کافەکانی کوردستان مەکۆیەک بۆ مادەی هۆشبەر و لەشفرۆشی/ بەڵگەکان لەسەر کافەی سینەما و کافە کلاسیک لە مەریوان

0
538

کارێک لە لێژنەی خستنە ڕووی ڕاستیەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد و بەرهەمی ماندووبوونی تیمی ناوخۆی

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، کافەکان لە کوردستان بە گشتی و لە شارەکانی سنە، مەریوان، سەقز و مهاباد بەتایبەتی، وەک کاری کەما هەڵتۆقین و هەر کۆڵان و بازاڕێک چەیدین کافەی لێ داندرا، ئەوە گەڵاڵەی نوێی ئیتلاعات لەسەردەمی حەسەن ڕووحانیدا بوو کە بەڵێنی دابوو بێکاری بنەبڕ بکات بەڵام لە ڕاستیدا درێژکراوەی گەڵاڵەی یەک و یەک ـی هاشمیی ڕەفسنەجانی بوو. ئێستا ئەو کافانە دوو کاری سەرەکیان لێدەکرێ، یەکیان بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر و بەتایبەتی ماری جوانا و دووهەم، پەرەپێدانی سێکس و لەشفرۆشی.

ڕۆژی کورد: هاشمی ڕەفسەنجانی دوای هاتنە سەر کاری وەک سەرۆک کۆماری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی 1368ی هەتاویدا، گەڵاڵەی بەڵگەنامەی ٢٠ ساڵەی ئێرانی پەسند کرد (سند چشم انداز ٢٠ سالە) کە بەپێی ئەو گەڵاڵەیە، هەندێ پلان و بەرنامە بۆ ئێران لە ماوەی ٢٠ ساڵدا پێش بینی و دابین کرابوون، وەک نووسەری پەرتووکی “ئیندرقاش دێریاسینی کوردستان” باس دەکات، بە پێشنیاری مەلا حەسەنی، پێش نوێژی ئورمیە و نوێنەری خامنەیی لە پارێزگای ئورومیە، ئەو کات بەشی کوردستان لەو بەڵگەنامە گەشەییە، گەڵاڵەیەک بوو بە ناوی یەک و یەک. واتای ئەو گەڵاڵەیە ئەوە بوو کە دەبێ لە ماوەی ٢٠ ساڵدا، هەر بنەماڵەیەکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، یەک کەسی موعتاد و گیرۆدەبوو بە مادە هۆشبەرەکانی هەبێ. ئەو گەڵاڵەیە لە کوردستان لەلایەن کەسانێک وەک محەمەد ڕەزا ڕەحیمی، تورکی کوردیزانی خەڵکی قورەوە و یاریدەدەری یەکەمی ئەحمەدی نەژاد لە ساڵی ١٣٨٨ تا ١٣٩٢ی هەتاویم بەڕێوە دەچوو کە ناوبراو ئێستا بۆخۆشی بەتاوانی گەندەڵیی ئابووری و کۆکردنەوەی سامان لە ڕێگای ناڕەاوە لە بەندیخانەیە.

ئەو گەڵاڵە لە کوردستان، هەر بەوە نەوەستاوە، سەندەی چەشمەندازی ٢٠ ساڵە بوو بە ٤٠ ساڵە و ئێستاش بەردەوامە و کوردستانی ڕۆژهەڵات، جیا لەوەی کە پارێزگای کرماشان پلەی یەکەمی لە بێکاری لە ئاستی ئێراندا هەیە و پارێزگای سنەش پلەی سێیەم لە ئاستی هەموو ئێراندا، ئێستا بە ناڕاستەوخۆ و ڕاستەوخۆ، بۆتە گۆڕەپانی تەراتێنی مادە هۆشبەرەکان.

یەکێک لە ڕێگا سرنجڕاکێشەکانی ئەو تاکتیکەی ڕژیمی تاران، دانانی کافەکانە، کافەگەلێکی وەک کافە سینەمای مەریوان و کافە کلاسیک کە بەپێی بەدواداچوونی تیمی تایبەتیی ناوەندی ڕۆژی کورد لە ناوخۆ، نەک هەر ماری جوانا بە ئاشکرا دەفرۆشێ، بەڵکوو ژووری تایبەتی بۆ سێکس هەیە. لە شاری مەریوانیش دوای ئەوەی کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بە هەوڵی کەسانێکی نیشتمانپەروەر، چەندین چالاکیی مەدەنیی یاسایی بیندرا، دەوڵەت کەوتە بیری بڵاوکردنەوەی تۆڕە جینایەتکارەکانی خۆی تا لەم ڕێگایەوە، شاری مەریوان کە بە پێتەختی خەباتی مەدەنی و مەدەنی – سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات ناسراوە و کەسانی وەک شەریف باجوەر و دەیان ڕۆڵەی نیشتمانپەروەری تری تێدا چالاکن بخەسێنن.

ئەوەی جێگای ئاماژە و لە هەمان کاتیشدا زۆر جێگای مەترسیە، ئەوەیە کە لە ڕواڵەتدا کەسانی شاعیر، نووسەر، خاوەن قەڵەم، بە هەست و سینەما و شانۆکار و ئەدەب دۆست لەو شوێنانە کۆدەبنەوە و ئیتلاعاتیش بەوپەڕی ئاگادارییەوە جیا لەوەی کە مۆڵەتەکان بە بەلاش و پەلە و بە کۆ دەردەکات، چاوی نووقاندووە و لە زۆربەی ئەو کافانەی کە تیمی تایبەتیی ناوەندی ڕۆژی کورد بەدواداچوونی بۆ کردوون، بە شەریک و هاوپشکییەوە، ئەو کارە دەکەن و بەتایبەتی ماری جوانا بڵاو دەکەنەوە و کەسانێک کە هەستی نەتەوەییان تێدا بەدیدەکرێ، بەتایبەت تازە لاو و پێگەیشتووەکان بە مادەی هۆشبەر و سێکسەوە تووش دەکەن. لێرەدا بە خستنە ڕووی بەڵگە و وەک نموونە، ئاوڕ لە کافە سینەمای مەریوان دەدەینەوە و لە دەرفەتی داهاتوودا و لە ئەگەری کۆنەکرانەوەی ئەو کافانە یان نەگۆڕینی شێوەی کاریان، چەند کافەیەکی تر لە مهاباد و سنە و سەقزیش دەخەینە ڕوو.

لە کافەسینەمای مەریوان، چ ڕادەبرێ؟

ک. م، کە خاوەنی کافە سینەمایە و بە هاوکاریی کەسێک بە ناوی فەرهاد، کافە سینەما هەڵدەسووڕێنن، کاری سەرەکییان دوو شتە:

یەک: خستنەداوی کچەکان و بەتایبەتی نیشتمانپەروەران

دوو: بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر بەتایبەتی ماری جوانا کە لە ئێران بە “گووڵ” ناسراوە.

ک. م

هەروەها هەسێکی تر بە ناوی، ئـ.بـ ، بڵاوکەرەوەی سەرەکیی مادەی هۆشبەر و بەتایبەت ماری جوانا یان گووڵ ـە و جیا لە کافە سینەما، سەردانی کافە لاکیسک و کافەکانی تری مەریوانیش دەکات و بە هاوکاری لەگەڵ ئیتلاعات و حیفازەتیئیتلاعاتی سپا، مادەی هۆشبەر دابین دەکات و دەیفرۆشێت. ئـ.بـ جیا لەوە، خۆشی دووکانی ئامێر و کەل و پەلی موسیقافرۆشی هەیە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی تیمی تایبەتیی ناوەندی ڕۆژی کورد، لانیکەم ٥ کچ لەو کچانەی کە سەردانی ناوبراویان کردووە یان ئێستاش سەردانی دەکەن، کەوتوونە داوی سێکس فرۆشیی ناوبراوەوە و لە هەمان کاتیشدا فێری مادەی هۆشبەری گووڵ و ترامادۆڵ بوون کە ناوی هەندێکیان بریتیە لە: س.ن، س.م، ئا.ح، ن،م. (لەو راپۆرتەدا تەنیا ناوەکان بە پیتی کورتکراوە بڵاو دەکەینەوە تا هۆشداریەک بووبێ و بەو هیوایە کە وازبێنن، جارێ کەسایەتیان دەپارێزین، هیوامانە ئەو دەرفەتە بدەن بە خۆیان و کەرامەتیان بگەڕێننەوە و چیتر نەبنە قوربانیی سیاسەتە دژەکوردیەکانی ڕژیم.

لە کافە کلاسیک چ باسە؟

لە کافە کلاسیک، دوو کەسی سەر بە ئیتلاعات و دژ بە نیشتمانی کوردان بە ناوەکانی بـ .ک  و د. م کە خاوەنی کافەکەن و بە ئاگادارییەوە پەرە بە بڵاوکردنەوەی ماری جوانا واتا گووڵ و ترامادۆڵ و هەروەها پێکهێنانی باندی سێکس لە ناو لاوانی مەریوان دەدەن.

د. م

یەکێک لە قوربانیەکانی ئەو باندە ناوی مـ. ئـ یە و خۆشی ئێستا کەسانی تری خستوونەتە داو و بەتایبەتی خەریکی خستنە داو و ڕاوی کچانە لە مەریوان.

کچێک بە ناوی نـ. ی کە خۆی لە کافەکە کار دەکا، یەکێکە لەو قوربانییانە.

کەسێک بە ناوی م.ع کە خاوەن ئاتیلیەیەکی وێنەگرییە بە ناوی هـ لە مەریوان، بەشێکە لەو گەڵاڵەیە و وێنەی ڕووت و سێکسی لە کجان دەکێشێ و  بەردەوام بەدوای داواکاری لەو چەشنە لە کچانە کە ئەم بۆ خۆی لەگەڵ ئەو کچ و کوڕانەی هاتوچۆی کافەکان ئەکەن لە پێوەندی دایە و لەم چوارچێوەیەدا کار ئەکات.

م.ع

ئەو هاوکارەی وەزارەتی ئیتلاعات لە مەریوان، ئارشیڤێکی وێنەی سێکسیی ئەو کچ و کوڕانەشی هەیە و لای خۆی ڕایگرتوون تا لە ڕۆژی پێویستدا بەکاری بێنێت.

کەسێکی تر بەناوی م.ئـ کە سەردانی هیچ کام لە کافەکان ناکات، بەڵام لەگەڵ ئەو کەسانەی هاتوچۆیان دەکەن هاوڕێیە و بڵاوکەرەوەی گوڵ یان ماری جوانایە کە جۆرێک مادەی هۆشبەرە کە وەک جگەرە دەکێشڕێ.

 کەسێکی تر بە ناوی ل.ح، کە لە ڕواڵەتدا کارواشی لە گەڕەکی نەوبەهار هەیە، لە گەورەترین مامەڵەکەرەکانی شیشەیە لە مەریوان. لە ڕاستیدا هەموو ئەو کەسانەی ناو کافەکان کار بۆ ئەو دەکەن و گرێدراوی ئەون.

کارێکی تری سەرەکیی ل.ح،خستنەداوی کچان و بەتایبەت چالاکانی مەدەنیی مەریوانە تا بەو شێوەیە بەڵگەیان لێ وەدەست بخات و دواتر لە ناو باندەکانی سێکس و بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر و تەنانەت بواری دژ بە کورد و تەنانەت دزی کردنیش، بەکاریان بێنێت.

ل.ح کە خاوەن خێزانێک بە ناوی س.ب و منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵان بە ناوی ئارەش ـە. وێڕای هاوڕێ دەستەڕاستیەکەی کە لە ڕواڵەتدا لە کارواش بەیەکەوە کار دەکەن و لە ڕاستیدا زۆربەی کاتەکان کارواشەکە داخراوە، خەریکی کاری مادەی هۆشبەر و باندی سێکسیی کچان و کوڕانن.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌