هوشیار ئەحمەدی: نافه رمانی مەدەنی ده بیته هۆی شکانی شکۆی له خۆبایی ده سه ڵات

0
223

چەشنێک لە خەبات بە دژی سیستمی دیکتاتۆری دەسەڵات بەکاردێن ، ئەزموونەکانی ئەو شێوازەی خەبات لە هیندوستان بزاوتێکی بەربەرینی لە دژی دەسەڵاتی داگیرکەری ئەو کاتی ئینگلستان وەرێخست، سەرەوەری نەتەوەیی بۆ گەلی هیندوستان بە شوێنەوە بوو، ئەو شێوە خەباتە لە ئافریقای باشوور توانی بە سەر راسیسمدا زاڵ بێ ، لە بزوتنەوەی مافی مەدەنی ئامریکا و بزوتنەوە ئاشتیخوازەکانی دونیاش کەڵکی لێ وەردەگیراوە .

بۆ تێشک خستنە سەر ئەو بوارە لە گەڵ بەرێز “هوشیار ئەحمەدی” ڕۆژنامە نووس  وچاڵاکی سیاسی وت و وێژێکمان پێک هێناوە سرنجی خوێنەرانی ڕۆژی کورد بۆ ئەو دیمانەیە رادەکێشین .

ڕۆژی کورد : تکایە پێناسەیەکی کورت و تۆکمە لە خەباتی مەدەنی باس بکەن ؟

ئەحمەدی:  به کورتی خەباتی مەدەنیشێوازیکه له به گژداچوونه وه و رووبه رووبوونه وه ی ده سه ڵاتێکی نه خوازراو و نارەوا، که له لایه ن زورێنه ی کۆمه ڵگایه که دانی پیدا نانرێت و بۆ ئه و دژایه تییه ش خەباتکاران هه وڵ ده ده ن رێگای بێ چه ک و دوور له توندو تیژی به کاربێنن.

له باشترین رێکاره کان نافه رمانی مه ده نییه که ده بیته هۆی شکانی شکۆی له خۆبایی ده سه ڵات و چاونە ترس بوونی کومه لگا، ئه نجامی ئه وه یش یانی ژیرپێ نانی یاسا و بریاره سه پێنراو و ناره واکان و رادیکال و گشتگیرتربوونی کۆمه ڵگا و به رامبه ر به مەش توند و تیژتر بوونی میتۆده کانی سه رکوت و داپڵۆسان که سه رئه نجام کومه لگا و خەباتکارانی مەدەنیله ئامانج نزیکتر ده کاته وه.

ڕۆژی کورد : بەو پێناسەی لە خەباتی مەدەنی وەرووتان خست ئەو پارامیترانە چۆن لە گەڵ کۆمەڵگای کوردی موتوربە دەکرێن ؟بزوتنەوەی ئاشتیخوازانەی کورد لە خۆرهەڵاتی کوردستان هەتا چ ئاستێک ئەزموونی ئەو خەباتەی کردووە ؟

وشیار ئەحمەدی
وشیار ئەحمەدی

ئەحمەدی: له گه ل ئه وه یدا خەباتی مەدەنیکه شێکی مه یله و دێمۆکراتیکی پێویسته، ئه بینین له کومەڵگای ئیمه دا ئه و که شه نیه و خەباتی مەدەنیو باور به و چه شنه له خەبات زۆر پێشکه وتنی به خۆه دیوە. دیاره باکگراوندی نزیک به 3دەیەی  رابردووی له پشته، بۆ وێنه له کوشتارو بوردمانی کوێر کوێرانەی شاری سنه له ساڵی 1979 دا، جه ماوه رێکی زور له شاری مەریوانه وه به پێ رێگایه کی 135 کیلومه ترییان بو سنه بڕی و په یامی ئه و ریپیوانه شیان راگرتنی ئه و کوشتاره بێ بەزەییانە بوو.

بەڵام که ئاوڕێک له سیاسه تی سه رکوتی ریژیم له خۆرهه ڵاتی کوردستان دە ده ینه وه، به و ئه  نجامه ده گه ین که خەباتی مەدەنیهونه رێکی گه وره یه و خەباتکارانی مەدەنیله پاله وانانی گه ل و خەباتن.

له و راستایەدا سه دان رێکخراو به ئامانجی روشنگەریی کومه لایه تی، کولتووریی، ته ندرووستی و ژینگه یی و.. دامه زران و بلاوکراوه یان بلاو کرده وه و هه ر زووش خرانه ژێرچاودێرییه وه بە یاسای چه ک و به زه بری یاسای باتوم داخران و ریبه ران و چالاکان خرانه کونجی به ندیخانه کانه وه. واته ده توانین بلێین خەباتی مەدەنیله ژێر سێبه ری کۆماری ئیسلامی دا مرۆڤی ئازا و نه به زی ده وێت. چونکە کۆماری ئیسلامی نه حوکمی بریتانیایه له هیندوستان و نه حوکمی ئه فریقای باشووره به سه ر ره شه کاندا. به لکوو حوکمه به ناوی خوداوه و به نوێنه رایه تی خودا له سه ر زه وی که نه پێناسه ی بو دێموکراسی و ده سه ڵات و ئیراده ی خه ڵک هه یه و نه شتێک به مانای ناره زایه تی پێناسه کراوه. له باشترین حاڵه تدا چالاکانی مەدەنیده بێ یان وه کوو هیندێک بکه ونه خزمه ت نیزام و سیاسه تی ریژیم بره و پی بده ن یان وه کوو ئه و هه زاران جیابیره ی له ئێران و کوردستان و ده ره وه ی ولات که وتنه ناو پروژه ی به ناو “قه تله زه نجیره یی”یه کانه وه فتوای نه مانیان ده درێت و لقی (برون مرزی) ئیتلاعاتیش جێبه جێیان ده کات. چونکە ئه وان پێناسه ی محاربیان بو ده کرێت و ئه و پێناسه یه یش چاره سه ره که ی مردنه و به س.

بۆیه کوردی خۆرهەڵاتیش بەو هۆیەوە هه موو رێگاکانی خەباتی تاقی کردووەته وه، هه ر ئێستاش له تاقیکردنه وه ی خەباتی مەدەنیدایه، پێی باشە که م نرخترین رێگا بۆ خەباته که ی پێڕه و بکات به ڵام له کۆتاییه کانی ده یه ی نه وه د بەولاوه له خۆرهه ڵاتی کوردستان قوربانی مەدەنیله قوربانی خەباتی چه کداریی حیزبه کان که متر نه بووه. ئه مه ش ده یسه لمێنێ که کورد لەو بەشە به نرخی ژیانی خه ریکه خەبات بو ژیان و به ها مرۆییه کانی ده کات. ئەوەش له حاڵێکدایه که ریژیم له و قۆناغه دا زیاتر له و شێوازه خەباته ده ترسێ، بۆیه جیا له وه ی هه موو هێڵه کانی پێوه ندی گرتن و ئینترنێت و تۆڕه کۆمه ڵایه تیه کان و چاودێری میدیای به ده زگا ئه منیه تی و سه ربازییه کان سپاردووه، به ده یان هه زار به کرێگیراوی بۆ ئه و مه به سته به سبج کردووه.

کورد هه ر له کۆنه وه و له رێگای ده زگای سیخوری داگیرکه رانه وه و له دووتویی کتێبی کۆمه ڵه لێکۆڵه رێکی  بێگانه دا وه کوو میلله تێکی توندوتیژ پێناسه کراوه و ئه و جوره له پیناسه ی میژوویی کورد باندۆڕێکی خراپی له سه ر ئێمه هه م له نێو چین و توێژه کانی فارس و عه ره ب و تورک دا و هه میش له ئاستی جیهانی دا  وه کوو میلله تێکی ئاشقی چه ک و خوین و توندوتیژی هاتووتە نرخاندن و ئەوەش له و خاڵه ره شانه یه  که ئیمه ده مێکی درێژه باجی بو ده ده ین.

بزاڤی ئاشتیخوازی کورد به گشتی له بیانوو ده گه رێ، له رێچارە و ئامرازێک که  خه ساری گیانی ، ته مه نی و  وزه یی رۆڵه کانی به که مترین ئاست بگه یه نێت، لێ ده سه ڵاتی ئاسمانی ویلایه تیی ئیران به زۆر ده یهه وی ته واوی خەباتکارانی مه ده نیش له بازنه ی کۆمه ڵگا بخاته وه، رێڕەوی  هه موو خەباته که یان بکێشێته مه یدانی چه ک و چالاکی سه ربازیی.

ڕۆژی کورد: بەستێنەکانی ئەو خەباتە مەدەنیەی خۆرهەڵاتی کوردستان لە رابردوو دا چی بوون، هەنووکە پێشڤەچوونی لە چ ئاستێکدا هەبووە ؟

ئەحمەدی: ئەگه رچی ره گ و ریشه ی خەباتی مەدەنیهه ڵقوڵاوی ئاستی خوێنده واری و روناکبیریی هه مه لایه نه ی کومه ڵگایه، به لام به ستێنه کانی خەباتی مەدەنیخۆرهه ڵاتی کوردستان دە توانین به م چه شنه ی خواره وه پولێن بکه ین:

الف) خەباتی دوورو درێژی گه لی کورد له دژی ده سه ڵاته یه ک له دوای یه که کانی ئێران له نیوه ی دووهه می سه ده ی بیسته م به ملاوه. واته ئه گه ر چاویک به میژووی خەباتی نوێی (ریکخراوه یی)  کورد له و پارچه یه دا بگێرین، روون ده بێته وه که خەباتی رێکخراوه یی و ژێرزه مینی6 ئه ندامانی نەهێنی حیزبی دێمۆکرات و خه ڵک رێکیان خستووە و له هیندی حاڵه ت دا و ئاماده کردنیان بۆ جووڵه ی مه لموس و کرده وه  یان  دژکرده وه ی مه ده نیانه. لوتکه ی ئه و شیوازه له ریکخستن و به کارهێنانی بۆ به ره نگاربوونه وه ی فه رمانی جیهادی خومه ینی دژبه خه ڵکی کوردستان و به ریوه بردن و رێکخستنی مانگی به رگری و مانگی هێرش به شانازیی و لوتکه ی قوناغیک له و خەباته داده نرێت که پیره ژنیک و شوان و وه رزیر و مه لای مزگه وتیک بی ئه وه ی بزانن خەباتی مەدەنییانی چی، ئه رکی خویان وه ک خەباتکاریکی مەدەنیبه جی گه یاند.

 تا ئێستاشی لەگەڵ دابێت ئەو سیاسه ت و رێکارانە حیزبەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان رەچاوی دەکەن.

ب) زوڵم و زۆر ، سه رکوتی ریژیم و سیاسه ته فره ره هه نده کانی دژبه خه ڵکی کوردستان و که م تین بوونی خەباتی چه کدارانه و گوزرانه وه ی بنکه ی ئاشکرای حیزب و رێکخراوه کوردییه کان بو باشووری کوردستان له و هۆکارانه بوو که رێکخستنه کانی خەباتی مه ده نیی کرده پێکهاته یه کی پێویست و خەباتکارانی ناچار کرد که بۆ پر کردنه وه ی ئه و بۆشاییه رێگای دیکه بگرنه به ر و سه نگه ری دیکه بکه نه وه. هه ر بویه ئه م خاڵه پێش نیاز بوو بو خاڵی (ج).

ج) هاتنه سه ر کاری خاته می له ئێران نه ته نیا کٶشکی سپی و په رله مانی ئورووپا، به ڵکوو چالاکانی سیاسی و مەدەنیو حیزبه کوردیه کانیشی فریو دا، له گه ل ئه وه شدا که هه رچی هێزی ژێرزه مینیه ئاشکرای کرد، که شیکی واشی خوڵقاند که رٶشەنبیران و خەباتکاران و خوێندکاران و مامۆستایانی کورد بیر له خۆیان و توانا و پوتانسێله کانیان بکه نه وه. له م قوناغه دا حیزبه کانیش گورج چوونه مه یدان و ده ستبه کار بوون و هیندکیشیان به فه رمی رایانگه یان خه ڵکینه پشتی (خاتمی) بگرن و زۆریک له لایه نگرانیشیان به کرده وه له ستاده کانی خاته می ده ستبه کار بوون.

خاته می به خۆی و سپا 20 ملیونیه که یه وه له 100میتری یه که می. ماراتۆنه که یاندا نه فه سیان گیرا، ئاخر به ئیتلاعات و فه رمانده کانی سپا و حه وزه ی عیلمیه و ده زگای داد و به یتی ریبه ری و … وه رێگای سپاکه ی خاته مییان پر کردبوو له کوسپ و ته گه ره. زۆری نه کێشا پانتایی راگه یاندنی نووسراو پربو له ڕۆژنامه و گۆڤاری (غیرخودی) کوردیش وه ک وتمان له ریگای بی خوێن ده گه را و ئه و هه له ی قۆسته وه له زۆربەی زانکوه کان رێکخراوه ی خوێندکاری کوردی دامه زراو ده ستیان کرد به کۆڕ و سمینار و  فرە چاپه مه نی بڵاو کرانه وه بۆ وێنه ئه و کۆڕو سمینارانه ی له زانکۆه کانی اصفهان و زنجان و تاران و ته ورێز له سه ر هه لبجه ده گیران زور پرنێوه روکتر بوون له و یاده زریق و بریق دارانه ی له باشووری رزگارکراو به رێوه ده چوون و ئه و شرۆفانه ی له گۆڤارو ڕۆژنامه خوێندکارییه کاندا بۆ دۆزی کورد ده کران راست ئه و ئامانجانه بوون که هه زاران شه هیدی بو درابوو. بۆیه به هه موو خه ساره کانیه وه قوناغی سه رۆک کۆماری خاته می بو خەباتی مەدەنیقوناغیکی پر ده ستکه وت بوون و ناتوانین حاشای لێ بکه ین.

ڕۆژی کورد: کۆمەلێک فاکت لە سەر خەباتی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەزموونی باشیان وەروو خستووە و لە هیندێک بۆنە دا خەڵکی لە سەرشەقام بەرەو ئاراستەیەکی یەکریز بردووە و توانیوێتی ئەو گاردە بەرگریکارییەی خەباتی سپی بەرەو فازی  ئیرادە نواندن و داگیرکەر بە چۆکداهێنان بەرێ بەڵام دیسان خەباتێکی مەدەنی بەو مانا زانستیەی ئاماژەی پێدەدرێ وەروو نەکەوتووە کۆمەلێک شرۆڤەکاری سیاسی و شارەزای خەباتی مەدەنی ئەوە بۆ نارێکخراو بوونی چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردی دەگەرێننەوە لەو راستایەدا پێتان وایە چۆن دەکرێ کۆمەڵگای کوردی و داخوازەکانی سەرشەقام رێکخراو بکرێ ؟

ئەحمەدی:  ئەو ناهەماهەنگی و چەند بەرەکی و دژایه تی یەکتری کردنەی له ڕیزی حیزبەکاندا بوونی هەبووه و هەیه خەباتکارانی مەدەنیشی لێ بێ به ش نەبووە.

شاراوه نیه زۆرجار خەباتکارانی حیزبەکان زۆر دڵخوش و گه شبین ده بن به جووڵه ی چالاکانی مه ده نی، به ڵام ئه وەش شاراوه نیه که کۆماری ئیسلامی به وردی له بۆسه یه بۆیان و ئه و زوومه ی له سه ر ژیانی ڕۆژانه و چالاکی و پێوه ندی و هه ڵسوکه وتی خەباتکاریکی مەدەنیهه یه تی، له سه ر ئه ندام و پێشمه رگه و چالاکێکی سیاسی و ئاشکرای ده ره وه ی ولات نیەتی. ئه مەوەش واته ترسی ریژیم له خەبات و خەباتکاری مەدەنیله خۆرهه ڵاتی کوردستان.

ئه و ناهاوئاهه نگییه ی له نێو ریزی چالاکانی مەدەنیدایە، یه کێک له قه یرانه کانی خەباتی مەدەنیکوردستانه که حیزب و رێکخراوه کانی کوردستان ئه توانن له کانالی خۆیانه وه کاری له سه ر بکه ن و هاوکاریی و یه کریزی له نیوان چالاکان و ریکخراوه مه ده نیه کاندا به رینتر و پته وتر بکه ن.

خەباتی رێکخراوه یی خوێندکارانی کورد له ئاستی ئێران دا زەق و به رچاوه، خوێندکارانی خەباتکاری کورد هه م له سه رده می ده سه ڵاتی پاشایه تی دا و هه میش له سه رده می ده سه ڵاتی کٶماری ئیسلامی دا ، پێشره و بوون و به رده وام هه نگاوێک له پێش خوێندکارانی دیکه ئێرانه وه بوون.

ئیستایش وه ک ئاماژه مان پێدا زٶربه ی جومگه کانی ده سه ڵات له ده ستی نیزامی و ئه منیه تییه کاندایه و ئه وان که خەباتی مه ده نیی به ناو “بزوتنه وه ی سه وز”یان به ناپاکی ناوبرد و له ژێر پێناسه ی دوژمنه وه سه رکوتیان کردن، بی گومان ده ست له چالاکانی مه ده نیی کوردستان ناپارێزن و له باشترین هەڵس و کەوتیان دا وه ک “محمدصدیق کبودوند” به زیندانییه کی دوورو درێژ حوکمی ده ده ن.

ڕۆژی کورد: سەبارەت بەو باسە و تێبینیەکەی پێویست  کە لە پرسیارەکاندا سرنجی نەخراوەتە سەر بفەرموون.

ئەحمەدی: خەباتی مەدەنیبه ئاستێک گه یشتووه که بۆ نمونه راوچیه کان تاپر و قه فه سی که وه کانیان ده شکێنن و داربره کان ته وره کانیان له چاڵ ده نین و دوکانداران هه فتانه ده که ونه ناوشار بو پاکوخاوێنی ژینگه و خوێندکاری پزشکی زانکۆماری بریندار تیمار دەکات و به سڵامەتی تەسلیمی ژینگەی ده کاتەوه. زۆر به ی خه ڵک ئەزانی مافی چیه. ئەگەر بێت  ئەو هێزه به باشی کاناڵیزه و ڕێبەریی بکرێت ئەتوانێ کاری گەوره بکات.

بەڵام قه ت نابێ هێزه ئیسلامییه توندرەو و  ده سته مۆه کان له وانه هێزه سه له فییه کان فه راموش بکرێن. ئەوان هه میشه و له پارچه کانی تری کوردستانیش له دژایه تی خەباتی کورد دا دارده ستی دوژمن بوون و له ئه سته مترین تەگەرەکانی سەر رێگای خەباتی کورد به تایبه ت خەباتی مەدەنیبوون و ده بن. بو وێنه له باکووری کوردستان ریژیمی تورک له چوارچیوه ی حیزبولادا رێکیخستن و به رێدانه گیانی خەباتکارانی سیفیل له ناو شاره کوردیه کان. بۆیه له ڕۆژهه ڵاتیش دا ریژیم ده ستی ئاوالا هیشتوون و دوور نیه به رێان بداته گیانی رێکخراوه مه ده نیه کانی کوردستان.

رێکخراوه ئاپۆچیه کانی خۆرهەڵاتیش له و مه ترسیانه ن که ته نیا له به رژه وه ندی ئاپۆئیسم دا کار ده که ن و هیچیتریان بو گرینگ نیه و ته نانه ت زۆر جاریش ناراسته وخۆ بوونه ته چاوساغی هێزه سه رکوتکه ره کان بۆ له قاودانی خەباتکارانی مەدەنیدیکه و به گشتی له روانگه ی ئه وانه وه له گه ل ئه واندا نه بوون به دژایه تی ئه وان پێناسه ده کرێت. بۆ وێنه بو کاک محمەدسدیق کەبودوەند کوردەکان له کوردستانه وه تا ئامریکا هاتنه سەر خەت کەچی پ.ک.ک و رێکخراو و میدیاکانی موشیان نه له رایه وه!

 

ڕۆژی کورد : بەرێز کاک هوشیار ئەحمەدی سپاس بۆ کات و راتان

ئەحمەدی: به هیوای گەشەی زیاتری پانتایی و ئاستی خەباتی مەدەنیله خۆرهەڵاتی کوردستان.

 

– سپاس و رێزی بی پایانم بو ئێوه ی به رێز که منتان بو ئه م وتووێژه ده ستنیشان کرد.

Related Post

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌