بڕیاری لێدوانی عەلی موتەهەری لە ڕۆژی یەکشەممە 30ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی لە مەشهەد و پێشگرتن بە لێدوانەکانی بەپێی بڕیاری دادستانیی مەشهەد، لێدوانی زۆری لێکەوتۆتەوە و تا دێ زیاتر باس هەڵدەگرێ.
ڕۆژی کورد: پێش نوێژی تاران، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی، لەمەڕ پێش پێگرتنی دادستانی مەشهەد لە لێدوانی عەلی موتەهەری، جێگری سەرۆکی پارلمانی ئێران، لێدوانی دا و وێڕای بە دروست و بەجێ زانیانی ئەو بڕیارە گوتی: “لە هەمبەر ڕێبەری و بۆ ڕەزامەندیی خودا، دەبێ دەممان داخەین”.
بەپێی هەواڵی “ئیلنا”، محەمد عەلی مۆحدی کرمانی ئەو لێدوانەی لە دانشتنێکی حیزبدا کردووە و گوتووشیەتی: “قسەکانی عەلی موتەهەری بە قازانجی وڵات نیە و بەداخەوە هیچ لەبەرچاو ناگرێ.
پێش نوێژی تاران گوتوشیەتی: “عەلی موتەهەری دەبێ بەر لە قسە کردن، قسەکانی خۆی لەگەڵ قسەی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ڕێک بخار و بچتە لای و پێی ڕابگەیێنێ کە من دەمهەوێ فڵان قسەیە بکەم، ئایا قسەکە بکەم یان نا؟”.
مۆحدی کرمانی گوتیشی ئێمە نامانهەوی دەمی خەڵک ببەستین بەڵام لەبەر ئەوەی دڵی ڕێبەر ڕاگرین و ڕەزامەندیی خوداشمان هەبێ، دەبێ ئاوا بجووڵێینەوە.
علی مطهری قرار بود روز یکشنبه ۳۰ آبان و همزمان با اربعین، چهلم درگذشت امام سوم شیعیان، در شهر مشهد سخنرانی کند ولی آنگونه که منابع خبری و خود نایب رییس دوم مجلس اعلام کردهاند، دادستانی مشهد در نامهای به فرمانده نیروی انتظامی این شهر دستور داده که این سخنرانی لغو شود.