باراک ئۆباما لە هەمبەر قسەکانی عەلی خامنەیی هاتە گۆ و هەڵوێستی گرت.
ڕۆژی چوارشەممە ١١ی خاکەلێوە، بڕیار بوو حەسەن ڕووحانی و دەستەی هاوڕێی بە سەردان بگەنە وڵاتی ئۆتریش، دواتر ڕاگەیێندرا کە بە هۆکاری ئەمنیەتی و تەناهی بۆ کاتێکی نادیار وەدوادراوە، هەر ئەمڕۆش عەلی خامنەیی، رێبەری ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە بۆنەی لەدایک بوونی فاتمەی زارا لەگەڵ مەداح (شایەری بۆنە ئایینیەکانی شیعە) کۆ ببۆوە گوتی: “ئەو کەسانەی کە دەڵێن “سبەینێ” ئی دانووستانەکانە نەک مووشەک، خیانەتکار و خۆفرۆشن”. مەبەستی خامنەیی ئەوە بوو کە سەرکەوتنی داهاتوو بۆ کەسانێکە کە مووشەک بەرهەمم دێنن نەک دانووستان دەکەن.
باراک ئۆباما لە کۆتایی دانیشتنی تەناهیی ناو‌کی و لە دانیشتنێکی هەواڵدەری لە شاری واشنگتۆن، لەمەڕ پێمل بوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ناو‌کی گوتی: “لە ئێستادا ئێران بە هۆی ڕێککەوتنی ناو‌کی یەوە دەتوانێ کەڵک لە قازانجەکانی هەڵگیرانی گەمارۆکان وەربگرێ بەڵام ئەوە پەیوەندی بە کرداری بەرپرسانی تارانەوە هەیە کە چەندە گەرەکیان بێ کەڵکی لێ وەربگرن”.
ئۆباما هەروەها ئاماژەی بە تاقیکارییە موشەکییەکانی ئەم دواییانەی ئێران دا و گوتی: “لەو چەند حەوتووی ڕابردوودا، ئێران چەند تاقیکاری موشەکی هەبووە و ئەوە دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ لە وای ئابووریدا، ئایا ئێران دەخوازێت ئەو پەیامە بدات بە جیهان؟”.
دواتر ئۆباما باسی لە هەناردەکردنی کەشتی پڕ لە مووشەک بۆ حیزبووڵا کرد و کوتی: “ئەوەی کە ئێران کەشتی پڕ لە مووشەک بۆ حیزبووڵڵا دەنێرێ تا هەڕەشە لە ئیسراییل بکات، ئەوە هەڕەشەیەکی ناوچەییە”.
پێدەچێ ئەو قسانەی ئۆباما ئاماژە بە دەست بەسەرداگرتنی کەشتییەکی پڕ لە چەک و چۆڵی ئێرانی لە لایەن فەڕانسەوە بێ.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ده‌سته‌ڵاتدارانی فهڕانسە ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كه‌شتییه‌كی پڕله چه‌كیان ڕاگه‌یاند كه به‌ره‌و سۆماڵ به‌ڕێوه‌بووه. ئه‌وه‌ش دووهه‌م جاره له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا كه كه‌شتی پڕله‌چه‌ك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت. به‌ڕای پسپۆڕان هه‌ردوو كه‌شتییه‌كه له‌ئێرانه‌وه بۆ یه‌مه‌ن نێردراون.