سووریە هەڕەشەی تووندی لە تورکیە و سعوودیە کرد

0
143

دوا بە دوای ئەوەدا کە وڵاتانی سعوودیە و بەحرەین ڕایانگەیاند کە بۆ بەربەرەکانی و شەڕ لەگەڵ هێژە تووندئاژۆکام، هێزی زەویی دەنێرن بۆ سوورە، وەزیری دەرەوەی سووریە بە تووندی هەڕەشەی لە عەرەبستان و تورکیە کرد.

وەزیری دەرەوەی سووریە گوتی: دەست درێژکاران بە تابووت دەگەڕێنەوە وڵاتەکانی خۆیان.

ئەوڕۆ شەممە ١٧ی ڕێبەندان، وەلید ئەلموعەلیم، سەزیری دەرەوەوی سووریە لە دانیشتنێکی هەواڵدەریدا گوتی: “خۆتێهەڵقوتاندنی هەر جۆرە هێزێکی زەویی لە خاکی سووریە و بە بێ ئیزنی دەوڵەت، بریتییە لە دەست درێژی کردن بە خاکی ئێمە کە دەبێ لە هەمبەری بوسێتتین:.

موعەلیم هەروەها لە وتەکانیدا هەڕەشەی کرد و گوتی: ” هیچ کەس نابێ بیر لەوە بکاتەوە کە دەتوانێ هێڕش بکاتە سەر سووریە یان سەروەری ئەو وڵاتە پێشێل بکات، چونکە بەڵێنتان دەدەمێ کە دەست درێژیکاران لە ناو تابووتە دارینەکاندا دەگەڕێندرێنەوە وڵاتەکانی خۆیان جا چ سعوودی بن چ تورک”.

شایانی ئاماژەیە کە عەرەبستان ١٥ی ڕێبەندان و بەحرەین ١٦ی ڕێبەندان ڕایانگەیاند کە بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە تووندئاژۆکان، هێز ڕەوانەی سووریە دەکەن و ئامریکاش پشتیوانی خۆی لەو بڕیارەی سعوودیە ڕاگەیاندووە.

پێشتریش هەواڵدەرییەکانی ڕووسیە ڕایانگەیاندووە کە دەوڵەتی تورک خەریکی ساز دانی هێڕشێکی بەرینە بۆ سەر سووریە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت