۆی كورد نمایش ده‌كرێ.

ئەم بەڵگەفیلمە بە بۆنەی ساڵوەگەری دامەزرانی کۆماری کوردستان لە مهاباد بڵاو دەکرێتەوە.

سمایل ماملێ
سمایل ماملێ

سمایل ماملێ لە لیدوانێکی تایبەت بۆ ناوەندی ڕۆژی کورد گوتی: “ئەو فیلمەم بە چوار زمانی کوردی و فەرانسەوی، ئینگلیسی و سوێدیش نووسیوە و ئامادە کردووە  کە بۆ سویدی و ئینگلیسیەکە هاوڕێیانم یارمەتیان داوم. ئەو فیلمە فیلمێکی دیکۆمێنتارییە سەبارەت بە ١١ مانگ و ٢٠ ڕۆژ کە تەمەنی کۆماری بووە و جگە لەوەی دیمەن و بەڵگە و فیلمی یەکجار کۆنی تێدایە و لەگەڵ وەزیران و کاربەدەستانی کۆماریش قسە کراوە و لیدوانیان لێ  وەرگیراوە”.

بەشداری کردن بۆ هەموو کەس ئازادە.

هونەرمەند سمایل ماملێ تا ئێستا زیاتر له‌ ١٠جار پێشانگای لە پێوه‌ندی به‌ کۆماری کوردستان له‌ شارەکانی سلێمانی ، هەولێر ، رانیە و هەروەها لە سوید وپاریس بەڕێوە بردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت