بە پێی زانیارییەکانی :ڕۆژی کورد” هەشتا کەسی بە هۆی گیرانی ڕێگابە هۆی بەفر و تووشی ڕێگاوە لە ڕێگای بورهانی نێوان مهاباد بۆکان،، بێ دەرەتان ماونەتەوە.
ئەو ڕێژە موسافیرە کە بە هۆی کڕێوە و بۆرانی ڕێگا و ناخۆشی هەوا، ئێستا لە چایخانەیەک دا ماونەتەوە.
سیامەند مەحموودی، خاوەنی ئەو چایخانەیە بە هەوڵدەرییە ناوخۆییەکانی ڕاگەیاند: نەبوونی کارەربا، خواردەمەنی، و هەروەها سەرمای زۆر، گیانی ئەو کەسانەی لە مەترسی هاویشتووە و پێویستیان بە فریا کەوتنی خێرا هەیە، بۆیە داوای لە بەرپرسان کرد بە فریایان بگەن.
شیاوی ئاماژەیە کە هەر چەند ئەو ساڵ لە سەرجەم دەزاگاکانی کەش ناسی جیهانی و ناوچەیی و خودی ئێرانیش، پێش بینی ساڵێکی تووش و پڕ بەفر و سەرما کرابوو بەڵام لە زۆربەی شارەکانی کوردستانی خۆرهەڵات وەک ساڵانی پێشوو، هیچ فکرێک بۆ ئەو کێشەیە نەکراوەتەوە و بیر لە خزمەتگوزاری پێویست نەکراوەتەوە.
نەبوونی خزمەتگوزاری باشی ڕێگاو بان خۆی یەکێکە لە کێشەکانی کوردستان خۆرهەڵات بە گشتی و ئامارێکی بەرین لە ڕووداوی هات و چۆ، بوونی هەیە کە زۆربەی دەگەڕێتەوە بۆ ناستاندارد بوونی رێگاو بان.