داڕمانی گەنمی سیلۆی مهاباد، مەرگی کرێکارێکی لێکەوتەوە

0
653

ئێوارەی دوێینێ، ڕۆژی شەممە ١٩ی بەفرانبار، کرێکارێکی تەمەن سی ساڵی سیلۆی گەنمی شاری مهاباد، بە هۆی داڕمانی گەنمی یەکێک لە کۆگاکانی سیلۆی گەنمی ئەو شارە، گیانی لە دەست دا.

فیدایی، بەرپرسی بنکەی ئاگرکوژێنەوەی شاری مهاباد لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵدەری موکریان، کەمتەرخەمی کرێکارەکانی سیلۆی گەنمی مهاباد و نەکوژانەوەی یەکێک لە سیستەمەکانی ناوەوەی ئەو سیلۆیەی بە هۆکاری داڕمانی گەنمەکە و لە ئەنجامدا مەرگی ئەو کرێکارە زانی.

شایانی ئاماژەیە کە ئەو کرێکارە و هاوڕێیەکی، بە هۆی داڕمانی گەنمەکە کەوتبوونە ژێر گەنم و لە ڕێگای “بێ تەل” ـەوە داوای یارمەتیان لە هاوڕێکانیان کردبوو.

بەرپرسی بنکەی ئاگرکووژێنەوەی  مهاباد هەروەها گوتی: دوو ئێکیپی بنکەی ئاگرکوژێنەوە، بە مەبەستی ڕزگار کردنی گیانی ئەو دوو کرێکارە کە کەوتبوونە ژێر گەنم بەرەو شوینی ڕووداوەکە چوون بەڵام بەداخەوە یەکێک لەو دوو کرێکارە بە هۆی کەمی ئۆکسیژن، گیانی لە دەست دا.

.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت