ڕێکخراوەکانی یارسان داوای بە ڕەسمی ناسینی ئایینی یارسان لە ئێران دەکەن

0
143

لە ماوەیە ٣٧ ساڵ دەسەڵاتداری کۆماری ئیسلامی، بێ رێزی کردن بە ئایینی یارسان و کەمینە ئایینیەکانی تر لە ئێران بە بەردەوامی و بە شێوەیەکی یاسایی بەردەوام بووە و ڕێڕەوانی ئەو ئایینانە مەترسی زۆریان لەسەرە و لە زۆر مافی یاسایی خۆیان بێبەشن.

دوایین بێ ڕێزی بە ئایینی یارسان و ڕێڕەوانی ئەو ئایینە کوردییە، ڕۆژی دوای هەڵبژاردنەکانی ٧ی ڕەشەممەی ئەو ساڵ لە پارێزگای کرماشان و شاری شائاباد بوو کە تێیدا بێ ڕێزی بە جەمخانە و هەروەها ئایینی یارسان و ڕێسا و پیرۆزییەکانی بوو کە دژکردەوەی لێکەوتەوە و بڕیار بوو ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتی جەماوەری لە پارێزگای کرماشان وەڕێبکەوێ و هەر بۆیەش سەرجەم گەورەپیاوانی ئەو ئایینە بانگهێشتی فەرمانداری کرماشان کران و داوایان لێکرا ئەو ڕێپێوانە نەکرێت.

بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی ڕەشەممە، ٢ کەس بە نوێنەرایەتی ٥ ڕێکخراوی مەدەنی یارسانی لە کوردستانی باشوور، سەردانی کۆنسوولگەری ئێران لە شاری هەولێریان کردوو ناڕەزایەتی خۆیان دەرحەق بە بێ ڕێزی کردن بە ئایینی یارسان و ڕێڕەوانی ئەو ئایینە کوردییە لە ئێران دەربڕی و نامەیەکیان دا بە کۆنسوولی ئێران لە هەولێر کە تێیدا داوای بە فەرمی ناسینی ئایینی یارسان لە ئێران و کۆتایی هێنان بە بێ ڕێزییەکان بەو ئایینە و ڕێڕەوانی دەکات.

ئەو ٥ ڕێکخراوە مەدەنییەی یارسان بریتین لە: ناوەندی ڕۆشنبیری میهر، ناوەندی ڕۆشنبیری خەلیل منەوەر، کۆمەڵەی ڕووناکبیری و کۆمەڵایەتی یارسان، مەکۆیی براییە، فەلەکەددین فاوندەیشن

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت