باسێک لە سەر هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری لە ئێران و ڕۆڵی سەرۆککۆمار و خزمەتەکانی کۆماری ئێران بە گەلی کورد

0
1057

نووسینی هاوکارمان ئاسۆ ڕوانسەری دانیشتوی پارێزگای کرماشان لە ناوخۆی کوردستان

کۆماری ئێران لە تەمەنی سی و هەشت ساڵەیدا حەوت سەرۆک کۆماری هەبوە کە یازدە خول بەڕێوە چوە و لە بیست و نۆی گوڵاندا خولی دوازدەهەم بەڕێوە چوو. ماوەی هەر خولێکی سەرۆککۆماری چوار ساڵە و هەر کەسێک بۆی هەیە دوو جار خۆی بەربژێر بکات. دوو سەرۆکی نەیانتوانیوە ئەرکەکانیان بۆ ماوەی چوار ساڵ تەواو بکەن. یەکەمیان لادرا و دووهەمیان کوژرا بەڵام سەرۆکەکانی تر جگە لە حەسەن ڕۆحانی کە ڕۆژی 30 گوڵان دەر ئەکەوێت دەبێتەوە بۆ ماوەی دوو جاری سەرۆککۆمار بوون.

چاوپێدا خشاندنێک بە خولەکان و هەندێ ڕووداوی گرینگی ئەو خولانە
خولی یەکەم
-ڕۆژی بەڕێوەچوون 5ی بەفرانباری 1358
سەرۆکی هەڵبژردراو حەسەن بەنی سەدر، ڕێژەی بەشدار بوان سەدا شێست و حەوت بوو
حیزبی دیموکراتی کوردستان پشتگیری لە موحسین ڕەجەوی کرد بەڵام ڕەجەوی بە فەرمانی خومەینی مۆڵەتی بەژداری پێ نەدرا و حیزبی دیموکرات هەڵبژاردنەکەی بایکۆت کرد.
28ی گەلاوێژ بە فەرمانی خومەینی و پاڵپشتی کەسانێکی وەکوو بەنی سەدر کە لەو کاتەدا نەبوە سەرۆککۆمار فەرمانی هێرش کردنە سەر کوردستان درا و گوتەیەکی بەنی سەدر هەیە کە گوتوویەتی بە سەربازەکان بڵێن تا داگیرکردنی کوردستان بەنی پێڵاوەکانتان نەکەنەوە و ئەمە هێرشە بوە دەستپێکی شەهید کردنی هەزاران ژن و منداڵ و پیاوی کورد بە دەست وڵات ئێران لە ساڵيکانی 1358 و 59 دا.
لە 7ی جۆزەردانی 1359دا یەکەم ئەنجومەنی نوێنەران دەستی بە کار کرد.
لە 19ی گوڵانی 1359دا عەلی ڕەجایی وەکوو سەرۆک وەزیران دەستنیشان کرا.
31ی خەرمانانی 1359 شەڕی ئێران و عێراق دەستی پێ کرد.
20ی جۆزەردانی 1360 بەنی سەدر لە فەرماندەیی هێزە چەکدارەکان لادرا.
31ی جۆزەردانی 1360 پەڕلەمان لە سەر کار لابردنی بەنی سەدری پەسەند کرد.
1ی پووشپەڕی 1360خومەینی فەرمانی لابردنی بەنی سەدری لە سەرۆککۆماری دەر کرد.
خولی دووهەم
لە 2ی گەلاوێژی 1360دا بەڕێوە چوو، عەلی ڕەجایی دەنگی زۆرینەی وەدەست خست و ڕێژەی بەشداری لە سەدا شێدت و چوار بوو.
دوای لە سەر کار کابردنی بەنی سەدر، ڕەجایی بوە سەرۆککۆمار و باهونەر بوە سەرۆک وەزیران و لە 8ی خەرمانانی 1982دا لە تەقینەوەی نووسینگەی سەرۆک وەزیریدا کوژران.

خولی سێهەم
لە 10ی ڕەزبەری 1360دا بەڕێوەچوو، خامنەیی بوە سەرۆککۆمار و ڕێژەی بەشداری لە سەدا حەفتاد و چار بوو

لە 5ی گەڵاڕێژانی 1360دا میرحەسێن مووسەوی وەکوو سەرۆک وەزیران دەست نیشان کرا
شەڕی ئێران دەگەڵ ئێراق و کوردستان بەردەوام بوو

خولی چارەم
خامنەیی دیسان هەڵبژێردرایەوە و ڕێژەی بەشداری لە سەدا پەنجا و چار بوو
18ی ڕەزبەری 1364دا دیسان مووسەوی کرایەوە بە سەرۆک وەزیران
لە 22ی پووشپەڕی 1368دا بەڕێز قاسملوو لە لایەن ئێران و بەشداری دوو پارتی کوردستان عێراقەوە شەهید کرا
29ی پووشپەڕی 1367 فەرمانی 598ی ڕاوەستانی شەڕی نەتەوە یەکگرتوەکان لە لایەن ئێرانەوە پەسەند کرا
13ی جۆزەردانی 1368 خومەینی مرد
14ی جۆزەردانی 1368 خامنەیی وەکوو ڕێبەری کۆمار دەست نیشان کرا
خولی پێنجەم
لە 6ی گوڵانی 1368دا بەڕێوەچوو و ڕەفسەنجانی بوە سەرۆککۆمار و ڕێژەی بەشداری لە سەدا پەنجا و چار بوو
ڕەفسەنجانی دەستی بە لە ناو بردنی نەیارەکانی وەکوو ئەحمەد خومەینی کرد
لە 17ی سیپتامبری 1369 بەڕێز سادق شەرەفکەندی و چەند هاوڕێی لە لایەن ئێرانەوە لە ڕیستۆرانتێکی ئاڵماندا شەهید کران.

خولی شەشم
لە 21ی جۆزەردانی 1372بەڕێوەچوو و دیسان ڕەفخەنجانی وەکوو سەرۆککۆماری دەستنیشان کرا و ڕێژەی بەشداری لە سەدا پەنجا بوو

لە 24ی ڕەشەمەی 13731995دا بیل کلینتۆن وەرۆکی ئەمەریکا یاسای گەمارۆی خستە سەر ئێران
خولی حەوتم
لە 2ی جۆزەردانی 1376دا محەمەد خاتەمی بوو بە سەرۆککۆمار و ڕێژەی بەشداری لە سەدا حەفتاد و نۆ بوو

لە ساڵی 1378دا کۆمەڵکوژی دژبەرانی ناوخۆی ئێران دەستی پی کرد
لە ساڵی 1380دا جۆرج بووشی سەرۆکی ئەمەریکا ئێرانی بە دایکی تیرۆر ناو برد

خولی هەشتم
لە 18ی جۆزەردانی 1380دا دیسان خاتەمی بوویەوە بە سەرۆککۆمار و ڕێژەی بەشداری لە سەدا شێست و شەش بوو

خولی نۆهەم
لە 3ی پووشپەڕی 1384دا دوای ئەوەی لە خولی یەکەمدا کەس ڕێژەی تێ نەپەڕاند لە خولی دووپات کردنەوەدا ئەحمەدی نەژاد بوو بە سەرۆککۆمار و ڕێژەی بەشداری لە سەدا پەنجا و نۆ بوو
ئەحمەدی نەژاد ڕەشەکوژی هۆلۆکاستی بە درۆ زانی و دەستی بە پیتاندنەوەی ئوڕانیۆم کرد و هەر ئەمە بوە هۆی گەمارۆکانی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ سەر ئێران
خولی دەهەم
لە 22ی جۆزەردانی 1388دا بەڕێوەچوو دوای ساختەکاریەکی گەورە دیسان ئەحمەدی نەژاد بوە بە سەرۆککۆمار و هەر ئەمە بوە هۆی خۆپیشاندانی خەڵکی ئێران و زۆر کەس کوژران و زۆر کەس لە بەندیخانەکاندا دەست درێژی کرایە سەریان و زۆری تریش بۆ دەرەوەی ئێران هەڵاتن.
گەمارۆکان قووڵتر کران و باری ژیانی خەڵک ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپتر دەچوو.
لە 27ی سەرماوەزی 1389دا ئەحمەدی نەژاد یارانەی بە خەڵک دا و بەو جۆرە هەڵەسان ساز بوو و بوە هۆی چەند هێندە بوونی نرخی شت و مک
خولی یازدەهم
لە 24ی جۆزەردانی 1392 بەڕێوەچوو و حەسەن ڕۆحانی کە لە لایەن ڕەفسەنجانی و خاتەمیەوە پاڵپشتی لێدەکرا بوو بە سەرۆککۆمار و ڕێژەی بەشداری لە سەدا حەفتاد بوو
ڕۆحانی دەتسی بە گوتووبێژ دەگەڵ وڵاتانی ڕۆژاوایی کرد و لە ڕێکەوتنێکدا بە ناوی بەرجام ئێران بەڵێنی بە داخستن و چیمەنتۆ ڕێژ کردنی ناوەندەکانی پیتاندنی ئۆڕانیۆمی کرد و وڵاتانی ڕۆژاواییش بەڵێنی ڕاوەستاندنی گەمارۆکانیان دا.
لە ماوەی چوار ساڵی سەرۆککۆماری ڕۆحانیدا ڕێژەی هەڵاوسان نزم بوەتەوە کە هەڵبەت بۆ نەبوونی دراو لە دەستی خەڵک و داخستنی بەرهەمگاکان دەگەڕێتەوە.
ڕۆحانی بەڵێنی بە نەتەوەکان دا بە مافەکانیان بگەن بەڵام ئەمەش وەکوو بەڵێنەکانی پێشوەکانی تەنێ گوتەیەک بوو و هیچی تر.
خولی یازدەهەم
لە 29ی گوڵانی 1396دا بەڕێوەچوە، لە 30ی گوڵاندا دەر دەکەوێت کێ دەبێتە سەرۆککۆمار.
چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان
بە پێی یاسای هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران ئەو کەسانە شیاون کە ڕابردووی بەڕێوبەری پەسەندی ڕژیمیان بووبێت، شێعە بن و چەند شتێکی دیکە.
بەربژێرەکان لە لایەن شۆرای نیگەهبان کە دەزگایەکی دەڵوتیە بۆ لێکۆڵینەوە لە سەر ڕابردوو و ئێستا بەربژێرەکان مۆڵەتی بەشداری کردن یان نەکردنیان بۆ دەر دەچێت.
شۆرای نیگەهبان لە دوازدە کەس پێک هاتوە کە شەشیان لە لایەن ڕێبەر و شەشیان لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەران و بە پەسەندی ڕێبەر دەستنیشان دەکرێن و کاری چاودێریلە سەر هەندێ بابەتی تر وەکوو لایحەکانی پەڕلەمانیش دەکەن.
لەڕاستیدا شۆرای نیگەهبان بۆ پاراستنی دەسەڵاتی ڕێبەرە و ئەو کەسانە ناویان دەر دەچێت کە ئەو پێی چاک بێت و بەم جۆرە دیکتاتۆری لە سەدا سەد درووست بوە کە ناوێکی شەرعی و ئیسلامی خراوەتە پاڵ.
سەرۆککۆماری هەڵبژێردراو مافی هەموو گۆڕانکاریەکی نیە و تەنانەت وەزیرانی نەوت و دەرەوە و ناوخۆ و وەزیری شەڕ و سەرۆکی دەنگ و ڕەنگ لە لایەن ڕێبەرەوە دەستنیشان دەکرێن و لەڕاستیدا سەرۆککۆمار زۆرتر ڕۆڵێکی بچووک و ڕەواڵەتی دەگێڕێت و کڵاو شەرعیەکە لە سەری خەڵکیان داناوە.
تا ئەو جێگایەی دەزانین و دەبینین لە ماوەی حکوومەتی کۆماری ئێراندا جگە لە کوشتن و بڕین و ماڵ کاولی هیچیان بۆ کورد نەبوە، هەم کوردستانیان داگیر کردوە و هەم لێمان دەکوژن
خەڵکی سەردەشت و بانە و هەورامان و گاوارەیان بە چاوساقی هەندێ پارتی کوردستانی عێراق بە بۆمبی شیمیایی لە ناو برد و خستیانە ئەستۆی سەدام و عێراق. پاوەی کوردستانیان لە بن لاق نا و کاولیان کرد. هەزاران لاو و پیری کوردیان شەهید کرد و شارەکانیان داگیر کرد و پادگانیان تێدا درووست کرد. جا ئێستا دەبێ بپرسین دەبێ کورد چ متمانەیەکی بە ئێران هەبێت و چۆن دەبێت چاوەڕێ بین ئێران مافمان بداتێ مەگەر جگە لەمەیە ئێمە وڵاتی خۆمانە و خۆمان دەبێ خاوەنی بین نە داگیرکەر و بیانی. دەبێ لە خۆمان بپرسین تا کەی دەبێ بن دەستی داگیرکەری بێ ویژدان بکێشین.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت