كۆنفرانسی ساڵانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان – ژنێڤ له‌ سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ به‌شداری ئه‌حمه‌د شه‌هید

0
180

 ڕۆژی هه‌ینی ١١ مارسی ٢٠١٦، كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران – ژنێڤ، كونفرانسی ساڵانه‌ی خۆی له‌ سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌كان و كه‌مایه‌تی یه‌ ئاینیه‌كان له‌ ئێران به‌ به‌شداری ئه‌حمه‌د شه‌هید ڕاپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ ٣١هه‌مین خولی كۆبوونه‌وه‌كانی شوورای مافی مرۆڤ له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ ژنێڤ به‌ڕێوه‌برد.

كۆنفرانسه‌كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌هید له‌ سه‌ر پرسی مافی مرۆڤ له‌ ئێران و هه‌روه‌ها ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان.

 سه‌ره‌تا كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ لایه‌ن ته‌یموور ئه‌لیاسی نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كاردستان – ژنێڤ له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پاش به‌ خێرهاتن كردنی میوانه‌كان به‌ تایبه‌ت ئه‌حمه‌د شه‌هید و خاتوو ” ژێرالدین ساڤاری” ئه‌ندام پارله‌مانی سویسی و جێگری سه‌رۆكی پارتی سۆسیالوست سویس، وتارێكی له‌ سه‌ر سیاسه‌تی سه‌ركوت و دژی مرۆیی كۆماری ئیسلامی ئێران دژی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به‌ تایبه‌ت كورد پێشكه‌شكرد.

ناوبراو له‌ وتاره‌كه‌یدا سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی وه‌ك سیاسه‌تی دژی گه‌لی كورد له‌ كاتی سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه‌ تاكو ئێستا وه‌سف كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران به‌ تایبه‌ت ماده‌كانی ١، ٤، ١٥ و ١١٥ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی كورد، به‌لووچ و عه‌ره‌بی – ئه‌هواز له‌ هه‌موو مافه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان وه‌ك به‌شداری له‌ ده‌سڵات، خوێندن به‌ زمانی دایك و هتد بێبه‌شده‌كات. له‌ درێژه‌ی قسه‌كانی دا، ئه‌لیاسی باسی كوشتنی كۆڵبه‌ران، له‌ سێداره‌دانی تێكۆشه‌رانی كورد كه‌ زیاترین ڕێژه‌ی ئیعدامه‌كان پێكدێنن كرد.

پاشان ئه‌حمه‌د شه‌هید ڕاپۆرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئێران وتارێكی له‌ سه‌ر پێشێلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ ئێران به‌ گشتی و به‌ تایبه‌تی سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی دژی نه‌ته‌وه‌كان و كه‌مایه‌تیه‌ ئاینیه‌كان پێشكه‌ش كرد. ڕاپۆرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند كه‌ سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی له‌ یاسا و له‌ كرده‌وه‌دا دژی كه‌مایه‌تیه‌كانه‌ و له‌ سێداره‌دانی تێكۆشه‌رانی كولتوری كوردی وه‌ك نموونه‌ هێنایه‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ تێكۆشه‌رانی كولتوری و لایه‌نگرانی خوێندنی به‌ زمانی كوردی ده‌گیردرێن و به‌ تاوانی “مه‌ترسی له‌ سه‌ر ئه‌منیه‌تی میللی” زیندانی ده‌كرێن و له‌ سێداره‌ده‌درێن. ئه‌حمه‌د شه‌هید له‌ درێژه‌ی قسه‌كانی دا باسی كوشتنی كۆڵبه‌رانی كوردی كرد كه‌ هه‌تا پێچه‌وانی یاساكنی كۆماری ئیسلامیه‌. له‌ درێژی كونفرانسه‌كه‌دا، خاتوو “ژێڕەددین ساڤاری” پارله‌مانتێری به‌ ناوبانگی سویسی و جێگری سه‌رۆكی پارتی سوسیالیستی سویس وتارێكی له‌ سه‌ر فیدرالیسم وه‌ك باشترین سیسته‌می ده‌وڵه‌تداری بۆ ئێران پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ ئێران وڵاتێكی فره‌ نه‌ته‌وه‌ی وه‌ك وڵاتی سویسه‌ و ده‌توانێ له‌ ته‌جروبه‌ی سویس كه‌ڵك وه‌ربگرێت. ئێران ده‌بێت ریفۆرمیێكی بنه‌ڕه‌تی له‌ سیسته‌می خوێندن، له‌ یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات و ئاڵ و گۆڕێكی بنه‌ڕه‌تی له‌ سیسته‌می ئابووری ئه‌نجام بدات.

 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كونفرانسه‌كه‌، خاتوو` دیان عه‌لای` نوێنه‌ری به‌هایه‌كان قسه‌ی كرد و ناوبراو باسی سیاسه‌تی توندی كۆماری ئیسلامی ئێران دژی به‌هایه‌كان له‌ ئێران به‌ تایبه‌ت له‌ پێوه‌ندی خوێندن و كار و هه‌روه‌ها پێشگیری له‌ چالاكی ئاینی به‌هایه‌كان كرد. شایانی باسه‌ كه‌ نوێنه‌ری دایمی وڵاتانی كانه‌دا، سویس، نه‌روژ، مه‌كسیك، ئه‌مریكا، چیلی، كۆلۆمبی، سوێد و چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ به‌شداربوون و كونفرانسه‌كه‌ له‌ لایه‌ن چه‌ندین ناوه‌ندی میدیای دونیا ڕووماڵ كرا

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌