موقتەدا سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەکات

0
1084
مقتدا صدر

ڕۆژی کورد: موقتەدا سەدر، ڕێبەری شیعەکانی عێراق، لە لێدوانی خۆی لە ڕۆژی هەینی ٢٤ی مارس لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا، داوای لە دەوڵەتی عێراق کرد تا گرووپی چەکدارەیی حەشد شەعبی هەڵوەشێنێتەوە.

موقتەدا سەدر لای وایە بە فەرمی ناسینی حەشدی شەعبی بە واتای حکومەتی چەکدارەکان لەسەر عێراق لە داهاتوویە و گوتی: “بە فەرمی ناسینی حەشدی شەعبی بە واتای ئەوەیە کە لە داهاتوودا، عێراق دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی چەکدارەکان”.

پێشتریش، سەرۆکەکانی سوننەکان لە عێراق داوایان کردبوو تا حەشدی شەعبی لە ئازادکردنی ناوچە سوننەکان و بەتایبەتی لە شەڕی موسڵ بەشدار نەبن و پێشیان پێ بگیردرێ.

ئەوان دەڵین بڕیار دان لەسەر تێکەڵبوونی حەشدی شەعبی لە ئەرتەشی عێرادا بە واتای دانی مۆڵەت بەو گرووپە بۆ بەشداری لە شەڕەکان لەگەڵ ئەرتەشی ئەو وڵاتەیە.

گەڵاڵەی بەفەرمی ناسینی حەشدی شەعبی وەک هێزێکی خەڵکی و پەیوەست کرانی بە هێزە سەربازییەکانی ئێراق کە ڕاستەوخۆ لە ژێر چاوەدێری و سەرپەرشتیی حەیدەر ئەلعەبادی دایە، دووبەرەکیی نێوان سوننە و شیعەکانی ئێراقی لێکەوتەوە.

حەشدی شەعبی کە گرووپێکی چەکداریی سەر بە ئێرانە، بە زۆرینەی ٢٠٨ دەنگ کە دەگوترێ لەلایەن “یەکگرتوویی نەتەوەیی” کە گەورەترین یەکگرتوویی شیعەکانی ئێراقە و هەروەها نوێنەرانی کوردی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕان و یەکیەتییەوە دەنگی پێدراوە.

سوننەکانی ئێراق و لە ناویاندا ڕەعد دێهلەکی، یەکێک لە نوێنەرە سوننەکانی پارلمانی ئێراق لایان وایە، حەشدی شەعبی شتێکە وەک سپای پاسدارانی ئێران و بەفەرمی ناسینەکەی تەنیا دووبەرەکی و شەڕی ئایینی و عەشیرەیی لێدەکەوێتەوە. ڕوانگەیەک کە چالاکانی کوردی کوردستانی خۆرهەڵاتیش لەگەڵی کۆکن.

عەلی خامنەییی، ڕێبەری ئێستای كۆماری ئیسلامیی ئێران، لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ شاندی  هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراق، حەشدی شەعبی وەک گەنجینەیەکی گەورە بۆ عێراق پێناسە کرد.

شاندی عێراقی بە سەرۆكایەتیی عەمار حەكیم، سەردانی عەلی خامنەییان کردووە و ماوەی ٢ ڕۆژە لە تارانن.

 خامنەیی لەو چاوپێکەوتنەدا، داوای لە بەغدا كرد حەشدی شەعبی بەهێزتر بكات و گوتی: “حەشدی شەعبی بۆ نها و پێشەڕۆژی عێراق پێویستییەکی حاشاهەڵنەگرە.

گەڵاڵەی بەفەرمی ناسینی حەشدی شەعبی وەک هێزێکی خەڵکی و پەیوەست کرانی بە هێزە سەربازییەکانی ئێراق کە ڕاستەوخۆ لە ژێر چاوەدێری و سەرپەرشتیی حەیدەر ئەلعەبادی دایە، دووبەرەکیی نێوان سوننە و شیعەکانی ئێراقی لێکەوتۆتەوە.

لە ڕوانگەی زۆربەی چاوەدێرەکانی خۆرهەڵاتی ناڤین، ئێستا عێراق وەک پێتەختی دووهەمی ئێران، ئەژماری بۆ دەکرێت و کۆماری ئیسلامی لە ڕێگای بەکارهێنانی شیعەکان کە ئێستا زۆرینەی پارلمانی ئەو وڵاتەیان لەبەردەست دایە، توانی هەڕەشەی بوونی ئەمریکا لە عێراق لە سەر خۆی بکات بە دەرفەت و تا ئێستا ئێران براوەی سەرەکیی شەڕی عێراق ـە.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژنامه‌نووسى میسڕى ئه‌نیس دوغێدی (تەمەن 56 ساڵان)، زنجیره‌یه‌ك تۆمارى ڤیدیۆیی بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، كه‌ چوار جار له‌گه‌ڵ “سه‌دام حسێن” له‌ داوى ئه‌وه‌ى له‌سێداره‌دانه‌كه‌ى له‌ مانگى كانوونى یه‌كه‌مى 2006 ڕاگه‌یه‌ندرا، چوار جار چاوى پێكه‌وتووه‌.

ئەو ڕۆژنامەنووسە هەروەها جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، كه‌ زیاتر له‌ تاران ده‌مێنێته‌وه‌، كه‌ حكوومه‌تى ئێرانی هه‌موو پێداویستییه‌كى بۆ دابین كردووه‌.

لە درێژەدا هەروەها دەڵێت: ” سه‌دام، سه‌رۆكى ڕاسته‌قینه‌ى داعشه‌، ئه‌و ڕێكخراوه‌ زۆر توندڕه‌وه‌، كه‌س ناتوانێت به‌ڕێوه‌ى ببات سه‌دام نه‌بێت كه‌ ئێران و حزبوڵا پشتیوانى ده‌كه‌ن”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت