وەزیری دەرەوەی فەڕانسە لەمەڕ هێرش بردنە سەر کوردەکانی ڕۆژئاوا، هۆشداری دا بە تورکیا

0
622

ڕۆژی کورد: وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا جان مارك ئيرۆلت، هۆشدارى دا بە ئانکارا کە نەکا ده‌ستتێوه‌ردانى له‌ سووريا بە مەبەستی به‌رهه‌ڵستى پرسى كورد له‌و وڵاته‌دا بێ.

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فەڕانسە له‌ چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى لۆمۆندى فه‌ره‌نسى، رايگه‌ياند: “كارێكى باشه‌کە  توركيا به‌ ڕاشكاوى و ڕوونى به‌شدارى له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعشدا بكات و هه‌وڵ بۆ پاراستنى سنووره‌كانى بدات بەڵام نابێ مەبەست لەو بەشداری کردنە ڕۆچوونە ناو توندوتيژي  بێ بە مەبەستی به‌رهه‌ڵستيكردنى پرسى كوردى له‌ سووريا”.

جان مارك ئيرۆلت جه‌ختىشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ کە هێزى سه‌ربازىی كورد له‌ سووريا كه‌ به‌ يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل ناسراو به‌ يه‌په‌گه‌ ناوده‌برێت ڕۆڵێكى كارايان  له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش هه‌يه‌.

ئەو لێدوانەی وەزیری دەرەوەی فەڕانسا دوای هێرشی ئەرتەشی تورکیە و سپای ئازاد بۆ باژێڕی جەرابلۆس هاتۆتە ئاراوە کە توركيا به‌ ڕوونى ڕايگه‌ياندووه‌، ئامانجى له‌و پرۆسه‌يه‌ ڕێگرتنه‌ له‌ پێشڕه‌وىی هێزه‌ كوردييه‌كان به‌ره‌و باكوورى سووريا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت