ده‌میرتاش: “ئه‌و مۆره بچكۆله‌یه‌ی سبه‌ی ده‌درێت به‌ده‌ستی ئێمه‌وه، ئامرازێكی گرنگه بۆ دیاریكردنی ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانمان و نه‌وه‌كانمان له وڵاتێكی چۆندا ده‌ژین”. هاوسه‌رۆكی گشتیی هەدهپه سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش به‌شداری له 553یه‌مین چالاكی كرد كه “دایكانی شه‌ممه” له مه‌یدانی گاڵه‌ته‌سه‌رای ئیستانبوڵ رێكیانخستبوو. ده‌میرتاش وێنه‌ی یه‌كێك له بێسه‌روشوێنانی به‌ده‌سته‌وه گرتبوو و له‌گه‌ڵ دایكان دانیشت و پشتگیری خۆپیشاندانه‌كانی كرد. ده‌میرتاش رایگه‌یاند سبه‌ی هه‌ڵبژاردنێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه له‌چاو ساڵانی كۆتاییدا به‌شداریكردن تێیدا له ئاستێكی به‌رزدا ده‌بێت و بانگه‌وازی به‌شداریكردنی ده‌نگدانی كرد. ناوبراو هەروەها وتی: “ئه‌و مۆره بچكۆله‌یه‌ی سبه‌ی ده‌درێت به‌ده‌ستی ئێمه‌وه، ئامرازێكی گرنگه بۆ دیاریكردنی ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانمان و نه‌وه‌كانمان له وڵاتێكی چۆندا ده‌ژین. هه‌میشه هه‌لی وا ناكه‌وێته به‌رده‌ستمان. گرنگی به هه‌ڵبژاردن بده‌ن و سه‌عاتێك بۆ دوو سه‌عات ته‌رخان بكه‌ن بۆی. له پێناو ئاینده و پاشه‌ڕۆژێكی رووناكدا ده‌نگ بده‌ن”. ده‌میرتاش ئاماژه‌ی به‌وه دا هه‌ڵبژاردن له توركیا ده‌بێته دووباره‌كردنه‌وه‌ی گه‌شبینی خه‌ڵكی و ئاسووده‌بوونیان و لە کۆتاییدا وتی: “7ی حوزه‌یران نموونه‌ی ئه‌مه بوو، سه‌ركه‌وتن. نیشانی دا كه ده‌سه‌ڵاتی تاكهپیاو ده‌ڕووخێت. ده‌توانن له 1ی تشرینی دووه‌مدا ئه‌نجامێكی باشتر به‌ده‌ست بهێنن. وه‌ك گه‌ل، متمانه به‌خۆتان بكه‌ن. پێویست ناكات له هیچ شتێك بترسن. ده‌یانه‌وێت بتانترسێنن. كه‌شی دڵه‌ڕاوكێ و جه‌مسه‌رگیری دروست ده‌كه‌ن. باشترین رێگەی نه‌هێشتنی ئه‌مانه ئه‌وه‌یه کە سبه‌ی ئه‌و مۆره بده‌ی له شوێنی دروست”
======
ڕژیمه داگیركه‌ره‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له ئاست گه‌لی كورد دا هه‌موو خاوه‌نی یه‌ك سیاسه‌تن ، ئه‌ویش سیاسه‌ت قڕ كردن و پاكتاوی نه‌ژادی ، ئه‌ردۆغان و ئه‌تاتورك ، خومه‌ینی و ره‌زاشا ، عیبادی و سه‌دام ، به‌شار و ئه‌سه‌ده‌كان هه‌موویان یه‌ك توخم و تۆرهمهن ، كوردیش هه‌مووی بران به‌ڵام هیچ كات نابنه برای تورك و فارس و عه‌ڕه‌ب ، به هیوای سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی نیشتمان ، سه‌ركه‌وێ خه‌باتی ره‌وای گه‌لی كورد له ڕۆژهه‌ڵات ، باشوور ، باكوور و ڕۆژئاوا