ڕۆژی کورد: کوڕە کوردێکی خەڵکی شارەکی ئەرەسی باژێڕی پولدەشت بە ناوی مازیار زاهدی، لەشی وەک موغناتیس وایە و شتگەلی ئاسنین بە خۆیەوە دەگرێ.
عەزیز زاهدی باوکی مازیار بە ئەفکارنیوزی گوتووە، ماوەی چوار ڕۆژ بەر لە ئێستا بەو تایبەتمەندییەمان زانیوە.
مازیار زاهدی تەمەنی ٨ ساڵانە.
باوکی مازیار گوتوویەتی: “کاتێک سەرقاڵی یاری کردن بوو، هەستی پێکرد کە شتی ئاسن بە لەشییەوە دەنووسێن و دواتر چەند جار تاقیمان کردەوە هەر وادەردەچو.
دوای ئەوەی کە مازیار چەند شتی ئاسن لەسەر لەشی تاقی دەکاتەوە دەبینێ کە کەچک و چەنگاڵەکانیش بە لەشییەوە دەنووسێن و بە سانایی لێنابنەوە.