ڕووداوی هاتووچۆ لە ڕێگای پیرانشار-سەردەشت دوو کوژراو و سێ برینداری لێکەوتەوە

0
870

ڕۆژی کورد: ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە ٣ کیلۆمیتریی ڕێگای پیرانشار-سەردەشت، بە هۆی پێکدادانی پەیکانێک و پێژۆ ٤٠٥ ـێک، دوو کەس گیانیان لە دەست داوە.

لەو ڕووداوەدا، دوو کەس لە مسافیرەکانی پێژۆ ٤٠٥ گیانیان لە دەست داوە و ٣ کەسی تریش بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکان، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی خومەینی لە ئورمیە بەڕێکراون و دۆخیان نالەبارە.

ناستانداردبوونی ڕێگاوبانەکانی کوردستان کە زۆربەیان بە مەبەستی ڕاگواستنی هێز و تەقەمەنی لە سەردەمی شەڕی ئێران و ئێراق و هەروەها خەباتی کورد بە دژی ڕژیم دروست کراون و تا ئێستاش هیچ چاکسازییەکیان تێدا نەکراوە.

لەلایەکی تریشەوە لە زستان و بەستەڵەکدا کە مەترسیی ئەو ڕێگاوبانانە چەند قات دەبێ، هیچ خزمەتگوزاری و خاوێن کردنەوەیەکی ئەوتۆ بەدی ناکرێ و ئەوەش وادەکا ڕێژەی خەسارە مادی و گیانییەکان لە وەرزی پاییز و زستاندا چەند قات بێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت