ڕۆژی كورد : هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات یۆسف سۆهرابی كوڕی عه‌بدولكه‌ریم یان له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به پێی هه‌واڵی ڕۆژی كورد ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١٩ی به‌فرانباری ١٣٩٤ی هه‌تاوی یۆسف سۆهرابی چالاكی سیاسیی كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كرا.
یه‌كێك له خزمانی نزیكی ئه‌و چالاكه سیاسیه به په‌یامنێری رۆژی كوردی وت : هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به به‌ر چاوی دایكی ئه‌و چالاكه كورده‌وه بێ‌ڕێزیان پێكردووه ، هه‌روه‌ها گوتی : كه ئه‌وه یه‌كه‌م جار نییه كه یۆسف ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێ و پێشتریش دوو جاری تر بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر ئازاد كراوه .
له هۆكار و شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئه‌و چالاكه كورده تا ئاماده كردنی ئه‌و هه‌واڵه ، هه‌واڵێك له به‌ر ده‌ست دا نییه .