ڕێگە بە بەڕێوەچونی جەژنی نەتەوەیی نەوڕۆژ لە بیجاڕ نەدرا

1
22

سەرەڕای ئەوەی کە کەسایەتیی ناسراو و چالاکانی مەدەنیی شاری بیجاڕ، داوای بەڕیوەچوونی فەرمیی جەژنی نەتەوەیی نەرۆزیان لە بەرپرسانی ئەو شارە کردووە، داواکاریەکەیان تا ئێستاش بێ ئەنجام و وڵام ماوەتەوە.

ڕۆژی کورد: سەرەڕای ئەوەئ کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بۆ جاری چەندەم و بە شێوەیەکی فەرمی، لەلایەن؛چەن کەس لە دڵسۆز و نیشتیمانپەروەرەکانی شاری بیجاڕ، وەداوای ئیزنی بەڕێوەچوونی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزیان لەبەرپرسانی شار کردووە، تا ئێستاش بەرپرسانی شارەکە، ئەو داواکاریەیان پشت گوێ خستووە و وڵامیان نەداوەتەوە.

هەربۆیە چالاکانی شار داوایان لە هاووڵاتیان کردووە کە خۆیان و بەپێی حەز و ویستی خۆیان ئەو بۆنە نەتەوەییە بەرێوە ببەن.

چالاکانی مەدەنیی شاری کوردستانیی بیجاڕ، داوایان لە سەرجەم هاونیشتمانیانی ئەو باژێڕە کردووە بەشداری لەو بۆنە نەتەوەییەدا بکەن.

کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمساڵ زیاتر لە ساڵانی ڕابردوو، کۆسپی خستووەتە بەردەم سازبوون و بەڕێوەچوونی جەژنی نەتەوەیی نەوڕۆژ کە ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ سەر داواکاریی هاوکات و هاواهەنگی حیزبە کوردیەکانی دژبەری ڕژیم بۆ بەڕێوەچوونی ئەو جەشنە.

لە جەشنی نەوڕۆژی ئەمساڵدا، لە زۆربەی شار و شارۆچکە و گوندەکانی کوردستان، ئاڵای تورکیە و وێنەی ئەردۆغان ئاگری تێبەردراوە و درووشم بە دژی ڕژیمی ئێرانیش دراوە.

لەو ناوەدا، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، شارەدێی “نێ” سەر بە باژێڕی مەریوان لە پارێزگای سنە، کەوتووەتە بەر هێرشی هێزەکانی ڕژیم و تەنانەت گازی فرمێسک ڕێژیان بە دژی بەشداربووانی ئەو جەژنە نەتەوەییە بەکارهێناوە.

لە هەمبەردا خەڵکی شارەدێی نێ کە بە نیشتمانپەروەرترین شوێنی هەموو کوردستان ناسراوە، جەژنی نەورۆزیان بە سروودی شۆڕشگێڕی و بە هەبوونی سەدان ئاڵای کوردستان، جەژن گرت و بەڕێوەیان برد،

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎بۆچوونێك

‎وه‌ڵام بده‌وه‌