نه‌خشه‌ی‌ رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست گؤڕانی به‌ سه‌ر دا دێ

0
151

چاودێرێكی‌ سیاسیی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌یماننامه‌یه‌كی‌ هاوشێوه‌ی‌ سایكس پیكۆ به‌ڕێوه‌یه‌‌ و نه‌خشه‌ی‌ رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی‌ نوێ‌ داده‌ڕێژرێته‌وه‌‌ و ره‌نگه‌ هه‌ندێك وڵات دابه‌ش بكرێن کە مەبەستی عێراق و سوریایە.

واسق هاشمی‌، چاودێری‌ سیاسی‌ عێراقی ئاشكرای‌ كرد، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ئه‌مەریكا‌ و روسیا ده‌یانه‌وێت نه‌خشه‌ی‌ سیاسی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست بگۆڕن، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ خۆیاندا بێت‌ و هه‌ژمونی‌ خۆیانی‌ تێدا به‌رجه‌سته‌ بكه‌ن.

میدیاكانی‌ عێراق له‌ زاری‌ ئه‌و چاودێره‌ سیاسییه‌وه‌ بڵاویانكردۆته‌وه‌، مۆسكۆ‌ و واشنتۆن سه‌رقاڵی‌ داڕشتنی‌ نه‌خشه‌رێگایه‌كن بۆ دابه‌شكردنی‌ چه‌ند وڵاتێكی‌ ناوچه‌ی‌ رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر بنه‌مای‌ تائیفی‌‌ و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان.

وتوشیه‌تی‌: روسیا‌ و ئه‌مەریكا هاوشێوه‌ی‌ په‌یماننامه‌ی‌ سایكس پیكۆی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردودا دەیانەوێت په‌یماننامه‌یه‌كی‌ هاوشێوه‌ ئه‌نجام بده‌ن‌ و ناوچه‌كانی‌ ژێر هه‌ژمونی‌ خۆیان جیا بكه‌نه‌وه‌‌و دابه‌شی‌ بكه‌ن.

واسق هاشمی‌ رونیكردۆته‌وه‌، روسیا‌ و ئه‌مەریكا ده‌یانه‌وێت هاوسه‌نگیی‌ هێز له‌ ناوچه‌ی‌ رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاستدا بپارێزن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێستا سه‌رقاڵی‌ گفتوگۆی‌ ژێر به ‌ژێرن بۆ داڕشتنی‌ نه‌خشه‌یه‌كی‌ نوێی‌ سیاسی‌ كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ به‌دابه‌شكردنی‌ چه‌ند وڵاتێكی‌ ناوچه‌كه‌ كۆتایی‌ دێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت