شوورای هاوکاری وڵاتانی خه‌لیج حیزبوڵای لوبنانی وه‌ک تیرۆریست پێناسه‌ کرد

0
166

به‌ پێی سه‌رجاوه‌ هه‌واڵییه‌کان، شوورای هاوکاری وڵاتانی خه‌لیج ڕایگه‌یاند: حیزبوڵای لوبنان و سه‌رجه‌م ئه‌و گرووپ و لایه‌نانه‌ی که‌ هاوکاری ئه‌م ڕیکخراوه‌ ده‌که‌ن ده‌خرێنه‌ ناو لیستی ترۆریستییه‌وه‌.
دوکتور عه‌بدول له‌تیف بن راشد زیانی، سه‌رۆکی گشتیی شوورای هاوکاری خه‌لیج ڕایگه‌یاند: ئه‌ندامانی ئه‌م شوورایه‌ بیریان له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ حیزبوڵای لوبنان بخه‌نه‌ ناو لیستی ترۆریستییه‌وه‌ که‌ هاوکاری سه‌رجه‌م ئه‌و گرووپ و لایه‌نانه‌ ده‌کا، که‌ له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌ورووبه‌ردا خه‌ریکی ئاژاوه‌ گێڕین و بۆ تێکدانی وڵاتانی عه‌ره‌ب له‌ ڕێگای کاری تیرۆریستییه‌وه‌ چه‌ک و چۆل ده‌خاته‌ ده‌ست ئه‌و گرووپانه‌وه‌.
زیانی ڕاێگه‌یاند: چالاکیه‌کانی حیزبوڵای لوبنان له‌ یه‌مه‌ن و سووریه‌دا خزمه‌ت به‌ کاری مرۆڤدۆستانه‌ ناکاو له‌ گه‌ڵ (معیاره‌) نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان یه‌ک ناگری، به‌ڵکو ده‌بێته‌ مه‌ترسییه‌ک بۆ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌که‌.
سه‌رۆکی شوورای هاوکاری خه‌لیج ڕایگه‌یاند: ئه‌ندامانی سه‌رجه‌م شوورای خه‌لیج بۆ پێشگرتن به‌ چالاکییه‌کانی حیزبوڵای لوبنان له‌ ناوچه‌دا، هه‌موو هه‌نگاوێکی سه‌ره‌کیی هه‌ڵده‌گرن.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا عه‌ره‌بستانی سعوودی سه‌رجه‌م ئه‌و هاوکارییانه‌ی که‌ پێشکه‌شی سووپای لوبنان ده‌کردبچڕاندی و، وڵاتانی خه‌لیجیش پشتیوانی خۆیان بۆ عه‌ره‌بستان ده‌ربڕی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت