فەرشید ڕۆژهەڵاتی: هیچ کرانەوەیەکی ئازاد و لە قازانجی خەڵک لەو نیزامەدا بوونی نییە

0
94

٧ی ڕەشەممەی ئەمساڵ، لە حاڵێکدا خولی دەیەمی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی کۆماری ئیسلامی و خولی پێنجەمی مەجلیسی خبرەگانی ڕێبەری بەڕێوە دەچێ کە زۆربەی نزیک بە تێکڕای ئەو کەس و لایەنانەی کە بە ڕیفۆرمخواز ناسراون لە لایەن شۆڕای چاوەدێری نیزامەوە، متمانەیان پێ نەبه‌خشراوە و زۆربەشیان دەنگیان هەڵبڕیوە و بەشێک لە پارێزەر و مامۆستاکانی زانکۆش لە نامەیەکدا بۆ ڕووحانی باسیان لە نەبوونی هەڵبژاردن لە دۆخێکی ئەوتۆدا کردووە، هاوکات زۆربەی هێز و لایەنە کوردییەکانی خۆرهەڵاتی کوردستانیش بە دانی بەیاننامە، هەڵبژاردنەکانیان تەحریم کردووە و داوایان لە خەڵک کردووە لەو هەڵبژاردنەدا بەشداری نەکەن.

ڕۆژی کورد بە مەبەستی تاووتوێ کردنی ڕای چالاكان و کەسانی خاوەن ڕای کورد، لەگەڵ بەشێک لەو چالاک و چاوەدێرە سیاسییانە، چاوپێکەوتنی ئەنجام داوە، کە چاوپێکەوتنی بەردەست تایبەتە بە فەڕشید ڕۆژهەڵاتی، چالاکی سیاسیی  کورد.

ڕۆژی کورد: هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارلمان و خیبره‌گانی ئێران له‌ چ به‌ستێن و هه‌لومه‌رجێكی سیاسیدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێ ؟

ڕۆژهەڵاتی: بە بۆچوونی من هه ڵبژاردنی ئەمجارەی کۆماری ئیسلامی گرینگیەکی تایبەتی هه یە بۆ دەولەتی رووحانی وتەاویەتی نیزام، دوای “بەرجام” و چارەسەری کێشەی ئەتۆمی وهه ڵگیرانی ئابڵووقەی سەر ئێران، رووحانی و تیمەکەی بە دوای هه ڵبژاردنێکی گەرم وگوڕ و بەشداری “زۆرینە”ین، بۆ دوو مەبەستی نێو خۆیی و دەرەکی لە لایەک دەیان هه وێت بە دونیای دەرەوە نیشان بدەن کە خەڵکی ئێران ئێستاش لە گەڵ سیستمی ئیسلامی لە ئێران هاوسۆزی هه یە و پشتیوانی ئەو نیزامەن تا لەو ڕێگایەوە راپۆرتەکانی چالاکانی مافەکانی مرۆڤ کە لە دژی بڵاو دەکرێنەوە کەم بایەخ بکات و زێهنیەتی کۆڕوکۆمەڵە بەشەدۆستەکان بە لاڕێ دا ببات و هه روەها لە نێو خۆی ووڵاتیش بە دوای لابردنی گەمارۆکان و ڕەواندنەوەی ترس وخەتەری هێرشی نیزامی بۆ سەر ئێران ، لە هه وڵی لابردنی دژبەرەکانی قودرەتی خۆیانن لە نێو حاکمیەت دا و هه وڵ دەدەن لە مەسەلەی بەرجام ودەرهاویسشتەکانی بە قازانجی خۆیان بەهرەی سیاسی وتەبلیغی ببەن و مەجلیسێکی نزیک لە خۆی وباندەکەی لە سندووقەکانی دەنگدان بێنێتە دەرەوە.

ڕۆژی کورد:  سیاسه‌تی باڵه‌ جۆربه‌جۆره‌كانی ڕژیم له‌و پێوه‌ندییه‌ دا چۆنه‌ ؟

 ڕۆژهەڵاتی: کێشەی باڵەکانی نێو ڕێژیم ،کێشەی بەشخوازی زیاترە لە قودرەت و سەروەت و ئیمکاناتی ووڵات، هەر بۆیە کەم تر وابوە لە نەتیجەی کێشمەکێشەانی ئەو باڵانەی نێو حاکمیەت،خەڵک سوود وبەهرەیەکی ئەوتۆی بردبێت.لە ئاکام دا،ئەو کێشانە بە هه ر ئەندازەیەک واقعی و راستیش بن ،بە هیچ شێوەیەک لە ژیانی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابووری خەڵکی ئێران ئاڵ وگۆڕ بە دی ناهێنێت و بەشی هه رە زۆری ئە باڵانە ی حاکمیەت کە ئێستا لە دوو قوتبی خامنەیی و رەفسەنجانی دا خۆیان دەبیننەوە ،ئەزموونی دەسەڵات داریان هه بوە و نیشانیان داوە کە هه ر کامیان لە دەسەڵات بێت ،سیاسەتی سەرکووت و زەبر وزەنگ وتێرۆر وئیعدام و گرانی و بێکاری وئیعتیاد هه ر لە جێگای خۆی ماوەتەوە وتەنیا مۆرەکانن کە جێگۆڕکێ یان پێکراوە وبەس.

ڕۆژی کورد: ڵێكدانه‌وه‌ و ڕوانینی خه‌ڵك بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چۆنه‌ ؟

بە بۆچوونی من لە ئێستا دادەغدەغەی ئەسڵی خەڵکی ئێران پێشی ئازادی ، دابین کردنی بژێوی رۆژانەیانە، لە گەڵ ئەوەی زۆربەی هه رە زۆری خەڵک ماهیەتی ئەو نیزامە باش دەناسن بەڵام لە نەبوونی ئالتێرناتیوێکی کاریگەر وئۆپۆزۆسیۆنێکی جێگای باوەڕ وپەرش وبڵاو وبێ بەرنامە، لە ناچاری دڵ بە هیندێک قسەی بریقە داری بێ کردەوەی بەشێک لە باڵەکانی نێو رێأیم خۆش دەکەن بە هیوای ئەوەی کە کرانەوەیەک لە ژیانیان بێتە دی بە تایبەتی لە بواری ئابووری وگرانی وبێکاری دا.

ڕۆژی کورد: ڕۆژی کورد:  ئایا به‌ ڕای ئێوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێراندا هه‌لومه‌رج بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ کەشی هه‌ڵبژاردن ده‌خوڵقێ ؟

ڕۆژهەڵاتی” کۆماری ئیسلامی نیشانی داوە و بە دەیان جاریش چەندبارە بۆتەوە، لە هه ر شوێنێک کە نەتیجەی هه ڵبژاردنەکە بە دڵی نە بوە، تەواوی هه ڵبژاردنەکەی هه ڵوەشاندۆتەوە و کانیدای براوەی لابردوە وکەسی جێگای متمانەی خۆی براوە راگەیاندوە. هه ر لە هه ڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بگرە تا دەگاتە هه ڵبژاردنەکانی مەجلیس وشووڕای شارەکان، لانیکەم ئێمە لە شارەکانی کوردستان ئەزموونی ئەوەمان زۆر هەیە، بۆیە من هیچ کرانەوەیەکی ئازاد و خوڵقانی فەزایەک لە قازانجی خەڵک لەو نیزامە دا نابینم .

ڕۆژی کورد: ڕۆژی کورد: تاكتیكی بایكۆتی چالاك واته‌ ته‌حریمی فه‌عال چۆن ده‌توانرێ سازمان بدرێ و رێكخستنی بۆ بكرێ ؟

ڕۆژهەڵاتی:  بۆ بایکۆتێکی چالاکانە پێویستە لە پێش دا تاکتیەکان و کارتەکانی بازی رێژیم باش بناسین و لە سەر ئەساسی ئەوان بە شێوەیەکی چالاک وبەرنامە بۆداڕێژراو لە گەلی رووبەروو ببینەوە. رێژیم زۆر ژیرانە توانیویەتی لەو شوێنانەی دین و مەزهه بی جودا ، نەتەوەی جودا، عەشیرە و زاراوەی جودا هه یە بە باشی لە ململانێ و ئیختلافات و حەساسیەتە ئایینی ومەزهه بی ونەتەوەیی و عەشایری وزاراوەیی خەڵکی کوردستان بە قازانجی خۆی وهاندانی خەڵک بۆ بەشداری کەڵکی پیویست وەر بگرێت. لێرەدایە کە چۆن دەتوانین ئەو چەکە لە دەست ڕێژیم دەربێنین و ئەوخە ڵکە رازی بکەین نەکەونە ئەو داوە ویان چۆن دەتوانین هه زاران کەسی فەقیر وکەم دەرامەدی سەر بە کۆمیتەکانی ئیمداد کە دەترسێندرین هه ر کەس مۆری لە شوناسنامەکەی نەدرێت یارمەتیەکەی دەبڕدرێت ،بە قەناعەت بگەێنین کە بەشداری نەکەن . کارتەکانی دەستی نیزام بۆ هاندانی خەڵک زۆرن ،بۆیە پێشی هه موو شتێک دەبێت بە یەکگرتوویی و بە بەرنامەی تۆکمە و بە کردەوە و هه مە لایەنە بە گژ ئەو پیلانانە دا بچینەوە وهه ر بە نووسینی بەیاننامەیەک بەسەند نەکەین کە هیچ کاریگەری نابێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌