بە پێی زانیاری میدیاکانی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەرێمی کوردستان، ڕۆژی هەینی ٢٤ی بەفرانبار، لە شاری بەسرە خۆپیشاندانێک بۆ پشتگیری یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و بە دژی مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئه‌نجامدراوە.
لەو خۆپیشاندانانە کە خۆپیشاندەران کۆمەڵێک پلاکاردیان بە نووسراوەی عەڕەبی بە دەستەوە بوو، داوایانكردووە سه‌رۆكی په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی و بارزانیش له پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم دووربخرێته‌وه.
هەر وەک لە وێنەکدا دەردەکەوێ لەسەر فلێکسی دەستی خۆپیشاندانەکان نوسراوە “داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین بۆ گەڕاندنەوەی وەزیرەکانی گۆڕان، بکەوێتە کار”. لەسەر پلاکاردێکی تر نووسرابوو :”مەسعوود بارزانی بەسە داگیر کردن (لێ ستاندنەوە)ی دەسەڵات”
بە پێی سەرچاوەکە یه‌كێك له ڕێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوە” مه‌به‌ست له‌و خۆپیشاندانه پشتگیریكردنبووە له یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆسه‌ر كاره‌كه‌ی و دوورخستنه‌وه‌ی بارزانی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، چونكه له ئێستادا به نایاسایی له‌و پۆسته‌دایه”.