سمیناری “لێکدانەوەی پرسی بۆمبارانی شیمیایی زەردەی داڵاهۆ بەڕێوە دەچێ

0
25

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندنی ڕۆژی کورد، بڕیارە سمیناری “لێکدانەوەی پرسی بۆمبارانی شیمیایی زەردەی داڵاهۆ، لە تران بەڕێوە بچێ.

ئەو سمینارە بە مەبەستی “تاووتوێی پرسی بۆمبارانی شیمایی گوندی زەردەی داڵاهۆی کرماشان” لە ڕوانگەی مافناسیی ناوخۆیی و دەرەکی، بە پشت بەستن بە بەڵگەگەلی ناوخۆیی و جیهانی و هەروەها لێکدانەوەی چۆنیەتیی گەیشتنی خەساردیتووەکان بە مافەکانین، لە ڕێکەوتی ٨ی گەلاوێژ لە شاری تاران بەڕێوە دەچێ.

کۆڕگێڕانی ئەو سمینارە بریتی دەبن لە:

دوکتور محەمەدعەلی ئەردەبیلی، مامۆستای زانکۆی بەهەشتیی تاران

دوکتور قاسم زەمانی، مامۆستای زانکۆی عەلامە تەباتەبایی

دوکتور مورتەزا شەهبازنیا، مامۆستای زانکۆی تەربیەت مودەڕیس

دوکتور ساسان سەیرەفی، مامۆستای زانکۆی تاران

دوکتور حوسێن ئەحمەدی نیاز، پارێزەری خەساردیتووانی شیمیایی بارانی زەردەی داڵاهۆ

شوێنی سمینار: تاران، شەقامی ویلا، سەرەتای شەقامی وەرشەو، ماڵی “ئەندیشمەندانێ علومێ ئینسانی” (ماڵی هزروانانی زانستە مرۆییەکان).

ڕێکەوت: یەکشەممە ٨ی گەلاوێن، کاتژمێر ١٦ (٤ی دوانیوەڕۆ).

گوندی زەردە سەر لە بەیانی رێكەوتی 31ی پووشپەڕی 1367ی هەتاوی، بە تەنیا چەند رۆژ بە دوای ئاگر بەست و قەبووڵ كردنی بڕیارنامەی 598ی شورای ئاسایش لە لایەن ئێرانەوە، بە 5 فرۆكەی بۆمب هاوێشی كیمیایی لە لایەن ئەرتشی عێراقەوە هێرش كرایە سەر.

لەو هێرشەدە نامرۆڤانەدا 275 شارۆمەندی كورد كە سەرقاڵی بەڕێوەبردنی جێژنێكی ئایینی لە بارگای داوود و بارگای بابا یادگار بوون، گیانیان لە دەست داو ئەو هێرشەش 1هەزاو 146 شارۆمەندی دیكەی كوردی لێ بریندار كەوتەوە و یان تووشی بەدواداهاتە نەرێنییەكانی هەناسە كێشان لە نێو گازی ژەهراویدا بوون.

بە لە بەر چاو گرتنی ئەوەی كە رۆژی كیمیایی بارانی گوندی زەردە هاوكات لە گەڵ رۆژی بەڕێوەچوونی جێژنێكی ئایینی بووە، وێڕای حەشیمەتی ئەو گوندە، لە گوندەكانی دیكەشەوە حەشیمەتێكی زۆر بە مەبەستی بەشداری كردن لەو رێوڕەسمە، لەو گوندەدا ئامادە بوون و لە ساڵی 1367ی هەتاوی كە گوندی زەردە كیمیایی باران كرا، حەشیمەتی ئەو گوندە 1700 كەس بوو.

 لەو هێرش كردنەدا بۆ سەر شارۆمەندانی كورد، ژمارەیەك لە بومبەكان دەكەونە دەورووبەری گوندەكە، بەڵام یەكێك لەو بومبە كیمیاییانە دەكەوێتە نێو ئاوی كانیی ئاوێكی ئەو گوندە و بە هۆی كەڵك وەرگرتنی شارۆمەندان لەو ئاوە، ئەو كەسانەی كە كەڵكیان لەو ئاوە وەرگرتبوو تووشی بەدواداهاتێكی مەترسیداری ژەهراوی بوون بە گازە ژەهراوییەكان دەبن.

هاوكات لە گەڵ تۆپبارانی كیمیایی گوندی زەردە، گوندەكانی “نساردێرە:”، “نساردێرەی سفلی”، “شا مار دیرە”،ی سەر بە شاری گیلان غەرب و گوندی “شێخ سلە”ی بە شاری سەلاسی باوەجانی و هەروەها گوندی “دودان”ی سەر بە شاری پاوەو گوندی “باباجانی” سەر بە شاری داڵاهۆ، هێرشی كیمیاییان دەكرێتە سەر.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی كە لەو كیمیایی بارانە 275 شارۆمەندی كورد گیانیان لە دەست داو ژمارەیەكی زۆریش برینداوو كەوتنە ژێر كاریگەری مەترسی داری گازە ژەهراوییە كیمیایەكان، بەڵام لە راگەیندراوەكاندا ناوێكیان لێ نابردرێت و بەرپرسانی رژیمیش گرینگییەك بەو بابەتەو كاریگەری ئەو كیمیایی بارانە لە سەر شارۆمەندانی كورد نادەن و سەبارەت بە یارمەتی دانی بریندارەكانی ئەو كیمیایی بارانە، بە مەبەستی دابین كردنی پارەی چارەسەری بەدواداهاتە نەرێنییەكانی ئەو كیمیایی بارانە كەمتەر خەمن.

ژمارەیەكی بەرچاو لە خەڵكی ئەو گوندانەی كوردستان كە هێشتا ئازاری بەدواداهاتە نەرێنییەكانی ئەو كیمیایی بارانە دەچێژن، وێڕای تێپەڕ بوونی 25 ساڵ لەو كارەساتە مرۆییە، هێشتا لە لایەن بەرپرسان و ئیدارە پەیوەندی دارەكانی كۆماری ئیسلامییەوە یارمەتییەكیان نەدراوەو بەرپرسانی رژیمیش لە هەر جۆرە هۆڵێك بە مەبەستی باشتر كردنی ژیانی ئەو قوربانییانە خۆیان دەبوێرن و تەنانەت بەرپرسانی دامەزراوەی جانبازانیش بە بیانوی نەبوونی بەڵگەی پزیشكی یارمەتی ئەو شارۆمەندە قوربانییە كوردانە نادەن و داواكاری ئەو قوربانیانە بێ وڵام دێڵینەوە.

ئەو شارۆمەندە قوڕبانییانەی كیمیایی بارانی گوندی زەردە سەبارەت بە یارمەتی نەدانی بەرپرسان و دەزگا پەیوەندی دارەكانی رژیم بە مەبەستی چارەسەرو دابین كردنی پارەی دەرمانی نەخۆشییەكانیان كە بە هۆی ئەو كیمیایی بارانەوە تووشی بوون، ناڕازین و كێشەی سەرەكی لە پەیوەندی لە گەڵ چارەسەر نەكردنی گرفتەكانیان بە نابەرپرسیاریەتی بەرپرسانی پارێزگای كرماشان دەزانن.

تا ئێستاكەش شارۆمەندانی كورد بە دوای تێپەڕ بوونی دەیان ساڵ لە شەڕی نێوان و ئێران و عێراق، هێشتاكەش مەترسییەكانی بەدواداهاتی ئەو شەڕەیان لە سەرەو بە تەنیا لە ماوەی چەند مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 2 بومبی دەیان كیلویی كە هێشتا نەتەقێندرابوونەوە لە شارەكانی ئیلام و سەردەشت دۆزرانەوەو هاوشێوەی ئەو گرفتانەش كە قوڕبانیانی كیمیایی بارانی گوندی زەردە هەیانە، ئەو گرفتانەش قوڕبانیانی كیمیایی بارانی شاری سەردەشتیش ئازار ئەدات و بەرپرسانی رژیمی ئیسلامیش لە ماوەی چەندین ساڵەی دەسڵاتی ئەو رژیمە كێشەو گرفتەكانی شارۆمەندانی قوڕبانی كیمیایی بارانیان لە كوردستان چارە سەر نەكردووەو لە پێناو چارەسەری گرفتی شارۆمەندانی كوردی قوڕبانی كیمیایی باران كەمتەر خەمن.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت